وه‌ڵامێك بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌بێ بوونی هیچ بنه‌ماو به‌ڵگه‌ یه‌ك بۆ وته‌كانیان لێدوان ده‌ده‌ن:

Sunday, 08.12.2012, 12:00

1297 بینراوە


من له‌ ساڵی 1962 په‌یوه‌ندیم به‌ رێكخستنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ كردوه‌ تا ئێستاش به‌رده‌وامم تا له‌ژیان بمێنم پارێزگاری له‌ خاك و گه‌له‌كه‌م ده‌كه‌م .
ئه‌مرۆ كه‌سانێك هه‌ن كه‌ دوژمنی ئه‌م ئه‌زموونه‌ن كه‌ بێ بونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌و كه‌ناڵانه‌ی كه‌وا له‌سه‌ر بناغه‌ی روخێنه‌ر بنیاتنراوه‌ په‌نجه‌ی تاوان بۆ كه‌سانێك درێژ ده‌كه‌ن كه‌وا ئه‌زمونێكی تاڵیان چێشتوه‌ .
ئه‌مرۆ له‌كه‌ناڵی nrt كه‌سێكی خۆفرۆش كه په‌روه‌رده‌ی رێچكه‌كانی رژێمی به‌عس و دوژمنی گه‌له‌كه‌مانه‌ به‌بێ بونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك و بنه‌مایه‌ك بۆ وته‌كانی له‌به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌م كه‌ناڵه‌ ده‌ڵیت: من چوم بۆ فه‌وجه‌كه‌ی زیاد خۆرانی بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زرێم داوای 20 وه‌ره‌قه‌یان لێكردوم،
بۆ زانیاری ئه‌و كه‌سه‌ من لێپسراوی فه‌وج نیم من لێپسراوی لیوام من خوێنم رێشتوه‌ خه‌باتم كردوه‌ بۆ پارێزگاری كردن له‌م رێبازه‌م وه‌تا دوا هه‌ناسه‌م به‌ شانازییه‌وه‌ له ریزه‌كانی (ی . ن . ك) خه‌بات ده‌كه‌م .
ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ئه‌م وته‌ نادروستانه‌ ده‌ده‌ن بۆ سه‌لماندنی وته‌كانیان با به‌به‌ڵگه‌وه‌ نیشانی گشت بینه‌رو خه‌ڵكی بده‌ن.
چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر