هه‌میشه پارتگه‌لی بێسیاسهت، بێهه‌ڵوێست، بێبه‌رنامه و بێپرۆژهگهل، بێبیردۆزهی سیاسی دیموکراتی و هاوچه‌رخ و زانسته‌کی، پارتگه‌لی نادڵسۆز و نانشتمانپهروهری ڕاستینه؛ ده‌بینه یاری له‌سه‌ر ژێێ سازی (ئامێری مووزیکهکه) نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن بۆ خه‌ڵه‌تاندنی جه‌ماوه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان بۆ بده‌ن یاخود پشتگیری‌یان بکه‌ن و له‌گه‌ڵیان بن. جاری تریش هه‌یه ئایدیلۆژیای جۆراوجۆر به‌کار دێنن بۆ هه‌مان مه‌به‌ست. ئه‌مه‌ش به‌درێژاییی شهستههکان وحه‌فتاکان وههشتاکان باوبوو له کوردستان به‌تایبه‌تی مارکسیزم و کۆمۆنیزم و ماویزم و هی تر. سه‌ته‌ها یان بێژه هه‌زاره‌ها لاوی کورد له‌سێداره دران، گولله‌باران کران و شه‌هیدکران له‌ڕێگای ئه‌م ئایدیولۆژیانهوه. ئێستاکانه‌ش، واتا ئایدیولۆژییهکان، فرێدراونهته مووزه‌خانه‌ی مێژووه‌وه و له‌لایه‌ن هه‌مان پارتگهلیشهوه کراونه‌ته زبڵدانی مێژووه‌وه! بێگومان دینیش هه‌ر یه‌کێکه له‌م که‌رستانه‌ی که به هه‌مان شیوه ده‌بێ و ده‌شێ به‌کاربهێنرێت و ئه‌مه به ڕێبازگه‌لی جۆراوجۆر.
ئه‌وساش هه‌ر وه‌کوو ئێستا چۆن ئه‌و فهلسهفهگهله هیچ پێوه‌ندییه‌کی ئه‌وتۆیان نه‌بوو له‌گه‌ڵ کێشه‌ی کورد و کوردستانه‌وه، به هه‌مان شێوه نه دیموکراسی (به‌تایبه‌تی ئه‌و شێوه چه‌وته‌ی که هه‌یه له عیراق و ناوچه‌که) نه هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان نه په‌رله‌مان و نوێنه‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌کی سه‌نگین و ته‌وایان هه‌یه به کێشه‌که‌وه. بازاری سیاسه‌ت (ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌مکه له‌بار و گوناجاو بێت) هه‌مان بازاره و تاجیرهکان هه‌مان تاجیرن به‌ڵام ته‌نها شتومه‌که‌که گۆڕاوه! ئینجاش دێت و پێم ده‌ڵی وه‌ره ده‌نگم بۆ بده! ئاخر ده‌نگدان که‌ی زه‌حمه‌ته، یاخود چی تیدهچێ، که‌ی کارێکی قورس و قه‌به و ناڕه‌حه‌ته تاکوو پیاو بڵێ نه‌خێر دهنگنادهم! ئه‌گه‌ر ده‌نگدان ئه‌نجامدار بووایه، به‌رهه‌مدار بووایه، هه‌روه‌ها دوور له فڕ‌ت و فێڵ بووایه و دوور بووایه له ساخته و هه‌لپه‌رستی و به‌رژه‌وه‌ندیی تاکه‌کی و پارته‌کی، ئه‌وسا جه‌ماوه‌ر خۆی ده‌جوو ئه‌مه‌ش به‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌رزی و شانازییوه!
به‌ڵام کاتێ ده‌نگدان نه به‌رهه‌می هه‌بێ و نه بۆ گه‌ل ونیشتمان بێ، نه بۆ پرۆژه‌گه‌ل و پیلانی ئابوورهکی و سیاسی و کهلهپوورهکی و کۆمه‌ڵه‌کی بێ، نه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی جووتیار و کرێکار و لاو و منداڵ و ئافره‌تان بێ، دهها پیاو بۆچی بچێ؟
پاشان ئه‌گه‌ر به ده‌نگدان وهه‌ڵبژاردنی گشتی گه‌لان و نه‌ته‌وه‌گه‌ل بگه‌یشتنایه مافی نهتهوییی خۆیان، ده‌ی دهها بۆ ده‌جه‌نگان، نه‌خێر بۆ ده‌جوون گفتۆگیان ده‌کرد له‌گه‌ڵ دوژمنان و داگیرکه‌ران و لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار؟