جلال تالابانى حیساب بۆ كورد ناكات، چاوەڕوانى ڕاپۆرتێكى سەرنج ڕاكێش بن!!!

Wednesday, 12/08/2009, 12:00

1760 بینراوە


په‌یامنیری کوردستانپۆست2:
بەرپرسێكى باڵاى مەكتەب ڕێكخستنى یەكێتى بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كە(معد فیاز) ڕۆژنامەنوسى عەرەب ئەو كەسەى یاداشتەكانى جلال دەنوسێتەوە بەبڕێك پارەى خەیاڵى لەلەندەنەوە هێنراوەتە كوردستان بۆ ئەوەى لەدوكان ئەم یاداشتانە بنوسێتەوە ئەم هەڵوێستەى جلال لەكاتێكدایە كە لەهەرێمى كوردستان ڕۆژنامەنوسى بەناوبانگ و زمانزانى عەرەب(هیوا عزیز)پەیامنێرى ڕۆژنامەى شرق الاوسگ ى لەندەنیە،بەڵام بیروراى جلال هەمیشە وابووە كەحیساب بۆ كورد نەكات،
هەر ئەو بەرپرسەى یەكێـتى بۆ كوردستان پۆستى ئاشكراكرد كەمانگانە بڕى دە هەزار دۆڵار موچەى تایبەتى هەیە لەلایەن جلالەوە زۆرجار ئەگەر لەكوردستان نەبێت بۆ ڕەوانەى ئەوروپا دەكرێت،
كوردستان پۆست لەبەرپرسێكى باڵاى پارتى دیموكراتى كوردستانەوە هەواڵى ئەوەى دەست كەوتووە كەساڵى ڕابردوو نێچیر بارزانى سەرۆكى حكومەت زەویەكى 450مەترى دابە (معد فیاز)لەكاتێكدا ئەو ڕۆژنامە نێودەوڵەتیە پەیامنێرى هەیە لەهەرێمى كوردستان بەڵام بەرپرسانى باڵاى پارتى و یەكێتى وەكو جلال كۆسرەت بەرهەم و مەسعود و نێچیر و مەسرور بەشێوەیەكى خەیاڵى پارە دەدەنە ئەم ڕۆژنامەنوسە عەرەبە كوردستان پۆست ئەم هەواڵەى لەبەرپرسانى باڵاى پارتى و یەكێتیەوە دەست كەوتووە،
هاوكات لەگەڵ ئەوەى زۆربەى كەناڵە جیهانیە عەرەبیەكان پەیامنێریان هەیە لەهەرێمى كوردستان بەڵام ئەوەى جێگەى داخە هیچ یەكێك لەبەرپرسانى پارتى و یەكێتى وەكو ڕۆژنامەنوس مامەڵەیان لەگەڵدا ناكەن،لەكاتێكدا بەپێى بەدواداچونێكى كوردستان پۆست زۆربەى ئەو پەیامنێرانەى بەتایبەت دێنە هەرێمى كوردستان بەتایبەت عەرەب و توركەكان سەربەدەزگا سیخوریەكانى ووڵاتانى دراوسێى عێراقن،لەتەواوى كاروكردەوەشیان ڕەنگیداوەتەوە،
پەیامنێرى كوردستان پۆست ناوى چەند پەیامنێرێكى دەست كەوتووە كەسەربەدەزگا سیخوریەكانن لەداهاتوویەكى نزیكدا ڕاپۆرتێك لەسەر چۆنیەتى كاركردنیان لەهەرێم بڵاودەكەینەوە،بەپێچەوانەوە ئەگەر ئەم جۆرە كەسانە هەبن لەهەرێمى كوردستان خۆشبەختانەش كەسى وەكو پەیامنێرى كەناڵى ئاسمانى الجزیرەشمان هەیە كەبەرلەهەڵبژاردنەكانى هەرێم پەردەى لەسەر تاوانێك لادا كەدەسەڵاتى پارتى و یەكێتى لەسەرى ڕەش و قەڵاچوالان لەرزاند،چاوەڕوانى ڕاپۆرتێكى سەرنج ڕاكێش بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە