گەندەڵى لە زەمەنى كۆلێرادا

Wednesday, 03/10/2012, 12:00

1499 بینراوە








كۆمەڵناس: حەمەی‌‌ ئەحمەد رەسوڵ

ئەوەی‌ دەمێكە هەستی‌پێدەكرێت و بووەتە بنێشتە خۆشكەی‌ژێر دانی‌هەموو خەڵكی‌كوردستان، بە تایبەتی‌چینە هەژارەكان كە زۆرینەی‌كۆمەڵگای‌كوردستانی‌پێكدێنێت، بریتییە لە رەوشی‌ناوازەو زۆر خراپی‌بواری‌تەندروستی‌لە كوردستاندا، لە هەموو بوارەكانییەوە، بواری‌ پسپۆڕیی‌دكتۆرەكان و ئیمكانیات و رێژەی‌كارایی‌ئەوان و ئیدارەدانی‌وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی‌و نەخۆشخانەكان و جۆری‌ئامێر و ئامرازی‌ناو ئەو نەخۆشخانانە و نەشتەرگەری‌و ئاستی‌سەركەوتوویی‌پزیشكەكانمان لەمبوارەدا لە لایەك و دەرمان و جۆری‌دەرمانەكان و ئێكسپایەربوونی‌ئەو دەرمانانەو دەستی‌پشتەوەی‌بەرپرسەكان لە بازرگانیكردن بە دەرمانى كوالیتى نزمەوەو هەڵگرتنى لە كۆگا زۆر گەرم و پەڕپووتەكان و دواجار ئێكسپایەربوونى.. شتگەلێكن خەڵكی‌نەخوێندەوار و بێسەواد و عەوامیش زۆر چاك هەستی‌پێدەكەن.
ئەوەی‌ رۆژانە گوێبیستی‌دەبین و بە چاوی‌خۆمان دەیبینین ئەوەیە كە هەواڵ دوای‌هەواڵی‌ناخۆشتر و جەرگبڕتر نۆرەیان گرتووەو دەدرێن بە گوێ‌و رۆح و دەروونی‌تاكی‌كوردی‌هەناسەساردا... ئەو هەواڵانەی‌كە نەخۆشێك نەشتەرگەری‌بۆ كراو پاش ماوەیەك ئاشكرا بوو كە مقەستێك یان تۆپەڵێك لۆكە و لەفافی‌برینپێچی‌لەناو سكی‌ئەو نەخۆشەدا بەجێماوە‌و هەر بەدەم ئازارەوە دەتلێتەوە! تا بە پارەیەكى خەیاڵى ئەو شتومەكانەى ناو سك و هەناوى بۆ دەدۆزرێتەوەو نەشتەرگەرییەكى سەقەتترى بۆ مەیسەر دەكرێت.!!
یان نەخۆشێك تووشی‌پەتایەك بووەو تا یان گرانەتای‌هەیە، دەچێت بۆ لای‌پزیشك و دەرزی‌دەرمانی‌بۆ دەنووسێت و بەلێدانی‌تاقە دەرزییەك گیان لەدەست دەدات!
یان گیان لەدەستدان و مردنی‌منداڵانی‌خوار تەمەنی‌پێنج ساڵان لە نەخۆشخانەكانی‌كوردستاندا، بەهۆی‌كەمتەرخەمی‌و پشتگوێخستنی‌كارمەندو یاریدەدەرانی‌پزیشك نوژدارانەوە، هەواڵی‌ جەرگبڕو تۆقێنەرن و ئاماژەن بۆ هەبوونی‌كارەسات و تراژیدیایەكی‌زۆر گەورە لە بواری‌ پزیشكیدا لەم كابیەنەیە ‌و لە تێكڕای‌هەموو كابینەكانی‌دیكەی‌حكومەتی‌كوردستاندا...
ئەوەی‌ ماناو واتایە لەمبوارەدا تەنیا یەك گوزارشتە ئەویش بریتییە لەوەی‌، كە مرۆڤ لەم هەرێمەدا نەبۆتە سەنتەر و پونتی‌رێزو حورمەت لە كارنامەی‌ئەم حكومەتەی‌كوردستاندا هەر لە سەرەتای‌دروستبوونیەوە تاوەكو بە ئێستا دەگات!! واتا ئەوەی‌كە پشتگوێخراوەو جێی‌سەرنج و بایەخ نییە تاكی‌كوردە! ئەوەی‌نەبۆتە خەم و همومی‌دەسەڵاتی‌كوردی‌مرۆڤ خۆیەتی‌، بۆیە وا لە گشت بوارە گرنگەكانی‌وەكو تەندروستی‌و پەروەردە و نیشتەجێ‌و ژینگە ‌و دابینكردنی‌كارەبا و ئاو و دەستەبەركردنی‌رێگەوبانی‌پڕ لە ئاسوودە ‌و كامەرانی‌بۆ هاوڵاتی‌.
حكومەتی‌ كوردستان، چونكە ەژێر هەژموونی‌دو حیزبی‌فەرمانڕەوای‌نامەدنی‌و ناشەفاف و نادامودەزگاییدایە، ناتوانێت، كارنامەی‌ئینسانیانەو مەدەنییانە بۆ هاوڵاتی‌خۆی‌دابین بكات، ناتوانێت شەفاف و مرۆڤدۆست و ئینسانی‌بێت، تاكو بیر لە ئینسانیبونی‌تاكی‌كورد بكاتەوە، ئەوە حكومەتێكی‌مەدەنی‌مرۆڤدۆستە كە بواری‌تەندروستیی‌پلە یەك و پەروەردەى مەدەنى و ژینگەى پاك ‌و نیشتەجێبوونى كرێچییەكانى لە ئەولەوییاتی‌كارنامە و خزمەتگوزاریەكانیدایە.
دەمێكە ئەم حكومەتەی‌كوردستان ئەوە چاك دەزانێت و هەر هیچ نەبێت لەڕێی‌رۆماڵكردنی‌رۆژنامەنوسەكانیەوە درك بەوە دەكات، كە نەخۆش ئەو كاتە دەردی‌گرانترە كە روو دەكاتە نەخۆشخانە حكومی‌و ئەهلی‌و كلینیكی‌پزیشكانى ئەم هەرێمە... چونكە جۆرو ستایڵی‌پشكنین بە چاوی‌رووتی‌دكتۆرەكان یان بە ئامێرە كلاسیكی‌و خراپەكانیان، یان رەچەتەی‌دەرمانی‌پزیشك، دەرمانەكان خراپ و پلە نزم و بەدو ئێكسپایەرن، خزمەتگوزارییەكانی‌ئەمبوارە زۆر ناشایستەن و سیخناخن لە كەمتەرخەمی‌...
بەڵام هیچ وەزیرێك نەیتوانیوەو ناشتوانێت ئەو گەندەڵییانە چارەسەر بكات، چونكە ماسی‌لە سەرەكەیەوە بۆگەن دەكات و ئەم حكومەتەش لە سەرەكەیەوە لەمێژە گەمار بووە بەگەندەڵی‌و‌پێشكەشكردنی‌خزمەتگوزاری‌زۆر خراپ لە هەموو بوارەكاندا، هێزو توانای‌ چاكسازیشی‌لە ناواخندا هەڵنەگرتووە، وەكو بەعەرەبی‌وتراوە((فاقد الشی‌ْ لا یعگی‌) واتە ئەوەی‌كە بەخشندە نەبێت چی‌ببەخشێت، ئەوەش كە چاك نەبێت چۆن چاكسازی‌بكات!؟
جێی‌ داخە كە هەموومان زۆر بێئومێدین لەم رەوشەو ئەمڕۆ لە دوێنێ‌خراپترەو تونێلەكە تاریكە ‌و ئەوسەری‌رووناكیمان لێوە دیار نییە، لە هەمووشی‌تاقەت پڕوكێنتر ئەوەیە كە بودجەی‌ئەم هەرێمە كە لە ناوەندەوە وەریدەگرێت دوو هێندەی‌بودجەی‌سوریایەو ئەوەندەی‌بودجەی‌ ئوردونە، بەڵام تەنیا چەند هەزار كەسێك لێی دەخۆن و لە سایەیدا خەنی بوون...!
دەمێكە سەبارەت بە گەندەڵى بوارى تەنردوستى زۆر نووسراوەو زۆریش وتراوە، بەڵام وا لە كۆتایى ساڵى 2012دا پەتاى ترسناكى كۆلێراشى هاتە سەرو مرۆڤى كورد لە كوردستانێكى ئازادو زۆر دەوڵەمەندا ئاوو خۆراك و خواردەمەنیەكەى پیس و بۆگەن بووە، ئیتر دەبێت تاكى كورد چ دڵێكى بەم هەرێمە خۆش بێت و چۆن چۆنى ئینتیماى بۆ ئەم نیشتمانە پڕ لە پەتایەى بەهێزترو توندتر بێت..؟؟
تێبینیەكى زۆر گرنگ: ئەم قسانەی‌ خۆم ئاراستەی‌هیچ لایەن و بەرپرس و وەزیرێك ناكەم، چونكە هەرگیز ئومێدم پێیان نەماوە....!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە