لیستى كوردستان لەپەلاقاژەدایە!!!

Tuesday, 21/07/2009, 12:00

1795 بینراوە


پەیامنێرى گەرۆكى كوردستان پۆست،
بەرپرسێكى باڵاى یەكێـتى نیشتیمانى كوردستان تایبەت بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كەلیستى كوردستانى لەپەلاقاژەدایە و تائێستاش لەچەندین ناوچەى هەرێمى كوردستان سوكایەتى بەئەندامانى سەركردایەتى یەكێتى و پارتى كراوە كەسەرپەرشتیارى پڕوپاگەندەى هەڵبژاردنەكان دەكەن بەپرسەكەى یەكێتى بۆ كوردستان پۆستى ڕوونكردەوە كەئەم سوكایەتیە تەنیا لەبەرئەوە قبوڵكراوە چونكە باش دەزانن كەخەڵكى كوردستان زۆر لەوە زیاتر لەم دوو دەسەڵاتە نیگەرانە لەمچوارچێوەیەشدا بەپێى بەدواداچونى پەیامنێرى كوردستان فواد مەعسوم زۆرترین سوكایەتى پێكراوە كەبۆ سنورى قەزاى ڕانیە و كۆیە و دوكان و قەڵادزێ دانراوە لەگەڵ مستەفا چاو ڕەش لەلایەكى ترەوە سەرچاوەیەكى بەرپرس لەمەكتەبى ڕێكخستنى یەكێتى بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كەبەبڕیارێكى ئەرسلان بایز لەچەند ڕۆژى داهاتوودا تەواوى ئەو جاش قەڵەمانە خەڵات دەكرێن كەلەبەرژەوەندى دەسەڵاتیان نوسیوە هەرپەیوەست بەم بڕیارەى مەكتەب ڕێكخستنى یەكێتى نێردراوى كوردستان پۆست لەمەكتەبى ڕاگەیاندنى پارتى ڕایگەیاند لێرەش هەمان بڕیار هەیە بۆ خەڵاتكردنى ئەم جاش قەڵەمانەى لەماوەى پڕوپاگەندەى هەڵبژاردندا زۆرترین سوكایەتیان بەڕكابەرەكانى مەسحود و لیستى كوردستانى كردووە پەیامنێرى كوردستان خۆى بەشدارى زۆربەى ئەو مەراسسیمانەى كردووە كەلەلایەن كۆمیتەكانى سەربەیەكێتى لەسنورى دوكان و كۆیە و ڕانیە و قەڵادزێ سازكراوون بۆ ئەوەى مەنجەڵى تیڤاڵ و 2كیلۆ برنج و 3كیلۆ شەكر بدەنە ئەو كەسانەى هەڵیانخەڵەتاندوون هەروەها ئەو مەراسیمانەى كەكەبۆ دابەشكردنى جل و بەرگى وەرزشى بەسەر منداڵى تەمەن 6....7ساڵیدا دابەش بكەن شایانى ووتنەى هیچ یەكێك لەو منداڵانە مافى دەنگدانیان نەبووە لەهەڵبژاردندا،
پەیامنێرى كوردستان پۆست ئەوەى زانیوە كەمەڵبەندى هەشتى یەكێتى دەیەوێت بەزەبرى پارە ڕووداوە ئابڕووبەریەكەى سەروچاوە پەردەپۆش بكات،بەڵام بەهۆى ئەوەى دادوەرى دادگاى لێكۆڵینەوەى ناحیەى حاجیاوا زۆر سوورە لەسەر ئەوەى دەبێت ئەو تاوانبارانە بدرێنە دادگا و توندترین سزابدرێن لەم مەسەلەیەدا مەڵبەندى هەشت شكستى هێناوە،نێردراوى كوردستان پۆست لەمەڵبەندى هەشت ئەوەى ڕوونكردەوە كەفواد مەعسوم بەبەرپرسانى مەڵبەندى هەشتى ڕاگەیاندووە كەبەهۆى ئەم ڕووداوە ئابڕووبەریەى پاسەوانەكانى لوقمانى كۆمیتەى سەروچاوە دڵنیایە لەوەى كەلیستەكەیان لەسنورى خۆشناوەتى دۆڕانێكى گەورە بەخۆیەوە دەبینێت بۆیە پێویستە هەوڵ بدەن بەزەبرى پارە ئەم ڕووداوە پەردە پۆش بكەن،
پەیامنێرى كوردستان بۆ بەدواداچوونى ئەم ڕووداوە سەردانى دادگاى بەرایى ڕانیەى كردووە پارێزەرێكى شارەزایى بینى ناوبراو ئامادەنەبوو ناوى خۆى ئاشكرابكات لەبەربارودۆخى ئەمنى بەڵام بەڵێنى بەسایتى كوردستان پۆست دا لەداهاتوودا چەندین نهێنى لەڕێگەى كوردستان پۆستەوە ئاشكرابكات،
هەرپەیوەست بەو سوكایەتیەى لەلایەن هاوڵاتیانى ناوچە جیاجیاكانى هەرێمى كوردستان بەبەرپرسانى لیستى كوردستانى دەكرێت نوێنەرى مەسحود بارزانى حاجى حاجى برایم شیرخۆر تائێستا چەندین جار لەلایەن هاوڵاتیانى پشدەر و بیتوێن سوكایەتى پێكراوە لەداهاتوویەكى نزیكدا وردەكارى زیاتر بڵاودەكەینەوە.......،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە