هەندێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانكۆى كۆردستان كەوتنە ناو چاڵى گەندەلێ

Monday, 11/05/2009, 12:00

1756 بینراوە


دامەزرێنەر و سەرۆك و خاوەنى زانكۆى كوردستان وە ئەو كەسەش كە تەمویلى دەكات سەرۆكى حكومەتە ، بۆیە دەبێت ئێوە لەسەرەتاى دەست پێكم زۆر بە ئاسانى لە ووتارەكەم بگەن كە من تەنها باس لە باشترین نممونەتان بۆ دەكەم لە گەندەلێ كە ئێستا بەبەر چاوى خۆى دیارە و هیج قسەیەكیشى لەسەر ناكات ،ئێستا لە سەرچاوەیەكى زۆر نزیك ئاگادارى ڕەوشى زانكۆین كە ڕۆژانە (خالید ێالح) كە لە هەموو ژیانى نازانێ ژینگەى زانكۆ چیە هەستاوە بە دەركردنى هەندێك مامۆستاى لێهاتوو و فەرمانبەرانى زانكۆ لەڕێگەى ئەو كچەى كە خاوەن دوو ناوە (فاتیمە و تافگە) كە دانراوە لە لایەن (خالید ێالح) ئەویش بۆ زیاتر لە چەند مەبەستێك بە كارى دەهێنێ،كەسێك تا ئێستا متمانە بە ناوى خۆى نەكات و خاوەنى دوو ناوبێت ئەبێت چۆن متمانەى بەكارەكەى بێت ،دەبێت كەسێك زۆر لێهاتوو بێت تا ببێتە بەڕێوەبەر نازانم لێهاتووى ئەو كچە چیە،ئێمە هیچ كێشەمان لەگەڵ مامۆستاو فەرمانبەران نیە بەڵكو كێشەى مە سەرۆكى زانكۆیە كێشەى مە بەرێوەبەرى لێ هاتووە كێشەى مە باوەرپێ كردنە كێشەمان دوا ڕۆژ و وەزارەتى خوێندنى باڵایە،كەسانى خاوەن بڕوانامەى ماستەر و دكتۆرا زۆرن لە هەردوو ڕەگەز، بەس مەرجى ئەوەیان تێدا نیە لە ژێر باڵى كاربەدەستان بن.ئێوە زیاتر لە (17) ساڵە هەر چەند كەسێك ئەناسن ئەوانیش چەند كەسیان لە خوارەوەى خۆیان هەیە بۆ بازرگانى كردن لەپاڵ هەموو مافێكى ئەم میللەتە راست ئەكەن پرۆژە زۆرە بەس گرنگ ئەوەیە میللەت ئەزانێت خاوەنى كێن و ڕێژەى گەندەڵى چەندە لە هەر پرۆژەیەك،ئەوكەسانەى زانكۆ بەڕێوە ئەبەن هەموویان كاربەدەستانى خۆتانن زانكۆ و هەموو شوێنێك بەڕێوە ئەبەن،گرێبەستیان ڕۆژى لەناوچوونیانە. ئەم دامەزراوە سەرەتا بە شێوەیەكى نممونەى و نوێ كارى باسى لێ دەكرا بەڵام لە ڕاستى دا بوو بە بناغەیەك بۆ بەرەو پێش چوونى گەندەڵى و شوێنى كارپێ كردنى بێ ئیش و كەسانى بێ بڕوانامە،من بۆیەش باس لەو نموونە دەكەم با چیتر نێچیر بارزانى و مسعود بارزانى لەبەر دەم ڕۆژنامەكان نەڵێن ئێمە حەز بەوە دەكەین كە باسى گەندەلیمان بۆ بكەن تا چارەسەرى بكەین یان لیژنەى تایبەت بە گەندەلیمان داناوە،ئەگەر حكومەت نەتوانێ گەندەڵى لە زانكۆیەكى وەكو زانكۆى كوردستان یان دامەزراوەى نوێ چارەسەر بكات ئەوا مەبەستى چاك سازى نیە بە هیچ شێوەیەك ، ئێمەى قووتابیان بیر و باوەڕمان بە چى بمێنێت ئەگەر مامۆستا و فەرمانبەر نەزانن ئەو زانكۆیە دوا ڕۆژى چیە، كە دەپرسین ئەلێن سەرۆكى زانكۆ هەر خەریكى سەفەر و پارە وەرگرتنە، بەڕێوەبەرى گشتیش خەریكى گیرفان پركردن و دامەزراندنى خزم و كەسە دیارە تۆز و خۆڵى ئەم ساڵ یەكجار كاریگەرى زۆربووە كەسێكتان راسپاردووە زانكۆ بەرێوە ببات هێشتا ئەو خۆى خاوەنى بڕوانامەیەك نیە تا بزانێ واتاى زانكۆ چیە ، لە پایەى چى ئێمە لە سەرچاوەى زۆر باوەڕ پێكراو بیستوومانە كە پارەیەكى زۆر لە مامۆستا و فەرمانبەر و خەڵكانێك سەرف دەكرێت كە هەموویان تەنها رۆژێك بیریان لە دوا ڕۆژى قوتابى و زانكۆ نە كردۆتەوە ،ئێمە نازانین ئێوە ناتانەوى خەڵكى باش لە شوێنى باش دابنێن یان هەر ئەوەندە یە ئیش بۆ كەسان و دارو دەستەى خۆتان ئەدۆزنەوە ، زانكۆ بە سەرۆكى زانكۆ و بەڕێوەبەرى لێهاتوو جوانە نەك وەكو ئێستا بەس پارە خواردن و پارە سەرف كردنى (%17 ) زانكۆ بە قووتابى جوانە نەك بە دەركردنى قووتابى بە بێ هیچ هۆیەك یان زیادكردنى ساڵى خوێندن كە لە هیچ شوێنەكى دوونیا یاساى وامان نەبینیووە ، ئێمە رازین بە نمرەى خۆمان بمان گەڕێنەوە زانكۆى سەلاحەدین هەر هیچ نەبێت ئەبین بە خاوەن بڕوانامە،زانكۆ چۆن ئەبێت بە نێو دەوڵەتى ئەگەر وەزارەتى خوێندنى باڵا و وەزیرى خوێندنى باڵا باوەڕى پێ نەبێت .نازانم بۆ هیچ كەسێك لە حكوومەت خۆى بە خاوەنى ئەم زانكۆیە نازانێت دیارە منداڵى بەرپرسان لەوێ نین. تەنانەت تا ئێستا كەس نازانێت مامۆستاو سەرۆكى بەشەكەى جێن كەس نازانێت لە چى ئەخوێنێت ،دەبێت ئەو كەسانەى لەم زانكۆ كاردەكەن چ ویژدانێكیان هەبێت دانیشتوون بەرامبەر ئەو هەموو گەندەڵیە ، ئەوەیە نموونە سەرۆكى حكومەت یان هێشتا پێ ى نازانن ، هیوادارم بگەن بە چارەسەرى دواڕۆژمان تەنانەت پێویستمان بە كەسانى خاوەن بڕوانامەیە وە كەسى لێ هاتووە بەس با ئەمجارەیان بڕیاردان بەشێوەیەكى ڕاست بێت،چونكە ئەگەر ئێستا هەڵبژاردنێكى ڕاستەقینە ئەنجام بدرێت لە زانكۆى ئێمە تەنانەت حكومەت خاوەنى یەك دەنگیش نیە ،چونكە نە بەڕێوەبردن كەسى شیاوى تێدایە و نە سەرۆكى زانكۆش ئەمەش قسەیەكە كە سەرۆكى زانكۆ خۆى هەر لەیەكەم ڕۆژەوە پێمانى ڕاگەیاند كە ئەو لە هەموو ژیانى نازانێ زانكۆ و خوێندن چیە،ئێمە داواى مافى خۆمان ئەكەین و هیچى تر نا ئەگەر زانكۆتان بۆ چاك ناكرێت با داخرێت زۆرچاكترە نەك ببێتە شوێنێك بە كەیفى خویان سەفەر بكەن و بەكەیفى خۆیان خەلك دابمەزرێنن لەسەر هیچ بنەمایەك، (15) كەس بەس بە ناو زانكۆ بەڕێوە ئەبەن نەك بە بیر و ڕا تەنها ئامادەى زانكۆش نین لەم نزیكانە ناوەكانمان پێ دەگات و بۆتان بڵاو دەكەینەوە لەگەڵ زۆر كارى ترى گەندەڵى كە ئێستا چاوەروانین بگات بە دەستمان لە ژێر دەستى ئەم كۆمەڵەیە، تەنها دوو كەس بەسە ئێمە ئیستا تەنها (180) قوتابین (180000) هەزار نین، بەس دوو كەس با خاوەن بڕوانامەى دكتۆرا بن دوو كەس كورد پەروەر بن نەك كاربەدەست پەرست . من داوا لە قوتابیان دەكەم با چیتر بێ دەنگ نەبن لەئاست ئەم گەندەڵى و بێ خاوەنیە چیتر با گەنجانى خاوەن بڕوانامە لە جادەو بازارەكان بێ كەس نەبن و بێ كاربن چیتر گەنجانى ئەم كوردستانە زوڵم لێ كراو نەبن، چیتر گەندەڵى و دزى بە ناوى قوتابى نەكرێت، زۆر نزیكە ئێمەش بەبێ هیچ هۆكارێك لە زانكۆ دەربكرێین كەسیش بە هانامان نایەت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە