وەزیری شەهید و ئەنفال درۆ و فێڵێکی دیکەی لە ئەنفالکراوان کردەوە!

Wednesday, 05/02/2014, 12:00

2310 بینراوە


لە دوا پرۆپاگەندە و هاتوهوتی ناساندنی ناوچەی پشدەر و سەیدسادق بە ژینۆساید، دەمەوێت ئەوە بە درۆ بخەمەوە.
وەزیری بە ناو شەهیدان و ئەنفالکراوەکان دەبوو لە ئاستی بەرپرسیاریتی پۆستەکەی خۆیدا بوایە، هەر هیچ نەبوایە کەمێک شارەزای لایەنە یاسایی بوایە، یاخود ئەوانەی لەدەورین بەو کارە هەڵبستاندایە، بەڵام نە وەزیر خۆی، نە ئەوانەی لەگەڵیدان و کار لە مەسەلەی ئەنفال و شەهیداندا دەکەن، ئەو شارەزاییەیان نییە، بەڵکو هەموویان کەسانی نەشارەز و جاهیلن چ لەڕووی یاساییەوە، یان لە رووی بەرپرسیاریەتییەوە!

سەرەتا وەک پارێزەرێک، لەبەر چەندە هۆیەکی تایبەتیی ناوی خۆم ئاشکرا ناکەم، هەوڵ دەدەم بە زمانێکی سادە بەرچاوی خوێنەر و خەڵکی دەڤەری پشدەر و سەیدسادق ڕونتر بکەمەوە، کە ئەو چەواشەکاریانەی وەزیری ناوبراو، کە لە کۆتایی مانگی رابردوودا قسەی لەسەر کرا هەمووی درۆ و بۆ چاوبەستنی خەڵکی ئەو ناوچانە بووە و تا ئیستا هیچیان بۆ نەکراوە، ئەمیش لەم خاڵانەی خوارەوەدا روونی دەکەینەوە:


یەکەم: دیدێکی یاسایی
لە هەر دادگایەک بەتایبەت دادگای باڵای تاوانەکان، بەپێی یاسای دادگەریی سزاکان دادگایی بەو شێوەیە بەرێوە دەچێگ، کە بە گوێگرتن لە سکاڵا کار و شاهێد و دواتر دیکۆمێنتەکان ئەخرێتە ڕوو، ووتەی تۆمەتبار وەر دەگیریت پاشتر لەسەر ڕۆشنایی ئەم دادگایە بڕیاری حوکم دەردەکرێت.

لە هەردوو دەڤەری پشدەر و سەیدسادق، کەس بانگ نەکراوە و نەچوونەتە بەردەم بۆ دادگا، بەڵکوو کەس ئاگاشی لێ نییە، تا ئێستا لەهیج دادگایەک نەبووە کەسێک یان لایەنێک دادگایی بکرێت بەبێ ئاگادار کردنەوەی سکاڵا کار و داواکارانی مافی مەدەنی..
دەکرێت لە وەزیر بپرسن ئاخۆ: ئایا تۆمەتبارانی ئەم کەیسە کێ بوون، چونکە لە رووی یاساییەوە تاوان بۆ تاوانکار دەگەڕێتەوە، ئایا دانیان بەتاوانەکەدا ناوە یان نکوڵیان لێ کردووە؟
لەیاسادا ئەبێت بەشداری هەر تۆمەتبارێک لەتاوانەکەو بەرپرسیاریەتییەکەی بزانرێت
کەواتە لە وەزیر و ئەوانەی کەوتنە بانگەشە و چەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنیان ئەنجامدا، تەنانەت کۆمەڵێک پارێزەر کەوتنە شیرینی بەخشینەوە لە سەیدسادق..ئایا حوکمی ئەو تاوانبارانەی کە ئیدانە کراون چییە و چەندە؟
حوکمی جینۆساید بامادەی کوشتنی یاسای سزاکان حوکم دەدرێت، کە لە سێدارە دانە.
ئەگەر وەزیر نەتوانێت وێنەیەک لەحوکمی دادگا بلاو بکاتەوە ئەوا ئەو پرسیارانەی کە پێشتر ئاماژەیان پێدراوە دێنە ئاراوە.


دووەم: مادەی یاسایی
ئەگەر بەتەنها ڕاگواستن و بەزۆر ڕاگواستن وەکوو تاوانێک بێت، ناچیتە خانەی جینۆسایدەوە، ئەوەش بەپێ مادەی ١١/یەکەم لەبرگەی(د)
لەیاسای دادگای تاوانەکان ژمارە ١٠ ی ساڵی ٢٠٠٥ ئەچیتە خانەی تاوانە دژە ئینسانییەکان بەگوێرەی مادەی ١٢/ یەکەم لە برگەی (د).


سێهەم:
لەجینۆسایدەکەی وەزیری ئەنفالدا نە سکاڵاکارێک هەیە و نە کەسێک بانگکراوە نەداوایەک بەناوی ڕاگوستنی پشدەر و سەیدسادق بینراوە، نە تۆمەتبارێک دادگایی کراوە وە نەهیچ حوکمێک دەرچوو!



ڕاستی کێشە و کەیسەکە ئەمەی خوارەوەیە:
لە کەیسی ئەنفالدا دۆسیەیەکی سەربەخۆ بۆ کۆمەڵیک تۆمەتبار کرایەوە، کە لە ڕەوتی لێکۆڵینەوە و دادگایی و دیکۆمێنتەکاندا ناویان هاتبوو، کە ئەوانیش جاش و موستەشارو کۆمەڵیک ئەفسەری سوپای پێشووی عیراق بوون، تا ئیشتا کەسێک لەوانە دادگایی نەکراوە، دادوەری لێکۆڵینەوە بەڕێز ڕائد جوحی دۆسیەی ڕاگوستنی دەڤەری پشدەرو سەیدسادقی لکاندووە بە دۆسیەی جاش و موستەشارەکانەوە وەکوو بەشێک لە کەیسی ئەنفال نەک وەک کەیسێکی سەربەخۆ!

ئەم وەزیری ئەنفالە دەبوایە ئاگاداری هەرشتێک بوایە کە پەیوەندی بە ئەنفالەوە هەیە تازە ئەم زانیاریانەی دەست کەوتوە ئەم هەڵایەی ناوەتەوە ئیتر لە هەگبەری خۆیی و حیزبەکەیدا هیچی تێدا نەماوە لەم جۆرە پرۆپاگەندە و هەراج فرۆشیە نەبێت.

بەهیوام خەڵکی پشدەر و سەید سادق ئەم بێڕیزی پێکردن و گاڵەتاجاریە لە وەزیر قبوڵ نەکەن.

http://www.peyamner.com/PNAnews.aspx?ID=328997

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە