نە خۆشخانەى چەچماڵ یان قاوەخانەى چم چماڵ

Thursday, 23/09/2010, 12:00

1417 بینراوە



زۆر سەیرە بەراستى سەیرە ئەوى لەنەخۆشخانەى چم چماڵ روو دەدات لە مەزات خانەش شتى وا روونادات نە دكتۆر نە پەرستیار نە فەراش حیسابى بزنیك لەگەڵ رێزم بۆنەخۆش ناكەن ئەێڵە ن پییان خۆش نییە نەخۆش سەردانى نەخۆشخانە بكات . هەرخویندكارێ كەلە كۆلیژى پزیشكى دەرئەچى ئەگەر لە زاخۆش بیت یەكسەر رەوانەى نەخوشخانەى چەمچەماڵ دەكریت بۆ تەت بیقات و مەشق كردن خویان بە و نەخۆشە داماوانەوە .بۆمیژوو دەیڵێم چەند جار خۆم سەردانى نەخۆش خانەى چەمچماڵم كردوە لەبرى دكتۆر مارمێلكە وسیسارك خەفەرە لەكاتى دەوامى رۆز دكتۆر یان پەرستیار یان سەعات (10) هیتە سەركار یان (12) ى نیوەرۆ دەرواتەوە . ئەگەر خوانە كەران چاویان بەنەخۆشێك بكەوێت بەنەخۆشەكە دەڵین سەعات دوو وەرە بۆ عیادەكەم كارتى عیادەكەشى ئەداتێ . چونكە زۆر پەرۆشە بۆ چارەسەركردنى نەخۆشەكە.ئاخرئەمە كەى رەواى هەقە وەك سەردەمى ئاغایەتى لێًهاتوە تادوادڵپ پارەى نەخۆش هەڵەمژن یارەبى خوابتان گرێ .ئەگەر كەسێ لەلادێ مارێ یان دوپشكێك بیگەزێ كەبەدەرزیەكى (ئەلەرمین) چاك دەبێتەوە .سەردانى ئەم نەخۆشخانە (گەندەڵە) بكات تا دكتۆر لەخەو هەڵدەستێت و دەرپێكەى لەپێ دەكات .ئەوندە ئەم سەرو ئەوسەرى پێدەكەن .ئەو نەخۆشە بەدەبەختە گیانى دەرئەچێت . ئەوەى جێگاى ئاماژە پێكردنە و شایەنى سەرسورمانە بۆچى هەندێ دەرمان لە عیادەكان هەیە بەڵام لەنەخۆشخانە دە ست ناكەوێت ئاخر ئەى وەزیرى تەندروستى تۆكارت چیە .تاكەى دەبێ خەدر لەم میلەتە داماوە بكرێت هەمووكات بچەوسیینەوە .هەرچەندە لەبابەتكە دەرئەچم بەلام پیویستە رووداوێكى راستی باس بكەم بۆتان .كابرایەكى بازرگان ماوەى چەند سالێكە سەردانى وولاتى (ژاپۆن)دەكات بەمەبەستى  ئیش وكارى بازرگانى بەفەترەیەكى زەمەنى كەسێكى ژاپۆنى دەبیتە رەفیقى پاش هاوریتیەكى زۆر دەواى لیدەكات سەردانى كوردستان بكات. پاش چەند مانگێك هاورێكەى لەژاپۆنەوە دەگاتە كوردستان . دەچنەماڵەوەو .هەربەگەیشتنى بۆماڵەوە یەكسەركابراى بازرگان بەكورەكەى دەڵیت .ئادەى رۆلە ئەو مۆلیدەیە دابگرسینە .ێوندەى بیرەكە بەدەستەوە دەگرێت بیرەگەش دادەگرسینن .تاباغەكەى پێ ئاوبدەن  .پاش پشودان وكابراى ژاپۆنى بە هاورێكەى دەلێت تۆ كارەبا وئاوت لەسەرخوتە ئەى حكومەتەكەت ئیشى چییە ..؟بۆیە داوا لەقایمقامى قەزاى چەمچەماڵ دەكەم لیپرسنەوەیان لەگەڵ بكات هەرچەندە ناشیكات بادكتۆرەكان خزمەتى چاك بەنەخوشەكان بكەن دەوامى خویان رێك وپیك بكەن ئەگەر نا وینەى نەخوشخانەى چەمەچماڵ دەگرم بە سایتەكان بڵاوى دەكەمەوە . بۆئەوەى بزانن كە گەندەڵى ئەو نەخۆشخانەیە لەتام دەرچووە .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە