رائیدی ئاسایش شۆرشی شێخ عزه‌ت له‌نێوان راپۆرته‌كانی به‌عس و پاراستن دا

Saturday, 07.21.2012, 12:00

1516 بینراوە


زۆر ده‌مێكه‌وه‌ك كوڕه ‌شه‌هیدێكی پارتی ده‌مویست ئه‌م بابه‌ته‌بخه‌مه‌ڕوو، تا جه‌نابی سه‌رۆك و مه‌سرۆر بارزانی بزانن ئه‌وان كێان كردۆته‌ئه‌فسه‌رو ڕێپێدراو كارمه‌ندی ئاسایشی پارتی له‌سنوری به‌ریوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی كه‌شێخ فازیل وه‌ك لێوا به‌ریوبه‌رێتی ؟
به‌رساتی ئه‌وه‌نده‌خه‌م و نیگه‌رانی بالی به‌سه‌ر ده‌روونمدا گرتووه‌كه‌هه‌موو ڕۆژێك ژماریه‌ك له‌ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی ئاسایشی له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌مان ده‌بینم كه‌ڕۆژانێك ئه‌من و ته‌واری و كۆنه‌به‌عس و جاش خه‌فیفه‌و مه‌فره‌زه‌خاسه‌بوون و ئه‌مرۆش له‌ناو پارتی یدا پله‌و پایه‌ی جۆراو جۆریان پێدراوه‌به‌ئیمتیازی مادی و مه‌عنه‌وی یه‌!
باشه‌تۆبڵێت جه‌نابی سه‌رۆك ئاگاداری ئه‌م خائین و تاوانبارانه‌نه‌بێت كه‌له‌سه‌رده‌می به‌عسدا هیچ نه‌مابوو بۆ ڕژێمی نه‌كه‌ن تا ئاسیتی (گه‌...دی) و زۆر شتی دیكه‌، به‌چ ئومیدێكه‌وه‌چاوه‌روانی ئه‌ركی پاراستنی ئاسایش و هێمنی و پاراستنی سه‌روو ماڵی هاولاتیان له‌م خۆفرۆشانه‌ده‌كات؟.
له‌600 كارمه‌ندی ئه‌و به‌ڕیوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، زیاتر له‌400 كارمه‌ندیان له‌و خائین و جاش و به‌عسیانه‌ن كه‌تا دوا ساتیان خزمه‌تیان به‌سه‌دام كردبوو، به‌شێكیشیان ڕۆله‌و نه‌وه‌كانی ئه‌و خائینانه‌و كه‌مه‌كه‌شی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیده‌ری پارتی ین.
بروانن یه‌كه‌مین كه‌سێك كه‌پێویسته‌بناسریت. عه‌مید رزگار شێخ تاهیر جیگری ئاسایش كوری تاهیری نزاره‌یه‌كه‌پیاوی ره‌فیق ئه‌سوه‌دی فرعی سلیمانی و ئیستیخبارتی مه‌ركه‌زی سلیمانی بوو په‌یوه‌ندی رائید عه‌بده‌وه‌هه‌بوو، رزگاركوری شێخ تاهیریش ئامر سریه‌ی جاش بووه‌له‌قه‌وجه‌خه‌فیفه‌ی سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی له‌گه‌ره‌كی ئازادی سلیمانی.
له‌م بابه‌ته‌دا كاتی ئه‌وه‌نیه‌به‌لیست ناوی هه‌موویان بنووسم چیان كردووه‌بۆ به‌عس و ئه‌مرۆ كراونه‌ته‌چی له‌ناو پارتی؟
ئه‌وه‌ی خه‌مم زۆر بۆ ده‌ربریوه‌، باوكم پیشمه‌رگه‌ی گولان بوو له‌سنوری شارباژێر شه‌هید بووه‌و. ئه‌وكات من ته‌مه‌نم نزیكه‌ی 15 ساڵانێك بوو، هه‌موو جارێك كاتی سه‌رتاشینم ده‌چوومه‌لای ئاواتی ده‌لاك، گه‌نجیكی خره‌ی ناوچه‌وان عه‌ره‌ب به‌جلو به‌رگی جه‌یش شه‌عبی ده‌هاته‌ژووره‌وه‌، ناوی شۆرشی شێخ عزه‌ت بوو، كه‌ڕه‌فیق حزبی به‌عس بوو له‌مقری تۆپی و عوسمان له‌فولكه‌ی تووی مه‌لیك كه‌ئێستا ئاسایشی گشتی یه‌كیتیدا یه‌.
ده‌مانچه‌یه‌كی تاریقی گه‌وره‌ی پێ بوو، له‌گه‌ل پیاوكی گه‌وره‌ی ناشرین به‌ناوی زاهیره‌كه‌له‌ی كه‌ركوكی كه‌ئه‌ویش وه‌ك شۆرش به‌عسی و پیاوی ئه‌من بوو!
هه‌ر كاتێك ئه‌م شۆرشه‌بهاتابه‌ته‌ناو دوكانی سه‌رتاشخانه‌كه‌وه‌ئاوات كوڕێكی باش بوو ده‌یگوت برا كی شت له‌خۆیدا شك ده‌بات بروات ئه‌م دووانه‌له‌ملازم محسنی خراپترن، دوو سخوڕه‌كه‌ی تۆپی عوسمان هه‌موو مناڵی سلیمانی ده‌یناسین، شۆرشی برای شاكروتاهیرو شێخ زاهیره‌كه‌جه‌زای كه‌وێی دابه‌كوشت به‌هۆی خیانه‌تی كۆمه‌لایه‌تی كه‌شێخ زاهیر ئه‌نجامی دابوو.
ئه‌وه‌نده‌ی من زانیاریم هه‌بوو بێ شۆرشی شێخ عزه‌ت زیاتر له‌120 گه‌نجی سلیمانی به‌راپۆرت نووسین و زمان لێدان رووبه‌رووی ده‌ستگیركردنه‌وه‌بوون و زۆربه‌یان له‌رێزه‌كانی ڕێكخستنی كۆمه‌له‌ی ڕه‌نجده‌ران و یه‌كیتی و شوعیه‌كان و سوسیالیست بوون. دووبرای به‌یه‌كجار له‌گه‌ره‌كی چوارباخ دابه‌ده‌ست گورگه‌كانی به‌عسه‌وه‌هه‌ردوكیان شه‌هید كران.
له‌هه‌مانكاتدا خه‌باتی خۆشكی شێخ عزه‌ت كارمه‌ندی دادگابوو سه‌ربه‌ئه‌منی به‌لده‌ی سلیمانی بوو ئه‌وكات له‌ته‌نیشت زانكۆی سلیمانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌منی به‌لده‌له‌ویدابوو.
په‌یوه‌ندی به‌نه‌قیب سه‌لاح دیلیمی بوو. له‌دوای راپه‌رین یه‌كیك بووله‌وانه‌ی كه‌یه‌كیتی هه‌ردوكیانی ده‌ستنیشان كردبوو بۆ كوشتن كه‌كاوه‌ی یوسفی عه‌به‌كه‌به‌رپرسی ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌بوو، به‌لام دوخارا ، تا كاتی شه‌ری ناوخۆ ، ئه‌وه‌بوو له‌سالی 1998 خه‌باتی شێخ عزه‌ت كوژار و عه‌مید سه‌یفولڵا به‌ڕێوبه‌ری پۆلیس ئه‌وكاتی گووتی پارتی ده‌زانیت له‌سه‌ر چی كوژراوه‌شه‌رم ده‌كات باسی بكات.
ئه‌وه‌بوو پارتی خه‌باتی كرده‌شه‌هید لیره‌وه‌شه‌هیدی باوكیشم له‌به‌ر چاو كه‌وت چۆن ده‌بیت كچێك ئه‌من و به‌دروشت بوو بێت بكریته‌شه‌هید!
شۆرشی شێخ عزه‌تیش كراوه‌ته‌رائید به‌شۆرشه‌لوته‌ناسراوه‌، له‌شه‌ڕی ناوخۆ هه‌موو كاره‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو راپۆرت له‌و كه‌سانه‌بدات كه‌یه‌كیتی بوون و سه‌ردانی هه‌ولێریان ده‌كرد، تا ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی له‌شوانه‌حاجی ئه‌حمه‌دی خه‌راجیانی نووسی پاراستن گرتیان و به‌هه‌زار فه‌لاكه‌ت ئازاد كرا ئیستا شوانه‌مقه‌ده‌می سه‌ربازی هه‌واڵگری له‌سوپای عێراقی له‌هه‌وڵێر ده‌وام ده‌كات.
شۆرش ماوه‌یه‌ك پاراستن بوو سه‌ربه‌ئاكۆ چاوشین ده‌یان راپۆرتی له‌شێخ فازیل به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلیمانی دابوو، تا ئه‌وه‌ی زه‌رده‌شته‌كه‌چه‌ل گوتبووی شۆرش 40 راپۆرتی له‌به‌ڕیوبه‌ره‌كه‌ی خۆی داوه‌هیچ ئامانیكی نیه‌، بۆ ئه‌وه‌ی رابردووی خۆی بسرێته‌وه‌ئیستا راپۆرت له‌كادیرانی پارتی ده‌دات.
ئه‌وه‌ش نه‌گبه‌تیه‌كی دیكه‌یه‌، زۆربه‌ی كه‌شو كاری شه‌هیدان خانوویان بۆ نه‌كراوه‌به‌لام خانوو دراوته‌مالی خه‌بات كه‌خۆیان چاك ده‌زانن له‌سه‌ر چی كوژراوه‌؟ ئیستاش رۆژانه‌راپۆرت له‌سه‌ر كارمه‌ندانی ئاسایش و به‌تایبه‌تی له‌دژی شێخ فازیل و حسینی ئیداره‌و مسته‌فا ده‌مركانی و شێخ نه‌جمه‌دین بۆ ئاسایشی گشتی پاراستنی مه‌سیف و ئاكۆ چاوشین ده‌نێرێت، رۆژانیك بوو ده‌یان راپۆرتی له‌مالی ئاكۆچاوشین بۆ به‌عس ده‌نووسی و ئیستا به‌پێچه‌وانه‌وه‌راپۆرته‌كان ده‌داته‌ده‌ست ئاكۆ چاوشین..
تێبینی
من كه‌باوكم شه‌هیدی پارتی یه‌به‌پله‌ی ملازمی یه‌كه‌م كراومه‌ته ‌ئه‌فسه‌ری ئاسایش..به‌ڵام به‌عسی و خائینه‌كان كراونه‌ته‌نه‌قیب بۆ لیوا ی ئاسایش
ئەفسەرێکی ئاسایش