به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبيریی و هونه‌ری له‌ هه‌ولێر دوو ساڵه‌ مووچه‌ی رێزڵێنانی 200 نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی لوشداوه‌

Sunday, 09.11.2011, 12:00

925 بینراوە


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری هه‌ولێر
زياتر له‌ 90 ڕۆژه‌ ليژنه‌يه‌كی تايبه‌ت له‌ چاوديری دارايی هه‌ولێره‌وه‌ ، له‌ناو ديوانی وه‌زاره‌تی رۆشنبيریی و لاوان سه‌رقاڵی به‌دواداچوونی گه‌نده‌ڵيیه‌كانی مووچه‌ی رێزلينانی ڕۆشنبيران و هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نووسانن، دوای ئه‌و ماوه‌يه‌ ئه‌مرۆ ئه‌وه‌يان ئاشكرا كرد‌، كه‌ به‌ راسپارده‌ی شه‌ماڵ حه‌وێزی به‌ڕيوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبيریی و هونه‌ر، که‌ زاوای مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسی پارتی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌ياندنه‌، مووچه‌ی ڕێزلێنانی 200 نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندانی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه‌ دزيوه‌ ،كه (100) كه‌سيان مووچه‌كانيان 60 هه‌زاری بووه‌،(100)ی ديكه‌يشيان 300 هه‌زاری بووه‌ كه‌ هيچ مووچه‌يه‌كی ديكه‌يان له‌ حكومه‌تدا نه‌بووه‌!
به‌ پيی سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ نووسينگه‌ی وه‌زيری رۆشنبيريی و لاوانه‌وه‌، ئه‌وه‌يان ئاشكراكرد، ئيواره‌ی ئه‌مرۆ مه‌حمود محه‌مه‌د مه‌كته‌بی سياسی پارتی له‌ په‌يوه‌ندی دابووه‌ بۆ ئاوه‌ژووكردنی ئه‌و گه‌نده‌ڵيیه‌وه‌ چارسه‌ركردنی تاكو نه‌كوێته‌ به‌ر راگه‌یاندن و دادگا و لێپرسينه‌وه‌!

تێبينی
چاوه‌روان بن ليستی گه‌نده‌ڵه‌كانی وه‌زاره‌تی رۆشنبيری و لاوان كه‌ له‌لايه‌ن ديوانی چاوديری دارايی هه‌ريمه‌وه‌ ئاماده‌ كراوه‌ و به‌ڵگه‌يان له‌سه‌ر بۆته‌ ماڵ به‌م نزيكانه‌ بڵاو ده‌كه‌ينه‌وه‌.


تێبینی کوردستانپۆست: ئه‌م هه‌واڵه‌ تایبه‌ته‌ به‌ کوردستانپۆست، تکایه‌ هه‌ر راگه‌یاندنێکی تر بڵاوی ده‌کاته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ یه‌که‌م سه‌رجاوه‌ بکات، نه‌ک به‌ شێوه‌یه‌کی دیکه‌ داینه‌ڕێژێته‌وه‌ و  کوردستانپۆست فه‌رامۆش بکه‌ن