‌ده‌گه‌ڕینه‌وه بۆ ووڵات

Thursday, 10.22.2009, 12:00

1279 بینراوە








ده‌گه‌ڕینه‌وه‌ بۆ ووڵات

دۆژمنان ....پێیان خۆش بێت

یان ناخۆش بێت

هه‌ر دێینه‌وه‌

ئێمه‌ین ئاواڕه‌ی دوور وڵات

چه‌نده‌ها ساڵه‌

له‌که‌مپی خیر خوازانه‌

ژیانمان به‌ سه‌ر بردووه‌

به‌بێ نان

به‌بێ ژیان

به‌بی وڵات



وا ئیستاکه‌ دێینه‌وه

به‌ چه‌پکێک گوڵی سوورو

له‌نیوانیان

کۆترێکی ئاشتی سپی

باڵ خوێناوی

په‌یامی ئا شتی وڵاتی

ڕاگرتووه‌







شه‌هیده‌کان

له‌ چیا به‌رزه‌کاندا

فه‌رشی قه‌ده‌رێکیان

ڕاخستووه‌

ده‌گه‌ڕینه‌وه‌ بۆ لات

بۆ ووڵاتی مۆدرێنی ئاینی

رۆژ هه‌ڵات

خۆ له‌ ئاینی پیرۆزدا

ئه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ ئاشتی

به‌رز ده‌کاته‌وه‌

پیرۆزی په‌سه‌ند کردووه‌

نه‌ک به‌ بی تاوانی دادگا

ڕاپێجی زیندان بکرێت

چی یاسایه‌که‌

نه‌وه‌یه‌کی بیست مڵیونی

مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێت

به‌زوبانی خۆی بخوێنێت

قه‌ده‌رمان هێشتا نوستووه‌





ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ووڵات

هه‌موو ئه‌گه‌رێکمان له‌ڕێیه‌‌

یان به‌ند ده‌کرێین

یان ملمان له‌سێ داره ئه‌ده‌ن‌

به‌ڵام به‌ڵام

بڕیارێکه‌ داومانه‌

هه‌ر دێنه‌وه‌

ده‌ستمان بۆ که‌له‌بچه‌ی به‌خت

به‌رز ده‌که‌ینه‌وه‌

تائاشتی بۆ وڵاتمان

به‌دی ئه‌که‌ین

ناگه‌ڕێی نه‌وه‌

ئه‌ڵێین کێیه‌ تاوانباره‌؟



ئه وانه‌ی مافی نه‌وه‌یه‌ک زه‌وت ده‌که‌ن

یاخوود ئه‌و کۆتره سپی یانه‌ی

باڵیان به‌خوێن ڕه‌نگ کردووه‌

چیاکان دیان لاوێنن

ده‌زگیرانی خه‌باتیکن

له‌ده‌رگای خه‌ونه‌ ‌

وون بووه‌