حمە کوێری مەلا قادر. کاری خۆتان چیە..؟

Wednesday, 15/04/2009, 12:00

1987 بینراوە


لەدرێژەی ئە و دوژمنایەتیەی سەرانی فشۆڵی پارتی و یەکێتی دژی خەڵکی کوردستان و ڕۆژنامە نوسان و ئەو هەمو خەڵکەی ڕۆژانە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دزیەکانی سەرانی پاشەڵ پیسی ئەم دوبنەماڵەیە دەر دەبڕێت. حەمە کوێری مەلاقادر کە پێی لەسەر لێوی قەبرەو لەجیات ئەوەی بچێت تۆبە بکات و چیتر واز لە درۆو دوڕویی بهێنێ و بەرۆکی خەڵکی کوردستان بەربداو چیتر بە فشە وفیشاڵەکانی مێشکمان هەراسان نەکات. هاتوە دەڵێت . هەندێك ناحەزمان هەیە ناحەزی هەمیشەیین. لەکاتێکدا ساڵی پار ئەوکاتەی دەوڵەتی فاشیستی ڕەگەز پەرستی تورك هەڕەشەی سنور بەزاندنی دەکرد. حەمە کوێری مەلاقادر ئەم فس فس پاڵەوانە کە بەسەدان کیلۆ مەتر دور بو لەبەرەکانی جەنگ. لەترسان هەر ئەوەندەی مابو نەگری دەیگوت کورد پشت و پەنای نیە ئەگەر هەیبێت تەنها چیاکانە. بەڵام هێزی لەبن نەهاتو پۆڵاینی گەریلاکانی پەکەکەو پژاك کە پێك هاتەیەکە لە لاوانی خەبات گێڕو بەشەرەفی هەر چوار پارچەی کوردستان. نەك داکۆکی لەکوردستان نەکرد بەڵکو دەرسێكی سوپاو جەندرمەو میتی تورکی دادا. کە بۆ هەتا هەتایە لەبیریان نەچێتەوەو کردنی بەعیبرەت و پەندی زەمانە بۆ هەمو ئەوانەی ڕۆژێك لەڕۆژان بیر لە داگیرکردنی کوردستان یان چەوساندنەوەی خەڵکەکەی دەکەنەوە. کەچی ئیستا هاتوە دەڵێت(ئەو نا حەزانەی ئێمە کە کاتێك شەڕی ناوخۆمان دەکرد ڕەخنەیان لێ دەگرتین ئێستاش ئاشتیمان بەرقەراکردوە هەر ڕەخنەمان لێدەگرن و هەرچی بکەین هەر هێرشمان دەکەنە سەر بەڵام ئێمە گوێیان پێنادەین کاری خۆمان دەکەین.) حەمە کوێرە مەبەستی لە خەڵکی ناڕازی کوردستانە. ئە و خەڵکەی داوا دەکەن کە کەللە پوت و فشۆڵ وترسنۆکی وەك حەمە کوێرو مەلا بەختیار و فازیل مەتنی و هاوشێوەکانیان بەرۆکی خەڵکی کوردستان بەر بدەن و چیتر ڕەنجی چەندین ساڵەی مناڵەکانیان و قوربانیەکانیان نەدزن و نەیخۆن بۆ بانقەکانی ئەورپای ڕەوانە نەکەن و لە سەر مێزی قومار نەیدۆڕێنن و چیتر ئابڕوی کیژانی کورد ئەتك نەکەن .

باشە ئێوە شەڕی ناوخۆتان کرد پێمان بڵێن لەسەر چی ئەو شەڕەتان کرد ئایا خەڵکی کوردستان داوای لێکردن تا کوڕەکانیان بەرن بەیەکتریان بەکوشتن بدەن و بۆ خۆشتان وەك فس فس پاڵەوان لە دورەوە بەدوربین سەیریان بکەن تاچاوتان لێبێت چۆن یەکتر کەلەپاچە دەکەن.؟ ڕۆڵەکانی گەلی کورد هەرگیز ئامادە نەبوە شەڕی خۆکوژی بەرپا بکات برا برای خۆی خەڵتانی خوێن بکات . بەڵکو ئەوە هیچ و پوچ و فس فس پاڵەوانی وەك ئێوەو هاوشێوەکانتانن لە پێناوی دەسکەوتنی بودجەو پۆست و دەسەڵات ئەم جەنگە ناڕەوایەتان هەڵگیرساندو چەندین لاوی ئەم میللەتەتان کردە قوربانی نیازە گڵاوەکانتان کە تائێستاش زۆربەی ئەو لاوانە وەك ئەنفال کراوان چارەنوسیان نادیارە خوا دەزانێ لە کوێ زیندەبەچاڵتان کردون. ئێستاش کە ڕێکەوتنی ستراتیژیتان وەك خۆتان دەڵێن مۆر کردوە خۆ لەبەر خاتری چاوی جوانی خەڵکی کوردستان نیە . هەموخەڵک باش دەزانێت تەنهاو تەنها لەبەر دزین و دەست بەسەراگرتنی قوتی خەڵکی ڕەش و ڕوتی کوردستانە وەك برامان برایی بەشی دەکەن . ئیتر منەتی چیمان بەسەردا دەکەن . ئێوە کە سور دەزانن هەمو خەڵکی کوردستان تف و نەحلەتتان دەکات و بڕیاریان داوە ئەمجارەیان لە هەڵبژاردنەکاندا تڕۆتان بکات. بۆیە ئەوەندەی تر زەندەقتان چوەو وەك ماری ئاشقەو باشقە ئاوێزانی یەکتر بون . هەر ڕۆژە یەکێك لەفس فس پاڵەوانەکانتان هاوشێوەی جەنابت و مەلا بەختیار و فازیل مەتنی و کێ وکێتان لەرزتان لێهاتوەو لەڕاگەیاندنەکانەوە ئەو ترس و دڵە ڕاوکێیەی تێی کەوتون بەحساب ئەیڕەوێننەوە . ئێوە لەبەر چاوی مناڵەکانیشمان سوکو سەلیم بون بە ڕادەیەك هەرکات لە ڕۆژنامەکان یان لە شاشەی ت ڤ کان لەناکاوێکا دەر دەکەون خەڵکی بە هۆقە تف بۆ سەرو چاوتان ڕەوانە دەکات. چونکە ئەوەی ئێوە لەماوەی ئەوەندە ساڵەی دەسەڵاتتان بەگەلی کوردستانتان کردوە دوژمن لە هەمو تەمەنی خۆی نەی کردوە. بۆیە چیتر نامانەوێ چاومان بە سەروچاوی بەد فەساڵتان بکەوێت. وا باشترە ئێخەی خەڵکی کوردستان بەر بدەن . دەنا ڕۆڵەکانی کورد لەکاتی ڕاپەڕین چیان بە بەعسیەکان کرد لەوە خراپتر بە ئێوە دەکەن. چونکە میللەت بەسەبرە تۆڵەکردنەوەشی زۆر بەزەبرە . بۆیە چیتریش بەناوی گەلی کوردەوە لێدوان مەدەن چیتر مزایدە بەخوێنی ئێمەوە مەکەن. چونکە ئێوە جگە لە کۆمەڵێك جاش قەڵەم و کاسەلێس و خۆفرۆش و جاشەکانی زەمانی بەعس کە بە زەبری پارە ڕاتان گرتون کەستان بە دەورەوە نەماوە. لە هەڵبژاردنیش ئەو ڕاستیە بە ئاشکرا بە چاوی خۆتان دەبینن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە