یێشمەرگایەتى و جاشایەتى سەر لە نوێ سەرى هەڵداوە بە تایبەت لە هەولێر!!

Thursday, 16/07/2009, 12:00

1975 بینراوە


خەڵكى كوردستان بە درێژایى مێژوویەوە هەر دەچەوسێتەوە ببڕاى ببڕ خۆشى لە خۆى نەدیوەو هە ر تاڵى هەڵچشتووە كوردستان چونكە خاكێكى بە پیتە بۆیە هەر بە درێژایى مبَژوو داگیر كەران داگیر یان كردووەو ژێر خانى ئابوورى ئەم وولاتە ئەدزن و جگە لەوەش بەكاریان هێناوەتەوە بۆ سەركوت كردنى خەڵك تاكە هیوا كە لاى خەڵكانى كوردستان دروست بوو لە پاش راپەرین هەناسەیەكى هاتەوە بەر بەلام بە داخەوە هەر بۆ ماوەیەكى كەم ئەو هیوایەشیان لاواز بوو لە ساى دەسەلاتى كوردى گەندەڵ چونكە خەڵك خەونى بە رۆژیكى ئاواوە دەدیت كە كورد خۆى دەسەڵاتى هەبێت و خۆى حوكمى خۆى بكات چونكە جاران لە سەردەمى بەعسدا چەندین خەلك ما ڵ وێران دەكراو ئازار دەدرا كە نەبۆتە بەعسى یان لە سەر بچووكترین شت راپێچى زیندانە تاریكەكان دەكراو ئازاروو ئەشكەنجە دەدرا بە دڕندەترین شێواز لە بەر ئەوەى یان ریشى بەرداوەتەوە یان تەسبیحى قەزوانى هەلگرتووە یان گۆرانى كوردى قەدەغەى لێداوە هەر هەموو ئازادیەك قەدەغە بوو ئێستاكەش مرۆڤى كورد هەمان شت بەرامبەرى دەكرێتەوە لە كاتى شەڕى برا كوژى چەندین پێشمەرگەو هاوولاتى كورد ڕەوانەى زیندانە تاریكە كان دەكران لە لایەن هەردوو حزبى گەورە ئەویان بە تۆمەتى جەلالێتى و ئەویان مەلایەتى كە تا ئێستاش چەندین كەس بێ سەروو شوێنەو تەنانەت نازانن لە كوێش فڕێ دراون ئا هەر لەبەر ئەم هەموو ناعەدالەتیەى كە هەیەو ئەم هموو گەندەڵیە خەڵك رووى لە گۆران كردووەو بە هیواى گۆرانێكن كە ببێت لە ژیانیاندا بەلام وەك سەیر دەكەى لیستى كوردستانى وا دەزانن كە ئەمانە دوژمن بن و وە ك پێشترى رژێمى بەعس خەڵك چاو ترسێن دەكەن بە نان بڕین و مەعاش بڕین و دەر كردن لە وەزبفەو چاوو سوركردنەوە هەر بۆیە خەلك دەلێى لە رێكخستنە نهێنیەكانى سەردەمى بەعسە بە بنا گوێى یەكترا وەك دەڵێن پسە پس دەكەن و هەواڵ لەیەكتر وەر دەگرن نەوەكا جاش و جاسووسەكانى بەعس گوێیان لێ بێت بروا بكە لە رووخسارى ئەم چەلاو خۆرانە دەیخوینیتەوە گەر لە ترسى راى گشتى جیهان نەبێت چونكە سەردەم گۆراوە ئێستاكە دوور نیە تەقەش لە خەڵك بكەن وا دەزانن ئەوانەى گۆرانن دوژمنى ئەوانن و لەو حالەتەش من ناحەقى خەلك ناگرم كە وا بە كپى خۆ ساز دەكەن بۆ هەڵبژاردنەكان چونكە ئەگەر وا نەكەن ترسى نان برینەكەیان هەیە كە كار دەكاتە سەر ژیانى منداڵە بێ نازەكانیان و 18ساڵە لە مەینەتى ژیان بەسەر دەبەن بەلام هیچ دەرگایەك نەبوو پەناى بۆ ببەن ئێستاكە كە دەرگاى بۆ بوەوە چۆن بە پیریەوە چوونە بۆ ئەوەى ژیانێكى ئاسوودە ببینن لەو دوا رۆژەى كە ماویانە بۆ خۆیان و نەوەكانیان لەوە ئەترسن قووتى ژیانیان ببڕن خەلكیش چى بكات هیچ سەرمایەیەكى ترى نیە شك ببات بۆیە بە نهێنى كار دەكەن بۆ سەركەوتنى گۆران لە هەلبژاردنەكان لە سایەى گەندەلیەكانى ئەم دەسەلاتە كە ئەو پارەى بە ماندوو بوونى خۆى بە دەستى دەكەویت لێى دەسەننەوە و هەموو شتەكانى تر كە هەموو خەلك باش هوشیارەو بۆیە وا خەریكە راپەرینیكى تر هاتۆتە كایەوە بەلام ئەمجارەیان بە شێوەیەكى نوێ دەسەلاتیش كە باس لە نا گەندەلى دەكات باس لە خزمەت گوزارى دەكەن وا دەزانن خەلك پێى چەواشە دەبێت كورد وتەنى ((وا دەزانن لە گویی گادا نووستین))بە پیچەوانەوە گەندەلەكان لەوێنووستوون نەك میللەت نازانن میللەت بەم قسانەیان زیاتر برینەكانى بیر دەكەنەوەو دەكولینەوە زیاتر خەلك رق دەكاو رۆژ بە رۆژ دەنگ كەم دەكەن بە م قسانەیان خۆ خەلك چاو كراوەیە نا یەكسانیەكان باش دەبینیت من یەك شت دەلێم بەلێ وولات زۆر ئاوەدانە بۆ خۆتان ئاوەدانە تەنها بۆ میللەتیش دۆزەخ ئێوە دۆلارى زۆروو قەسروو سەیارەى جوان و پاسەپۆرت لە گیرفان و هەر كاتیك ویستان سەفەریكى سیاحى بۆ دەكەن منێكیش بە دەردەسەرى و نەهامەتى ئەیبەمە سەرو وا وەك كورد ووتەنى ئەم سەرەمان لە ژیر خۆرا سپى نەكردووە ئینجا تائیستا نازانم باخرەو تەیارە چۆن سەر دەكەوم و دادەبەزم ئینجا لە زۆر لە كاتەكانیش لە ناو وولاتەكەى خۆشمان بە ئازادى نەتان دەهێشت بگەرێین جا بۆیە گۆران وا دیتە پیشەوە بووە بە شۆرش و پیشمەرگە جەماوەریش ریكخستن و پیشمەرگە ئەوەش باش بزانن خەلكى هەولیرو گشت كوردستان ئیوەى ناسیوە پروو پاگەندەكانتان یەك زەڕە كار لەجەماوەرى هەستاوە ناكات كە دەتانەویت جیاوازى دروست بكەن لە نیوان شارەكانیش تەنها بۆ ئەوەى خۆتان لە دەسەلات بمیننەوەو بدزن

یەك زەڕەش منەتتان بە خاك و نیشتمان و گەل نیە بەرى رۆژیش باپیرانمان وتوویەتیان بە بێژینگى ناگیریت وا خۆرى ئازاد بوون لە گەندەلایەتى هەلى كردوو دەست و پەنجە ناسكەكانى میللەت تۆلەتان لێ دەكاتەوە لەناو دۆلارەكانتان بخنكێن ئێوەش

15-7-2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە