جانتایەکی سامسۆنیت پر لە پارە بە دیاری بۆ تاڵەبانی

Sunday, 06/02/2011, 12:00

3639 بینراوە



ساڵانی شاخیش وەکو ئێستەی شار سەرکردە و مەسئولەکان بێ پارە نەبوون. راستە کە هاتنەوە پاتەی لاستیکیان لە پێدا بوو، بەڵام حسابی بانکەکانیان لە ئەوروپاو ئەمەریکا هەر تێر بوو لە پارە. کاتێک تاڵەبانی لە دوکان وتارە بەناوبانگەکەی، لە کاتی مفاوەزاتەکەی یەکێتی و بەعسدا، پێشکەش کرد، گەر لە یادتان بێت پۆشتەو پەرداغ بوو. کەچی ئەوەی جێی سەرنجە لە قوتویەکدا ئاوی خواردەوە. ئەمە بۆ؟
بۆ ئەوەی پیشانی خەڵکی ستەمدیدەی کوردی بدات کە خاکییە. باس و خواسی خاکێتی ئەو زۆرجار و لە زۆر جێگە گێردراوەتەوە.
مەسئولەکان بەتایبەت نمرە یەکەکانیان ئەو کاتە باڵەخانە و ئوتێلیان هەبوو لە ئەمەریکا، کەنەدا و لە ئەوروپا. گەر پێویست بکات ناویشمان لایە. کەچی بە پاتەی لاستیکەوە هاتنەوە شار.
سەرچاوەی داهاتیان لە شاخ زۆر بو: لەوانە گومرک، سەرانە، دەستبەسەرا گرتنی موڵکی حکومی کە لە راستیدا موڵکی گەل بوو، چەک و تفاق فرۆشتن، ئابونەی ئەندامەکان، دەسکەوتی شەڕەکان و یارمەتی وڵاتان.
لەسەر خەیارشۆرێک یان بیبەرێکی تون حیمایەکانی خۆیان دەدایە بەر...
ئەو وڵاتانەی کۆمەکی شۆرشیان دەکرد ئیمارات، سعودیە، سوریا و هەندی وڵاتی تر. لە زۆربەیان دڵفراوانتر لیبیای موعەمەر قەزافی.
لە شاخ چەند ژمارەیەکی کەمی کتێبی سەوز دەستدەکەوت. تەرجەمەی کوردیەکەی نێردرابو بۆ قەزافی.
لە گەرمەی شەری براکوژیدا، شەری کورد بەکورد بە کوشتندا، کاتێک یەکێتی لە لایەک و، حسک و پارتی و شیوعی و پاسۆک لە لاکەی تر کوڕی کوردیان دەناردو دەیان کردن بەگژ یەکدا، لەو کاتەدا دیاریە پڕ سەخاوەتەکەی موعەممەر قەزافی بە عادل مورادی نوێنەری حسک لە سوریاو بە دکتۆر مەحموددا دەنێردرا. دیاریەکە بۆ هەرلایەکیان لە جانتایەکی تایبەتیدا دەهات، سامسۆنیتێک. ئەم نوێنەرانەی جود کە لە بەلاغ و بەیانەکانیاندا بەهەشتیان لە پێشمەرگەکان دەکرد بە دۆزەخ، خۆیان دیاریەکەی قەزافییان بە ئەمانەتەوە دەپاراست و دواتر لە رێگەی تەتەرەوە رەوانەی تاڵەبانیان دەکرد. لە بەلاغەکانیاندا لە شەست و شەش کەمتریان پێ نەدەوت و ئەویش لە جوجە رەسوڵ و قیادە زۆرتری پێ نەدەوتن.
عادل مورادی حسک و دکتۆر مەحمود پارەکەیان بە ئەمانەتەوە دەگەیاندە ئێران و لە ماڵی بەرپرسەکانیان دایان دەنا تاکو دواتر بە ئەمانەتەوە رەوانە بکرێن.
کوری کورد لە خوارەوە بە فەرمانی ئەمان یەکتریان کەوڵ دەکرد و لە سەرکردایەتیەکانیش پارەیان بۆ یەکتر دەپاراست.
هەموی بە ئەمری م. ق. و لە ترسی ئەوەی پارەکەیان لێ نەبڕێت. گەر نە گەیەنرایە نانی هەمویان دەبڕا.
ئەی کوردینە بۆ پێشەوە لەژێر سایەی سەرکردایەتی سامسۆنیت بەدەستدا.
لیس علی الرسول الا البلاغ
ئامانەتی دەبێت بە روح و بەگیان بپارێزرێت گەر هی دوژمنیش بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە