هەشتی مارت بەتەنها بەس نیە بۆ رۆژی رێزگرتن لەژنان

Monday, 08/03/2010, 12:00

3188 بینراوە


وەك دەزانین هەموو ساڵێ لە ڕۆژی 8 مارتدا ئاهەنگی ڕۆژی جیهانی ژنان دەگێردرێت ، ئەو ڕۆژەی كە كۆمەڵێ كرێكاری ژن لە نیۆیۆرك داوای مافەكانی خۆیانیان كرد لە شوێنی كاركردنیاندا لەساڵی 1857 . لەم پێناوەش دا یەكێك لەو ژنانە بووە قوربانی خاوەنكارەكان و سیاسەتەكانی چەوساندنەوەی ژنان . داخوازیەكانیش بریتی بوون لە كەم كردنەوەی سەعاتەكانی كاركردن لە ڕۆژدا و یەكسانی مامەڵە كردن لەگەلیاندا . لەساڵی 1910 بۆ یەكەم جار لەشاری كوبهاگنی پایتەختی دەنیمارك دان بەم مافانەدا نراو و دواتریش كۆمكاری عەرەب و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەم جارنامەیەی پەسەند كردو كردیان بە ڕۆژی جیهانی ژنان . بەڵام لە ڕاستیدا دەبێت هەموو ڕۆژێك بۆ ژنان بكرێتە ڕۆژی جەژن و خۆشی چونكە ژنان یان دایك یان نەنك یان خوشك یان هاوسەری پیاوانن ویان هاوڕێ و هاودەمیانن . ئەوە ژنانن كۆڵەكەی خێزانن ،نیوەی كۆمەڵگەن . ئەگەر تەنها ژنان بریتی بن لەوەی كە بەختەوەری ژیان و سۆز و خۆشەویستی ، پێ دان بن بۆ نەوەكانیان ، تەنها ئەوەندە فەخرو شانازیان بەسە بۆیان. ئاراغۆنی شاعیر فەرەنسی ئەڵێ " ئەگەر پیاوانی سەر ڕووی زەوی بۆ ماوەی 50 ساڵ بە پێوە بووەستن و داوای لێ بوردن بكەن لەژنان، بەرانبەر بەو پێشێل كاریانەی كە ئەنجامیان داوەبەرانبەریان بەدرێژای مێژوو. ئەوەندە بەسە بۆ ژنان كە ئەوان بێ بەرین بەرانبەر ئەو هەموو خوێنە ڕژاوەو ئو نەهامەتیانەی كە پیاوان ئەنجامیان داوە. لەم ڕۆژەدا سڵاو دەنێرین بۆ ئەو ژنانەی كە دایكن و بنیات نەری خێزان و كۆمەڵگاو نیشتمانن . سڵاو بۆ ئەو ژنانەی كە خوشكن و خاوەنی دڵێكی پڕ لە میهر و خۆشەویستین . سڵاو بۆ ئەو ژنانەی كە بونەتە خشتی دامەزراندنی ماڵ و ڕازانەوی ژیان و كامەرانی خێزان . سڵاو لەو ژنە كاركەرانەی لەكارگەكان و دامەزراوەكاندا ،كاردەكەن سڵاو بۆ ئەو ژنانەی وەك پزیشك و پەرستیار لە نەخۆش خانەكاندا، بۆئەوەی ئاسودەی ببەخشن بەنەخۆشەكان خەو لە چاویان دەتورێنن و دەبنە كۆتری سپی و لەدەوری نەخۆشەكاندا دەنیشنەوە. سڵاو لەو ژنانەی مامۆستان وقوربانی بەكات و تەندروستی خۆیان ئەدەن لە پێناو فێركردن و پێ گەیاندنی نەوەكانی داهاتوومان . سڵاو لەو ژنانەی كە لەپشتی پاوەكانیانەوە وەستاون و هاندەرو كۆمەك كاریانن بەدرێژای ساڵ پێغەمبەری مامۆستامان دەفەرمێت بەیەكێك لە هاوەڵانی كاتێك كە سەر قافڵەی ئەو كاروانە دەبێت كە چەند ژنێك لەو كاروانەدا بوون و پێی فەرموو ئەی فڵان زۆر پەلەمەكەو بەهێواشی بڕۆ ئەی نازانی باركەت قەواریرە . ئەمەش ئاماژەیە بۆ مامەڵەكردنێكی هێمنانەو لەسەر خۆ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە