بـــــۆ ڕاى گشـــــــــــــتى له‌ ئەحمەد حەمەئەمین

Tuesday, 02/06/2009, 12:00

10459 بینراوە



بسم الله الرحمن الرحیم
ئاگاداریەك لە خاوەن ئیمتیازى بڵاو كراوەى (ئیسلام پۆست) من خاوەن ئیمتیازى ئەو بڵاو كراوەیەم هەرلە ژمارەى یەكەمەوە لەسەر ئەو تێبینیانەى كە بۆم دروست بوو لە ڕووى ناوەڕۆك وبابەتەكانیەوە كە ئەوەیان زیاتر لە ئەستۆى سەر نوسەردا بوو . هەربۆیە بە فەرمى دەستم لەو بڵاوكراوەیەدا لەكار كێشایەوە بەهیواى چاكسازى و دەرهێنانیم لەو جۆرە سیستمە، لە هەوڵدا بووم بەڵام بەدرێژاى چەند مانگێ بڵاوكراوەكە مانگانە دەردەچوو زیاتر لە مەبەست وداواكاریەكانى من دوور دەكەوتەوە ، ئێستاش كەوەك گۆڤارێك دەردەچێت و هەر هەمان تێبینیم لەسەرى هەیە ، بەتایبەت لە دوو ژمارەى (7-8) دا ،كە لەم دوو ژمارەیەدا هیچ جۆرە ناوى خاوەن ئیمتیازو سەر نوسەرى پێوە نیە ، وە لەگەڵ ئەوەشدا زۆر نامەسئولانە دوور لە یاساى ڕۆژنامەوانى خۆى دەرخستۆتەوە هەربۆیە جارێكى تر ناڕەزاى خۆم دەردەبڕم وبێ ئاگایى خۆشم لەدەركردنى ڕادەگەیەنم .



ئەحمەد حەمەئەمین
خاوەنى ئیمتیازى بڵاوكراوەى ئیسلام پۆست
1/6/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە