هەڵوێستى حیزبۆچكەكەى جلالیش زۆر ترسنۆكانەبوو

Saturday, 17/04/2010, 12:00

1535 بینراوە


دواى ئەوەى مەسحود و خەڵوەتگەى پیریەكەى سەرو شەكرێكیان شكاند. لەبارەى هێرشەكەى ئەحمد توركەوە حیزبۆچكەكەى جلالیش، شەكرێكى شكاند بەڵام چ شەكرشكاندنێك شەكرشكاندنێكى ترسنۆكانە بەمشێوەیە نوسرابوو. سەرچاوەیەكى فەرمى لەیەكێتى هێرشەكە ئیدانە دەكات. لێرەدا پرسیار ئەوەیە كەبۆچى ئەو سەرە بێ چاوە زۆر ترسنۆك بووە جورئەتى ئەوەى نەكردووە، ناوى خۆى ئاشكرابكات. و چەند كاتژمێرێك دواى ڕووداوەكە هێرشەكەى ئیدانە نەكرد ئەى بۆچى فیلە فایدارەكەى یەكێتى. كەسەرى خۆى كزكردووە و چاوى خۆى شۆڕكردووە جورئەتى ئەوەى نەبوو لەئەنكەرەوە لێدوانێك بدات. وەكو نوێنەرى یەكێتى ئەم هێرشە ئیدانە بكات. بەڵام ڕۆژگار ڕاستیەكانى كوردستان پۆست دەردەخات. كاتێك دەنوسرێت نوێنەرایەتى یەكێتى لەتوركیا میت بەڕێوەى دەبات. فیلە فایدارەكەى یەكێتى تەنگاودەبێت و دێتە وەڵام بەوەى خۆى تەنیا كەسە بۆ بەڕێوەبردنى ئەم نوسینگەیە حەزدەكەم، زانیاریەك بدەم بەمەسحود و حزبۆچكەى خۆى و جلال دەربڕینە ترسنۆك و لەزۆكەكانتان هیچ جێگەى بایەخى نەبوون بەلاى گەلى كورد بەگشتى و بەلاى ئەحمد تورك بەتایبەتیەوە تەنیا جێگەى بایەخى میدیاكانى توركى براگەورەى ئێوەبوون كەسەیریان كرد جگە لەوەى هەستیان كرد هیچ هەستێكى كوردانە بەرچاو ناكەوێت ئەوەشیان بۆ ڕوون بۆوە كەئێوە كەسانى بێ جورئەتن بۆیە بۆ توركیا دەركەوت كەبەڕاستى جێگەى ئومێدن و دەتوانرێت. بۆ هەموو شتێك پشتتان پێببەستێت خەڵكى بەگشتى چاوەڕوانى ئەوەیان لەئێوە هەبوو كەئەم قسە جوانە لەخۆتان. دا بەرجەستە بكەن كەدەڵێت برا لەپشت برابێت مەگەر موقەدەر لەلاى خوابێت. بەڵام ئێستا كورد گەیشتە ئەو بڕوایەى كەئێوە هیچ كارێكى باشتان لەدەست نایەت جگە لەخراپەكارى نەبێت....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە