ئەندامانى یەکێتى دەنگ بە مەسعود بارزانى نادەن ...

Thursday, 25/06/2009, 12:00

1825 بینراوە


ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى نیشتمانى کوردستان کە نەیویست ناوى ئاشکرا بکرێت رایگەیاند کە ئەندامانى یەکێتى نیشتمانى کوردستان دەنگ بە مەسعود بارزانى نادەن بۆ سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان، ئەو ئەندامە باڵایەى یەکێتى ئاشکراى کرد کە ئەندامانى یەکێتى لە ئاست مەڵبەندەکان و کۆمیتەکان دژى ئەوەن دەنگ بە مەسعود بارزانى بدرێت، چونکە وا لێکدەدەنەوە کە بارزانى سەرۆکایەتى هەرێم ناکات و تەنها سەرۆکایەتى دەڤەرێک دەکات جگە لەوەى ماوەى زیاتر لە سێ ساڵە چاوى بە ناوچەیەکى دەڤەرى گەرمیان و ناوچەیەکى سلێمانى نەکەوتووە، ئەمە لەلایەک لەلایەکى ترەوە لەژمارە 178 ى هەفتەنامەى ئاوێنە کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکراوەتەوە دکتۆر هەڵۆ ئیبراهیم سەرۆکى لیستى پێشکەوتن و کاندید بۆ سەرۆکایەتى هەرێم رایگەیاند کە هیچ ئەندامێکى یەکێتى دەنگ بە مەسعود بارزانى نادەن، جگە لەوەش ئەندامێکى ترى یەکێتى لە ئاستى سەرکردایەتى رایگەیاند : کە چانسى مەسعود بارزانى تاوەکو دێگەڵەیە و لەدێگەڵە بەدواوە متمانەى کەسێک بەدەست ناهێنێت، هەروەها لەبارەى ریکلام بۆ مەسعود بارزانى لە کەناڵەکانى یەکێتى ئەو ئەندامە باڵایەى یەکێتى وتى : بە فشارى بەڕێز تاڵەبانى و ئیتیفاقى نێوان مەکتەبى راگەیاندنى پارتى و یەکێتى ریکلام بۆ مەسعود بارزانى دەکرێت کە ناڕەزاییەکى زۆرى ئەندامانى یەکێتى بەدواوەیە ... ناوبراو پێشبینى تەواوى خۆى خستە روو کە ئەندامانى یەکێتى دەنگ بە پاڵێوراوێکى تربدەن کە گرنگترینیان هەڵۆى ئیبراهیم ئەحمەدە ...

  : سلێمانى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە