رێكخراوەدیموكراتیەكانى شارەزوور زەویەك داگیردەكات و هاوڵاتیانیش خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن

Saturday, 06/06/2009, 12:00

3153 بینراوە


رێكحراوە دیموكراتیەكانى شارەزوور كەچەند ساڵ لەمەوبەر دوور لەهەموو یاساو رێسایەك بینایەى چالاكى قوتابخانەكانى سەیدسادق و هۆڵى وەلى دێوانەى داگیركردو كردیە بارەگاى خۆى و هێچ كام لەبەرپرسانى حیزبى وحكومى ئەوكاتە هاوارێكیان نەكردو بێدەنگیان لەبەرامبەردا هەلبژارد ، لەرۆژانى رابردویشدا بەبەرچاوى قائیم قام وسەرۆكایەتى شارەوانى وپۆلیس وئاسایشى سەیدسادقەوە پارچە زەویەكى تەنیشت بارەگاكەیان داگیركرد كەموڵكى شارەوانى بوو ئەمجارەش بەتێكرابێدەنگەى لێكراو هیچ كەسێكیش هەڵوێستەى نەكرد لەبەرامبەریدا ئەمە لەكاتێكدایە هەرهاوڵاتیەكى سادە تەجاوزى كردبێت بەزۆر خانوەكەى روخێنراوە بەدەرنراوە
لەلایەكى تریش ژمارەیەك هاوڵاتى شارەكە لەپاى روخانى ماڵەكانیان وقەرەبونەكردنەوىەیان بەنیازن سبەینێ خۆپیشاندانێك ئەنجام بدەن وداواى یاسایى لەسەرسەرۆكى شارەوانى وقایمقام تۆماربكەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە