کۆسرەت ڕەسوڵ وەفای بۆ ڕێبازو فاروق نەبوو خەڵکی هەولێر چاوەڕێی چی لێدەکات

Friday, 11/03/2011, 12:00

5302 بینراوە


لەکاتی هەوڵی ئاسایی کردنەوەی باروودۆخدا لەسەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی پارتی و یەکێتی وەفدێکی تاڵەبانی بەسەرۆکایەتی فەرەیدون عبدوالقادر بەرەو بادینان بەڕێکەوت یەکێك لەوانەی کەهاوڕێیەتی ئەکرد ڕێباز بوو کەپێم وایە ئەوکات لێپرسراوی مەڵبەندی ئاکرێ بوو،بەڵام بەگەڕانەوەی وەفدەکە بۆ ڕۆژی دواتر پارتی پەلاماریدان وڕێبازیان بەبرینداری بەدیل گرت،ڕێباز یەکێك بوولەوانەی لەکۆسرەتەوە زۆرنزیك بووهەر ئەونزیکیە بوو پارتی لەڕقی کۆسرەت ڕێبازیان زۆر بەزەلیلی کوشت وتەرمەکەیان بەدیاری بۆکۆسرەت ناردەوە تائەوپەیامەی بدەنێ هەرکاتێک بۆیان بکرێ کۆسرەتیش بەهەمان شێوەو خراپتر لەناو ئەبەن ،لە٣١ی ئاب دوای ئەوەی پارتی هەمووهەوڵێکی خستەگەڕ بۆ ئەوەی کۆسرەت بەدیل بگرێت وبەجادەکانی هەولێردا بۆ سووکایەتی پێکردنی بەدوای سەیارەوە ڕایبکێشن هەوڵەکەیان سەری نەگرت،کۆسرەت هەتاماوە قەرزارباری جەبارفەرمانە کەلەهەولێر ڕزگاری کرد،پاشتر ودوای کشانەوەیان لەنزیك کۆیە پارتی هەڵکوتایە سەرکۆسرەت ولەوێشدا فاروقی سکرتێری کوژرا و کەپارتی ئاهەنگی بۆگێڕا

جابزانین کۆسرەت پاداشتی ئەوکەسەنزیکانەی چۆن دایەوە کەئێستا لەلایەن هەندێ کەسەوە پەیامی ئاراستە ئەکەن وکردوویانەتە پاڵەوانی گۆڕەپانەکە ،یەکەم کەس کەپاداشتی دایەوە کەلەمردن ڕزگاری کرد جەبارفرمان بووکەوتە دژایەتی کردنی وهەمووهەوڵێکی خستەگەڕ تا لەپێش چاوی تاڵەبانی ڕەشی بکات کۆسرەت وای لێهات کەسێکی لەوانەی کەزۆر نزیکە لەعمری سیدعلی بەپارە تەجنیدکرد تا هەواڵەکانی کۆبوونەوە نهێنی وتایبەتیەکانی عمرو جەباری بۆ بنێرێ ئەوبرادەرەش دوای ئاشکرا بوونی لەبری پاداشت کۆسرەت خۆی نەکرد بەخاوەنی وئێستا بەرەڵاوحەرەڵایە،کۆسرەت لەبری تۆڵەکردنەوە لەبکوژانی ڕێبازو فاروق دەستی خستە دەستی بکوژەکانی وبووە کۆیلەیەکی دڵسۆزیان،لەبری وەفاداری بۆیان ولەپای بەغەدر ڕشتنی خوێنی ئەوان وبەدەیان پێشمەرگەی تر بەدووی مسعود کەوت وبۆ بەدەستهێنانی پلەو پارە خوێنی هەموویانی فرۆشتەوە ،ئەمە ئەو سەرکردە بەناوشۆڕشگێڕەیە کەخەڵکی چەواشە بوون وبەسەرکردەی ناودەبەن

کۆسرەت رەسوڵ ئێستاشی لەگەڵدابێ یەکێکە لەوکەسانەی کەگەورەترین ترسی لەبنەماڵەی بارزانی وبەتایبەتی لەمسعود هەیە ،بنەماڵە ماهیەتی باش دەزانن بۆیە کۆسرەت تکاو ڕجای دنیای لەمسعود کردووە تا پۆستی جێگیریەکەی بداتەوە بەڵام مسعود نەك وەڵامی ناداتەوە بەڵکو وجودیشی بۆ دانانێ،بۆیە کۆسرەت لەوپەڕی هەوڵەکانی بەردەوامە بۆڕازیکردنی بنەماڵەی بارزانی دواجار هەر بۆمتمانە پێکردنی لەلایەن پارتیەوە هاکا بینیمان بەجامانەی سوورەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە