یاداشتنامە

Monday, 22/06/2009, 12:00

2952 بینراوە


بۆ / ڕای گشتى
بۆ بەڕێز/ قایمقامیەتى قەزاى كفرى
بۆ بەڕێز/ لایەنە سیاسی و لیستە كێبڕكێكارەكانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان و سەرۆكایەتى هەرێم
وەك ڕوونە لاى بەڕێزتان ئێمە ڕووەو هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى و سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان دەڕۆین. ئەوەش ڕوونە كە هەڵبژاردن یەكێكە لە بنەما هەرە بنەڕەتییەكانى دیموكراسیەت، بەرجەستەبوونى دیموكراسیەتى ڕاستەقینەش لە كەشێكى تەواو ئاشتى و دوور لە توندو تیژى بەرجەستە دەبێت.
بۆیە ئێمەلەرێگەى ئەم یاداشتنامەیەوە داوا لە هێزەكانى حكومەت دەكەین بەشێوەیەكى بەرپرسیارانە و بێلایەنانە ئازادى و ئاسایشى هەموو لایەك بەبێ جیاوازى دەستەبەر بكەن. رێگە بگرن لە ڕوودانى هەر توندوتیژی و سەرپێچییەك 0
هەروەها لە رێگەى ئەم یاداشتنامەیەوە داوا لە هەموو لیستە كێبڕكێكارەكانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان و سەرۆكایەتى هەرێم لە سنورى قەزاكەمان دەكەین پابەندى یاسا و ڕێنمایەكانى كۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكان بن بۆ بانگەشەكردن، دووربكەونەوە لە هەر تەشهیكردن و ناوزڕان و یەكدى شكاندنێك. دەبا پێكەوە هەموومان ئەم هەڵبژاردنە بكەینە كەرناڤاڵێكى نیشتمانى و نەتەوەیی، لێرەشەوە ئێمە پێمان وایە ئەوەش لە ژینگەیەكى هێمن و ئازاددا جێبەجێ دەبێت.

ناوى ڕێكخراوەكان:
- یەكێتى لاوانى دیموكراتى لە كوردستانى عێراق
- یەكیًتى ئافرەتانى كوردستان
- كۆمەڵەى خوێندكارانى كوردستان
- سەنتەرى گەشەپێدانى چالاكى لاوان
- یەكێتى قوتابیانى كوردستان
- كۆمەڵەی ئافرەتانى كوردستان
- یەكێتى ژنانى كوردستان
- یەكێتى گشتى قوتابیانى كوردستان
- ڕێكخراوى گەشەپێدانى قوتابیانى كوردستان
- ڕێكخراوى ئازادى لاوانى كوردستان
- یەكێتى لاوانى دیموكراتى كوردستان
- یەكگرتوى خوشكانى ئیسلامى كوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە