ئەوەی لەم شارە ئەگوزەرێ ئەنفالی کوردیە یان کوشتنی بە کۆمەڵ؟!

Saturday, 05/07/2014, 12:00

1810 بینراوە


چەند ساڵە هەر ئەم قەوانە لێ ئەدرێتەوە کە دەربەندیخان کێشەی ئاوی هەیە بەڵام هەرجارەو بە درۆیەکی ڕازیکەر خەڵکی ئەم شارە هەڵئەخەڵەتێنن
لەوەی کە لەهەوڵەکانیان ساردیان ئەکەنەوە بۆ ئەوەی چارەسەرێکی بەپەلە بدۆزنەوە بۆ ئەم شارە
کە وای لی هاتوە هەر ماڵێک ئەبێت یەکێک یان دوان بگرە سیان و چواریش توشی شێرپەنجە بووە کە ئەمە بە پێی ڕاپۆرتێکی نەخۆشخانەی هیوا پشت راستکراوەتەوە ،هاوکات
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات لە شارێکی چل هەزارکەسی ئەم ژمارەیە زۆر مەترسی دارە و ئەگەری کارەساتێکی مرۆی زۆر گەورەی هەیە لە داهاتوودا ،بەشێوەیەک ئاوی دەریاچەکە پیس بووە
کە نەک مرۆڤ ناتوانێت ئەم ئاوە بخواتەوە بەڵکو بۆ گیانلەبەرەکانیش مەترسیدارە وساڵانە بە هەزاران ماسی لەناو ئەم دەریاچەدا مردار دەبنەوە و لایەنە پەیوەندی دارەکانیش هیچ بە خەیاڵیاندا نایەت
کە چی دەگوزەری لەم شارە ئێستا بەقسەی کاربەدەستان بێت پرۆژەیەک کەوتوەتە بواری جێبەجێکردناوە بەڵام تائێستا خەڵکی شار نە ئاوی پاکیان خواردوەتەوە نە ئەیشزانن بودجەکەی چی لێ هاتوە و
تەنها هەر ئەو قسە هەیە کە پرۆژەکە ئەکرێت و تەواو ئەوەی ماوەتەوە بیڵێین ئەم کێشەی ئاوی دەربەندیخانە کەی چارەسەر ئەکرێ یان دوبارە دەستبکەنەوە بە خۆپیشاندان سەر جادەکان بگرن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە