کوردستانپۆست قوتابخانەیەک بۆ فێربوون، پەروەردەیەک بۆ یاخیبوون


ڕیفۆرم یان ڕێ بزرکه‌ر‏

Thursday, 05.14.2009, 12:00

446 بینراوە


کورد ده‌ڵێت : >>بزن ئه‌جه‌لی هات نانی شوانه‌که‌ی ده‌خوات >>،رێک ئه‌و په‌نده‌ کوردیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ده‌گونجێت و نمونه‌ی زۆر رووده‌ده‌ن ،
سایتی چاوگێر ،هه‌ر رۆژه‌ی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ که‌سێک ده‌کات یان له‌ سه‌رچاوه‌ی باڵاوه‌ ووتی، ئه‌ویش یان مه‌لای ئاشه‌ که‌ خاوه‌نی سایته‌که‌یه‌ ،یان مه‌حه‌مه‌دی مه‌لا کۆره‌یه‌ ،،،ئێستاش یا شێخیش خۆی خزاندۆته‌ ناو بابه‌ته‌که‌وه‌، لێم گه‌رێن با ده‌رنه‌چم له‌ مه‌وزوعه‌که‌م ،، مه‌لا کۆره‌ ده‌رێ :ئه‌وانه‌ی ئێستا ناویان له‌ خۆیان ناوه‌ ڕیفۆرم ئه‌وانه‌ ڕیفۆرم نین ئه‌وانه‌ ڕێ بزر که‌رن .
ده‌ک خوا نه‌تهینته‌وه‌ لۆ ئه‌و میلله‌ته‌ی ،ئێوه‌ ئاوا ڕیتان له‌ خه‌ڵکی بزر کردووه‌ ،تا چه‌ند ساڵی تر ده‌بێ به‌ لاله‌ بیبینینه‌وه‌، چونکه‌ نه‌تان هێشت خه‌ڵک به‌
ئاره‌زووی خۆی گه‌شه‌ بکات و ڕێگه‌ی ڕاست هه‌ڵبژێرێت، وه‌ تازه‌ ده‌تانه‌وێ پاکانه‌ و به‌هانه‌ بۆ هه‌ڵه‌ گه‌وره‌و نه‌خوازراوه‌کانتان بدۆزنه‌وه‌؟
له‌ لایه‌کی تر ده‌ڵێت :ئه‌وانه‌ی ڕۆژانێك بوو خۆیان له‌ ناو ماڵێكدا بوون له‌گه‌ڵ هاورێكانیدا خه‌باتیان ده‌كرد، ئه‌مڕۆ له‌و ماڵه‌ هاتوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ خۆیان به‌ چاكساز و پاك ساز داوه‌ته‌ قه‌ڵه‌م، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان بێته‌ دی، ئه‌و كێشانه‌ش به‌كێشه‌ی خۆیان نازانن كه‌ به‌بوونی ئه‌وان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ ئێستا هاوڕێكانیان خه‌ریكی بنبڕكردنین.
ئه‌وانه‌ ئه‌گه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان کاریان بکردایه‌ ،ئه‌وانیش ئێستا خاوه‌نی کۆشک و ته‌لار و ،کۆمپانیا و ،،،،،،،هتد ده‌بوون.
خۆ ده‌سه‌ڵاتی نه‌وشێروان چی که‌متر نه‌بوو له‌ ده‌سه‌ڵاتی مام جه‌لال ،،، وه‌ ده‌سه‌ڵات و پله‌ی کاک جه‌وهه‌ر نامیقیش سکرتێری مه‌کته‌ب نا سیاسیه‌که‌ی ئێوه‌ بوو،که‌ ئێستا تۆ ئه‌ندامێکی تیایدا.
له‌ به‌شێکی تردا ده‌ڵێت:ئێمه‌ گه‌نده‌ڵ نین ،،دوایی هه‌ر خۆی ده‌ڵێت : ناڵێم گه‌نده‌ڵی نیه‌ ، جا سه‌یری ئه‌م دوو قسه‌یه‌ بکه‌ن و به‌راووردی بکه‌ن؟
خۆی به‌ گه‌نده‌ڵ نازانێت ،،زۆر خۆشه‌ مرۆڤ دان به‌ هه‌ڵه‌کانیدا بنێت،به‌ ڵام دڵ وێرانکه‌ر ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵه‌ بیت و به‌رگریش بکه‌یت،
دوایی ده‌ڵیت: ئه‌وانه‌ ناتوانن ڕیفۆرم بکه‌ن چونکه‌ خۆیان له‌ناو ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ ژیاون بۆ ساڵانێکی زۆر،وه‌ له‌ ناو ته‌نزیمات و حیزب کاریان کردووه‌،هه‌ر ئه‌وانه‌ن چۆن ده‌توانن ڕیفۆرم بکه‌ن؟به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ ڕیفۆرمخواز نین .ئه‌وانه‌ ڕیگایان وون کردووه‌.به‌ڵام له‌ ژێر ئه‌و ناوه‌وه‌ ده‌یانه‌وێ کار بکه‌ن.،ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێت به‌و کاره‌ هه‌ڵسێ ده‌بێت دوور بێت له‌و ته‌نزیمات و کاری حیزبی،نابێ له‌گه‌ڵ ئه‌وان کاری کردبێت.
خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک بێنین له‌ هیچ حیزبێک و ڕێکخراوێک و ته‌نزیماتێک کاری نه‌کردبێت،،،تۆ یه‌که‌م که‌سی له‌گه‌ڵ مه‌لای ئاش .ده‌ست ده‌که‌ن به‌ ته‌پڵ کوتین بۆی
که‌ ئه‌و که‌سه‌ هیچ پێشینه‌یه‌کی له‌ کاری سیاسی و به‌ڕێوه‌بردن دا نیه‌ ،،، چونکه‌ ئێوه‌ خۆتان زۆر پێ سیاسی و زۆر زان و ،،،،شاره‌زایه‌.
که‌چی له‌ هه‌موو که‌س نه‌شاره‌زاترن، که‌سی سیاسی نابێت به‌ بارودۆخه‌کان تێک بچێت ،بینیمان سیاسیه‌کانی عێراقی له‌ کاتی ڕووخانی سه‌دام دا چۆن بارودۆخه‌که‌یان بۆ خه‌ڵک و بۆ ڕۆژنامه‌کان شی ده‌کرده‌ووه‌ و بێ هیچ هه‌ڵچوون و تۆمه‌تبارکردنی لایه‌نه‌کانی تر،، له‌ زۆربه‌ی که‌ناڵه‌کان له‌ کاتی شه‌ری نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسڕائیلدا سیاسیه‌کان زۆر به‌ جوانی شته کان و پێشهاته‌ کانیان ده‌ووت،دوور له‌ زمانی هه‌ڕه‌شه‌و شکاندنی لایه‌نی به‌رامبه‌ر که‌ دوژمنی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی خۆیان بوو

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)