كارەسات و ساختەیى مەلابەختیار و حاجى شاخەوان خۆشناو بخوێنەوە ئەوسا بڕیاربدەن كێ دزەو كێ بڕوانامەى ساختەیە .

Friday, 24/07/2009, 12:00

2248 بینراوە


بەشى یەكەم .
((ئەوەى لەمشك بێ جەواڵ ئەدڕێ)) .
لەم سەرو بەندەدا گوێ بیستى زۆرشتى سەیرو بێ مانابووین بەتایبەتیش لەم بانگەشەى هەڵبژاردنەى سنوورى یەكێتیدا ئەمانە خۆیان ساڵانێكى دوور و درێژە لەدەسەڵاتن وەك خەڵكى ترنین كەیەكەمجارە بانگەشە ئەكەن یان یەكەم جاربێ بەژدارى ئەكەن ، لیستى دەسەڵات ئەبێت زۆر بەتووندى بەگژگەندەڵى دابچێتەوانێ نەوەك بێت بەمانشێتى بەرگرى كردن لە دز و گەندەڵ بانگەشە بۆ لیستەڕوو ڕەشەكەیان بكەن و بەئاشكرا بكەونە ژەنینى زووڕنا و بەڕۆژى ڕووناك پاسا و بۆ دزى و گەندەڵى و بڕونامەى ساختە بێنەوە ، لەماوەى 18 ساڵى ڕابردوودا سەربارى خستنەڕووى سەدان و سەدان گەندەڵى زۆر زەق و دیار و دەیان بڕونامەى ساختە و تەزویر و سەقەتكردنى سەدان پڕۆژە كەچى نەمان بینى ڕۆژێك لەڕۆژان بەڕێوبەرێك ، بەڕێوبەرێكى گشتى ، وەزیرێك ، جێگروەزیرێك ، جێگرى سەرۆكى حكومەتێك ، سەرۆكى حكومەتێك سسزا بدرێ بەپێچەوانەوە هەروەك لاى خەڵك باوە كەى گەندەڵى ئاشكرا بووە ئەوا گەندەڵكار بەرزكراوەتەوە یان براوە بۆ پۆستێكى باشتر و چاكتر ، هەرزوو زوورناژەنەكەى یەكێتى مەلابەختیار بانگەشەى بەگەندەڵى و درۆ دەست پێ كرد و خۆى كرد بەقوولەى قاف و كۆمەڵێك قسەى مایەپووچى هەڵڕشت ، ((وەك كاك فەرهاد سەنگاوى فەرمووى خۆشبەختانە ئەمڕۆ ئەم قوللەى قافە بەدار لاستیك ئەگیرێ)) ، دیمان كوڕەكەشى لەگەرمەى بانگەشەى هەڵبژاردن چۆن پیرۆزى نەخۆشخانەى شكاند و چ بێ ڕێزیەكى بەرامبەر ئەو دكتۆرە بەڕێزانە كرد ، ئەوەتا ڕۆژنامەكەشى كردۆتە سەكۆیەك بۆ سەدان دز و بڕونامە تەزویرى وەك حاجى شاخەوان خۆشناو تاپەلامارى خەڵك بدا و بێ منەتى خۆی بەپاڵپشت و پشتیوانى مەلابەختیار ڕابگەیەنێ بۆ هەموو لایەك و ئەوەتا دووژمارەیە لەچاودێر ووتە و بانگەشەى حاجى شاخەوان خۆشناو ئەكرێ بەمانشێت و لەدوا ژمارەى چاودێر ڕۆژنامەكەى مەلا ئەوەندە پەلەى بووە بەرگرى لەبنەماڵەى دز و جاسووسى محەمەدخۆشناو بكات هاتووە حاجى شاخەوانى كردوە بەكوڕى محەمەخۆشناو ئێمە ئەڵێین لەجیاتى ئەوەى دێن بەڵێنى بەدرۆى چەندان ملیاردۆلارى خەیاڵى ئەدەن بەخەڵك و ملیۆنان دۆلار ئەبەخشنەوە بەسەرۆك جاش و بەكرێ گیراو و خاوەن فایل و سەرچاوەكەشى دیارنیە حەمەخۆشناوتان بدایتە بەدادگا لەسەر كارەساتى ئەنفلەوەنزاى باڵندە زۆر زۆر باشترو پیاوانەتر بوو بەلاى كەم هەزاران دەنگى لادێكانتان بۆ خۆتان ئەبرد ، ئەمەى كردتان سەرەتایەك بوو بۆ گەندەڵى 4 ساڵى ترتان كەبێنەوە دەسەڵات كە ((خەیاڵتان خاوە و نابینن پەنابەخوا)) ؟ دواتر بەخشینى سەیارە و دەفتەردۆلار و دەمانچە و ماكسى و جلى وەرزشى گەندەڵى نیە بەسەروەت و سامانى ئەم میللەتەوە ئەیكەن ؟ .
بێینەوە سەر ئەسڵى بابەتەكەمان ئەوەتا ڕۆژنامەى چاودێر لەژمارە 234 ى بەروارى 13 /7 / 2009 لەلاپەڕە 2 ى هەواڵدا ئەڵێ بەڕێوبەرى ددان ، مامۆستاى وەرزش بووە ، بڕونامەى باوەڕپێكراوى نیە . ئەڵێ بەپێیی زانیاریەكانى چاودێر ئەم بەڕێوبەرە بڕونامەى پزیشكى ددانى نیە بۆیە سەندیكاى پزیشكى ددان ئامادەنیە پێناسەى سەندیكاى پێ ببەخشێ ؟.
((دیارە بەڕێزان بەرلەوەى بچینە ناو ناوەرۆكى بابەتەكەمان ئێمە نەهاتووین لێرەدا بەرگرى لەدكتۆر عومەر بكەین ، چونكە نەقیبى سەندیكا خۆشى باش باش ئەزانێ بڕونامەى دكتۆرعومەر ئەگەر هیچ نەبێت لەئى نەقیبى سەندیكا مەقبولترە ، ئێمە مەبەستمانە بڕونامە ساختەیەكانى نەقیبى سەندیكا حاجى شاخەوان خۆشناو و برازاكەى و ئامۆزاكانى و نهێنیەكانى پشت نوێ نەكردنەوەى بڕونامەى دكتۆر عومەر و ئەو بڕوانامەیەیى دكتۆر عومەر بەچى بەستراوەتەوە بۆ هەموو لایەكى ئاشكرا بكەین و مەلا بەختیار و حاجى شاخەوان ڕیسوا و شەرمەزارى هەموو لایەك بكەین و ڕاستیەكان بۆ هەموو لایەك ئاشكرا بكەین و خەڵك بزانێت حوكمى ئیدارەى گەندەڵى سلێمانى كەوتۆتە دەست كێ و كێ فەرمانڕەوایە لەم شارە)) .
بۆیە لێرەدا جێیى خۆیەتى ئێمە بپرسین كێ یە ئەو زاتەى كەئامادەنیە پێناسەى سەندیكا بدا بەم دكتۆرە ؟ ئەو نهێنیانە چین خۆیان لەپشت سەنگەر گرتنى مەلاوحاجى واتا سەندیكا و ڕێكخراوەدیموكراتیەكان وەك حزب و وەزارەتى تەندروستى و فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى وەك حكومەت بەرامبەر بەیەك وەستاون ؟ .
حاجى شاخەوان خۆشناو كێیە ؟ .
حاجى شاخەوان قادرخۆشناو براى گەورە گەندەڵ و دزى ئیدارەى عومەرفەتاح ، دكتۆر محەمەد خۆشناوە كەئەمڕۆ مەلابەختیار كردویەتى بەنەقیبى سەندیكاى پزیشكانى ددان لەسلێمانى ، ئەم زاتە نانەجیب زادەیە لەناوە ئیسلامیەكى تووندڕەوە لەدەرەوەش هیچى كەمترنیە لەبرا دزو گەندەڵەكەى ، ئەم زاتە تاساڵى 2002 هەر لەبەغدا بووە كەس نازانێ لەوێ چى كردوە ، تەنها ئەوەى ڕوونە ئەوەیە كەلەماڵى سەرۆك جاش قاسمە كوێرى كۆیى بووە و بڕونامەكەشى جێگاى گومانە لەوەش كارەسات تر ئەمەى خوارەوەیە .
ئەمەیە كارەسات .
خوێندكارى دكتۆرایە لەسلێمانى،لەووڵاتى ئەڵمانیاش خوێندكارى ماستەرە !!
لەوەش كارەسات تر ئەوەیە ئێستا حاجى شاخەوان خۆشناوى دەمڕاستى مەلابەختیار لەسلێمانى و لەحكومەتە گەندەڵستانەكە خوێندكارى دكتۆرایە ، مامۆستاكانى دكتۆراكەشى عەرەبن ، گومان لەبڕونامەكانى ئەوانیشدا هەیە ، لەهەمان كاتدا ئەم مامۆستایانە لاى خوێندكارەكەیان لەسەنتەرە پزیشكیە بازرگانیە ئەهلیە سەدان دەفتەر دۆلاریە ددانەكەى حاجى شاخەوان فەرمانبەرن ، ئەوەى زیاتر مایەیى ڕووڕەشى و ئابڕوچوونە بۆ یەكێتى و ئیدارە گەندەڵەكەى و جێگاى گومان و سەرسوڕمان و پرسیارە ئەم حاجیە بەڕواڵەت علمانى و لەناخدا ئیسلامیە خاوەن دوو ژن و چوار خانوو و سەنتەرێكى بازرگانیە ، خوێندكارى دكتۆرایە لەسلێمانى و لەهەمان كاتدا لەووڵاتى ئەڵمانیاش خوێندكارى ماستەرە ؟ ..
خوێنەرانى بەڕێزى كوردستانپۆست ...
ئەمەیە مەهزەلە و كارەسات و گەندەڵى و سەقەتكردنى پڕۆسەى خوێندن لە كوردستان و ئابڕووچوونى مەلا و حزبەكەى ، شەرمیش ناكەن ئەڵێن وەرن دەنگ بدەن پێمان تا4 ساڵى داهاتوو پیاو ئەبین و ئەبین بەئینسان ، واتا ڕاستەخۆ پێمان ئەڵێن ... عفا اللە عما سلف .
ئەو ((سلف)) ەى كەدەیان گەندەڵى وەك عومەرفەتاح و ئاراسى شێخ جەنگى و محەمەد خۆشناو و هێرۆى برایم ئەحمەدى كرد بەمۆرانە و بەربوونە جەستەى ئەم گەل و وڵاتە و تادێ بەخوێن و بوجەى ئەم میللەتە هەژارە قەڵەوتر و دەوڵەمەندتر ئەبن ، ئاخر ئەمەیە كارەسات و گەندەڵى نەقیبى سەندیكایەكى زل و زەبەلاحى پزیشكى ددان خوێندكارى دكتۆرابێ لەسلێمانى و لەهەمان كاتدا خوێندكارى ماستەربێ لەئەڵمانیا و بڕونامە بكالۆریۆسەكەیشى جێگاى شك و گومان بێ و بێیى بڕیارى ئەوەش بدەى بەخەڵك بڵێیى بڕوانامەت ساختەیە و هەڕەشە لەخەڵك بكەى، جگەلەمە لەولاشەوە حزبێك ڕۆژنامەیەكى چەواشەكارى وەك چاودێرى خستۆتە خزمەتەوە لەوەش سەیرتر دكتۆرە ماستاوچیەكانى دەوروبەرى لەترسى ئەوەى زانیویانە ئێمە ڕاى ئەگەیەنین و ئەم پیلانە گڵاوە و فێڵەشیان ئاشكرا ئەكەین چەند ڕۆژێكە كەوتوونەتە بانگەشەى ئەوە بۆ نەقیبەكەیان كەوا بەمراسلە ئەخوێنێت ، بەهەموو عەقڵى گەوجانەى حزبى خۆیانەوە ئەیانەوێت خۆڵ بكەنە چاومانەوە ؟ .
لەوەش سەیرتر و مەهزەلە تر.
لەوەش سەیرتر و مەهزەلە تر ڕۆژنامەى چاودێر لەدوا ژمارەیدا لە ژمارە 235 ى بەروارى 20 /7 / 2009 لەلاپەڕە 4 ى ڕاپۆرتى ڕۆژنامە ڕووڕەشەكەیدا زۆر بەڕوو قایمانەوە كەتوونەتە سەنگەرى بەرگرى كردن لەم دكتۆرە گەندەڵە و بەمانشێتى گەورە نووسیوویانە ..
نەقیبى سەندیكاى پزیشكى ددان سوورە لەسەر تازە نەكردنەوەى ناسنامەكەى ، لەهەمان كاتدا هەرخوودى ڕۆژنامەكە نووسیویەتى وەزیرى تەندروستى د.زریان عوسمان و بەڕێوبەرى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى د.ڕێكەوت حەمەڕەشید پشتگیرى لە د.عومەر ئەكەن .
لێرەدا ڕۆژنامە ڕووزەردەكەى چاودێر ئەوەى بۆ هەموو لایەك پشت ڕاست كردۆتەوە كەبەڵێ حزب بڕیار بەدەستە نەوەك حكومەت سەندیكا واتا ڕێكخراوە دیموكراتیەكان حاجى شاخەوانى خاوەن بڕوانامەى گومان لێكراو واتا مەلابەختیارى بەرگرى كەر لە دز و گەندەڵچى ...
ئەوى ئێمە مەبەستمانە لێرەدا خستنەڕوو و ئاشكرا كردنى چەند ڕاستیەكى حاشا هەڵنەگرە ....
1 _ د.عومەرتۆفیق ، وەزارەتى تەندروستى + وەزارەتى خوێندنى باڵا + فەرمانگەى تەندروستى واتا حكومەتێك ئەڵێ بڕوانامەكەى باوەرپێكراوە ، بەڵام لەبەر ئەوەى سەندیكاى حزب قبوڵى نیە تەواو نایخوا ، كەواتە ئەو حكومەتە هەر نەبێت زۆر باشترە .
2 _ ئەبوایە هەر یەك لە زریان عوسمان و ڕێكەوت حەمەڕەشید و عومەرتۆفیق لەسەر ئەمە بهاتنایە سەر شاشەكانى ڕاگەیاندن و سەندیكا و حزبیان شەرمەزار و ڕیسوا بكردایە و دەستیان لەكار كێشابایەوە ، چونكە كارەساتە حكوم و بڕیار بكەوێتە دەست كەسێك كەڕابردووى خۆى و بڕونامەكەى خۆى شایەنى زبڵدان بێت ئەمڕۆ بێت بایكۆتى بڕیارى حكومەت بكات ئەبێ لەمە مەهزەلەتر و سەیرتر چ حكومەتێك بێت جەنابى مەلا بەختیارى پاسەوانى بەردەم خەزێنە دۆلاریەكانى ماڵى مامەى تاڵیبانى و حەمەخۆشناو .
3 _ ئەمە لەكاتێكدایە پارساڵ بەبەڵگەوە ئەوەمان بۆ هەموو لایەك خستە ڕوو كەچۆن كوڕەكەى محەمەد خۆشناو بەبڕونامەى تەزویر و ساختە پەیمانگایەكى تەواو كردوە و خوێندكارى یاساى ئێوارانیشە لەزانكۆى كۆیەیى خدرمەعێسومە گەندەڵەكەى براى فوئاد مەعێسوم و ئامۆزاكانیشى چۆن بڕوانامەیان بۆ ڕێكخراوە .
ئێمە هەموو ئەو نووسین و بەڵگانەمان لایە و هەڵمان گرتوون و كۆمان كردوونەتەوە چاوەڕێیى حكومەت و پەرلەمانى ئەمجارەیین تا پێشكەشیان بكەین و تائەمانە ڕیسوا بكرێن وە بۆ بیرخستنەوەى هەموو لایەك بەتایبەتیش بۆ ڕۆژنامە ڕووڕەشەكەى چاودێر كەبۆتە زمان حاڵ و دەمڕاستى ماڵى حەمەخۆشناو كەبزانێت كێن ئەوانەى بڕونامەكانیان تەزویر و ساختەیە ؟ بۆ باسى ئەوان ناكات؟.
4 _ هەموو لایەك ئاگادار ئەكەینەوە لەبەشى دووەمى نووسینەكەماندا لایەنە شاراوەكانى پشت ئەم بابەتە مەهزەلەیە كارەسات بارەتان زیاتر بۆ ئاشكرا ئەكەین ئەو كات ئێوە بڕیار بدەن ئایا كێشەكە لەسەر ئەمەیە یان لەسەر ئەو نەخۆشخانە ئەهلیەیە كە حاجى شاخەوان و جەبارى سەندیكا بەنیازن لەسلێمانى دروستى بكەن كەلەژێرەوەش نەخۆشخانەكە ئى حەمەخۆشناو و مەلابەختیارە و لقێكە لەو نەخۆشخانە ئەهلیەیى حەمەخۆشناو و ئاراسى شێخ جەنگى لەئەردەن دایان ناوە ، ئەمەى ئێرە حاجى شاخەوان سەرپەرشتى ئەكات و حكومەت مۆڵەتیان پێ نادا و بەستاویانەتەوە بەمەى ئەم دكتۆر عومەرە داماوە ، لەگەڵ كۆمەڵێك نهێنى و زانیارى تر .
5 _ وە داواكارین لە دكتۆر عومەر تۆفیق داواى یاسایى خۆى لەسەر ئەمانە بنووسێت و باداوا بكات بزانن بڕونامەى ئەم تەزویر و ساختەیە یان بڕونامەى حاجى شاخەوان و كوڕەكەى محەمەخۆشناو .
6 _ لەهەمان كاتدا ڕووئەكەینە ڕۆژنامە ڕووڕەش و ڕووزەردەكەى چاودێر بۆ نایەیت تەنها ڕاپۆرتێك لەسەر نەخۆشخانە 400 قەرەوێڵەیەكە بكات تاهەموو لایەك بزانن محەمەخۆشناو چ پارەیەكى لێ بردووە تەنها ئەوەندە و هیچى تر ناڵێین .
سوپاس بۆ هەموو ئەو كەس و لایەنانەى هاوكاریان كردووین لەپێدانى ئەم زانیاریانە چاوەڕێیى بەشى دووەم و هەڵدانەوەى لاپەڕە نهێنیەكانى تربن ئەوسا ئێوە خۆتان بڕیار بدەن كێ گەندەڵە و كێ دزە و كێ خاوەنى بڕونامەى ساختەیە .
گروپى چیایى كوردستانپۆست .
سلێمانى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە