دامەزراندنی پارتی كرێكارانی كوردستان وەرچەرخانێكی پرشنگدارە لەتێكۆشانی ئازادی ژناندا

Friday, 26/11/2010, 12:00

1791 بینراوە


جەژنی دامەزراندنی پارتی كرێكارانی كوردستان لەتەواوی مرۆڤایەتی بەگشتی و گەلی كورد و ژنان بەتایبەتی پیرۆزبێت .
مرۆڤایەتی خاوەن گەلێك تێكۆشانە لەپێناوی بەدەستهێنانی مافەڕەواكانیدا .بەڵام زۆركەمن ئەو تێكۆشانانەی گەورەترین گۆرانكارییان لەسەر كۆمەڵگادانابێت وڕێرەوی مێژوویان بەرەو ئاراستەیەكی راست بردبێـت.پارتی كرێكارانی كوردستان لەسەرەتای ئاوابوونیەوە چۆن بۆگەلی كورد وەك شۆرشی ژیانەوە ناسراوەو بەتێكۆشانەكەی توانی گەورەترین شۆرشی زهنی وئەخلاقی بەرپابكات و لەئاستێكی بڵندا بەهامرۆیەكانی زیندوكردەوە ئەوابۆ مرۆڤایەتی و ژن بەگشتی و بۆژنی كورد بەتایبەتی گەورەترین وەرچەرخانەو ئەمرۆشی لەگەلأ دابێت (پە كەكە)تاكە هێزوپارتیە كەلەبواری ئایدۆلۆژی سیتەم و ڕێكخستنی خۆیداتوانییویەتی گەورەترین ڕێگەلەبەردەم ژناندا بكاتەوە تا ژنان تێدا هەمووتواناكارییە شاراوەكانیان تەڤگەربكەن .ئەویش بەهەوڵەكانی ڕێبەری گەلی كورد بەڕێز (عەبدوڵا ئۆجەلان)كەتوانییویەتی بە هەڵسەنگاندنە فەلسەفی وئایدۆلۆژییەكانی ڕاستی ژنی وەك بەشێكی گرنگ وبنگەی كۆمەڵگا شیرۆڤەكردووە ولەڕێگەی كێشەكانی ژنەوەتەواوی كێشەكانی كۆمەڵگای دیاریكردووە و بەشێوەیەكی ئاشكراوڕادیكاڵانە سیتەمی پیاوسالاری شرۆڤەكردووەو هەموولایەنەشاراوەكانی پیاوێتی كلاسیكی خستۆتەڕو ئایدۆلۆژیای ڕزگاری ژنانی پێشكەش بەژنان كرد و بەڕێزی بێ بەرامبەر وەك تێكۆشەرێكی ڕێگای ئازادی گەوەرترین تێكۆشانی لەپێناو ئازادی ژناندا بەڕێوەبردووە ژنانی كوردیش بە هەمووفیداكارییەكانیانەوە تەواوی ئەو تێزانەیان خستۆتە واری كردارییەوەو لە پراكتیكدا سەلماندیان كەژنان دەتوانن ببنە پێشەنگی گەورەترین تێكۆشان . ئیتر ژن لەناو پارتی كرێكارانی كوردستاندا توانی بەهێزی خۆی بە بەرخودانییەكی زۆردژوار لەبەرامبەر عەقڵیەتی پیاوسالاری خۆی لەزهنیەتی موڵك وناموس و شەرەف و كاڵا كردن ڕزگاربكات وهەموو بەهانەكانی كۆیلایەتی پوچەڵكردەوە . سەلماندی كە ژنان لەبواری جەستەی فكری و ڕۆحیەوە نەك لەپیاوان لاوازترنین بەڵكو لەزۆرلایەنەوە زۆربەهێزتریشن . گەورەترین پەیامی دایە ئەوسیتەمانەش كە پێوانەكانی ئازادی دەشێویێنن بانگی ئازادی فكریدا .سەلماندی كە ئازادی كۆمەڵگا بەندەبەئازادی ژنەوە .. ژنانیش وەك هێزێكی پێشەنگ لەماوەی 32 ساڵی ڕابردوودا توانیان ببنە خاوەن پارتی وڕێكخستنی سەربازی ، سیاسی ،كۆمەڵایەتی ،فكری ، یاسای ، ڕۆشنبیری ونەتەوەی ...هتد) لەئەنجامدا لەناو ژناندا گەورەترین قارەمان دەركەوتن كەبەرەنگ وناسنامەی ژنێتیەكی ڕاستەقینە بێ وێنەترین داستانی ئازادیان تۆماركرد .ئیتر پەكەكە بەپێشەنگاەتی ژنان ڕۆژبەڕۆژبەرەولوتكە هەڵكشا. هەربۆیە ڕێبەرئاپۆ دەڵێت پەكەكە پارتی ژنانە.
ژنانی تێكۆشەرو ئازادیخواز:
لەكاتێكدا بزوتنەوەی ئازادیخوازانەی ژنانی كورد رۆِڵیكی كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر هەرچوارپارچەی كوردستان داناوە. لەهەمانكاتیشدا وەك بەرفراوانترین شۆرشی ژنانە لەسەرتاسەری جیهاندا كە ڕۆحێكی نوێ داوەتەهەمووتێكۆشانی ئازادی ژنان.هەربۆیە پەكەكە وەرچەرخانێكی پرشنگداری ئاواكردووە لەتێكۆشانی ئازادی ژندا .لەباشوری كوردستانیشدا زۆرێك لە كچان وژنانی ئازادیخواز بەشێوەیەكی ئاتیكتیف بەشداریان لەم شۆرشەداكردووە گرێدراو بەوقارەمانانەی كەلەئاستێكی بڵندا خۆیان گەیاندە سیمبۆڵی ئازادی وەك (هەڤاڵ ڤیان و هیران وگەشبین و ژیندا و ڕێداو بێریتان وكانیاو ڕوناهی وداستان وبەرخودان و ڕوكەن و پەیام ..........هتدلەڕۆژگاری ئەمرۆشدا بەشداریبوون بۆناو ڕیزی تێكۆشان ئەركێكی ژیانیە. ئێمەش وە ك ئەنجومەنی ژنانی ئازاد كە خۆمان لەسەربنەمای ئایدۆلۆژی ڕزگاری ژن ڕێكخستووە پێمان وایەچارەسەركردنی كێشەكانی ژنان وكۆتایهێنانی هەمووجۆرە چەوسانەوەو توندوتیژییەكانی سەرژنان بە ئاكتیفكردن وپراكتیزەكردنی ئەم ئایدۆلۆژیایەدەبێت .لەسەرئەوبنەمایە لەم ڕۆژە پیرۆزەدا جارێكی تر پەیمانی خۆمان بۆ هەمووژنانی ئازارچەشتوو وشەهیدانی ڕێگای ئازادی دووبارەدەكەینەوە كە بێوچان بۆ بەهێزكردن گەیاندنی ئەم ڕێبازە بێوچان لە خەباتدابین.


26-11-2010


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە