دره‌نگ هاتی

Monday, 11.09.2009, 12:00

821 بینراوە












دره‌نگ هاتی گه‌لێ دره‌نگ،
ده‌پێم بڵێ بۆوا دره‌نگ..؟؟؟؟
هاتووی به‌سه‌رمه‌رگی ئه‌شق
،هه‌ڵوه‌رێنی ئه‌شکی بێ ده‌نگ
تووخوا بۆچی ،
ئاوا دره‌نگ هاتوویته‌وه‌
ئه‌م هه‌واره‌؟
ئه‌ی نازانی...
ئاوا دره‌نگ
گه‌ڕانه‌وه‌ت به‌ ئازاره‌؟؟؟؟

زۆر دره‌نگ بوو
که‌ تۆ هاتی به‌ منت گووت په‌شیمانم...
که‌ پێم ده‌ڵێی لێم ببوره‌....
من هێنده‌ی تر هه‌راسانم.....
ئه‌ی نابینی... ئه‌وا ده‌ستم
له‌ناو خوێنی ئه‌وین دایه‌...!!
وات لێکردووم نه‌دڵ بێ خه‌م
نه‌ڕوح بێ ژان ئۆقره‌ی نایه‌

که‌ تۆ هاتی
به‌هاری دڵ ،
به‌ده‌م ڕنینی قژی زه‌رد.......
به‌سه‌ر مه‌رگی
گوڵی سوری خه‌مه‌کانمان ده‌نووزاوه‌..!!!
که‌ تۆ هاتی
من ته‌واو بووم
له‌ دوا شینی دابڕانم.......
دا بڕانێک
له‌و ئه‌وینه‌ی ،ئاسه‌واری له‌ دڵماوه‌.


 

03/11/09