ملوانکەکەی حەمایل خان

Thursday, 06/09/2012, 12:00

3062 بینراوە


ووتی: ژنه‌کە هه‌فته‌ی داهاتوو، ئێوارەی هەینی، بانکراوین بۆ شایی تا ئێوارە، وەڵام بدەمەوە، کە دەچین یانا.
- پیاوەکە، ڕاستی دەمێکە نەچووین بۆ بەشداری زەماوەند، بەڵام لە ئێستاوە، وەڵامت ده‌دەمەوە، چاوەڕێی ئێوارە مەکە، نایەم، چونکە هیچ جل و زێڕ و خشڵێکم نییە، شەرم دەکەم، بەم شێوە بچم بۆ بەشداری زەماوەند.
- ژنەکە پێشتر بیرم لەوە کردۆتەوە، ڕاستەکەی ڕووی نەبوونی ڕەش بێت، مووچەکەمان هێندە کەمە، بەشی خواردنیشمان ناکات. گوێمەدەرێ لەکن برادەرێکم ملوانکەیەکم بە قەرز بۆ هێناویت، نموونەی تەنها لەلای ژنی دزە هەرە گەورەکان، مەگەر پەیدا بکرێت. تەماشاکە...........تەماشاکە بەتەنها یاقووتەکانی بەهای دوو سێ ملێۆن دۆلار دەبێت، خۆ زێرەکەی هەرباس ناکرێت، ئەگەر هەڵە نەبم، زێرەکەی بای 5 ملێۆن دۆلار دەبێت. ئۆی پیاوەکە، باوەڕ دەکەم، تەنها وورشەی یاقووتەکانی 10 ملێۆن دۆلار دەهێنێت، منیش دڵنیام کە ئەم ملوانکە تەنها لای ژنە پاشاکان دەبیندرێت، ئەرێ بەڕاست پیاوەکە ئەم ملوانکە دەگمەنەت، لەکوێ پەیدا کرد؟ کەی ئێمە دزیی وا گەورە دەناسین؟
ژنکە واز لەوەیان بهێنە، چەپکێک گوڵیشم بۆ هێناوی، ئیتر نازانم لەگەڵما دێت، بۆ شایی و زەماوەند؟
شەوی ڕوودانی کەتنەکە
ژنەکە باشترە، بە تاکسی بچین بۆ زەماوەنەدەکە، چونکە لەوێ هەر دەبێت دوو قووم بخۆینەوە، تاقەتی گێرە کێشەی پۆلیسم نیە، لەو سەریشەوە بێ سەریەشە دێینەوە، تۆ ئەڵێی جێ؟
وایە منیش بەباشتری دەزانم، هەروا دەکەین، چوون بۆ شایی بێ خواردنەوەی دوو قوم مەی، تامی نیە.
بەیانی ڕوودانی کەتنەکە
حەمایل خان و مێردەکەی، شەوی شاییەکە هەردوکیان وەک کەروێشک لێی نووستن، بەڵام لە پڕ دەنگی هات هاواری حەمایل خان، بێدەنگی ئەو ناوەی تەراند، مێردەکەی وەخەبەر هێنا، پێاوەکەی حەمایل خان بەدەم خەوەوە: ژنەکە ئەوە خێرە لێم گەڕی با تۆزێکی دیکە بنووم، خۆ ئەمڕۆ ڕۆژی پشوەو هیچمان کار ناکەین، ماڵوێران خەوی چی و پشووی چی، هەستە بە پەلە با بڕۆن بۆ سەکۆکەی کە سەمامان تێدا کرد، ماڵوێران نەبیت، ملوانکەکەم لێبزربوە. بەپەلە هەردووکیان خۆیان گەیاندە، شوێنی زەماوەندەکە، هەردووکیان دیتیان کە دەستکاری هیچ شتێک نەکراوە، هەروەک چۆن شەوێ، شوێنەکەیان بەجێهێڵا، بەهەمان شێوە، هەموو کەرەسەکان لە جێگای خۆیدا مابوون، هەروەها جگە لە بووک و زوا، تەواوی میوانەکان مەستبوون و بەمەستی هەموو گەڕابوونەوە ماڵەوە. پاشان پاش تێک دان و تێکەل و پێكەڵ کردنی سەراپای کەلووپەلەکان، هیچیان چنگ نەکەوەت، دوای ئەوەش بەپەلە خۆیان گەیاندە ماڵی پاسەوانەکە، لەلای ئەوەیش هیچیان بۆ نەدۆزرایەوە.
پاش گفتووگۆیەکی دوور درێژ لە نێوان حەمایل خان و هاوسەرەکەیدا، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە خۆیان بشارنەوە، هەردووکیان کارێکی دیکەی باش بدۆزنەوە، لە جیاتی ٨ کاتژمێر کارکردن، هەردووکیان ڕۆژانە ٤ کاتژمێر زیاتر کار بکەن. چونکە هەرچی هێنایان و بردیان، هیچ چارەیەکی دیکەیان بۆ پەیدا نەبوو، ناچار ئەو ڕێگایەیان بە باشترین زانی، کە بارکردن و کاردنێکی سەخت، بۆ ئەنجامدانی ئەوکارەش ١٠ ساڵیان پێویستە کە بتوان ئەو پارە کۆبکنەوە، تا ملوانکەیەکی لەهەمان شێوەی، ئەو ملوانکەی قەرزیان کردوە، بۆ شەوی زەماوەندەکەی پێبکڕنەوە.
دەساڵکە تەواوبوو، حەمایل خان و هاوسەرەکەی، پێکەوە چوونە لای ئەو زێرنگەرەی کە پێش ١٠ ساڵ، لەسەر شێوەی هەمان ملوانکە کە بزریان کرد، شەوی زەماوەندەکە، لەلای ئەو زێڕنگرە، دیتبوو، بەڵام فرۆشتبووی، بۆیە داوایان لە زێرنگەرەکە کرد، کە لەسەر شێوەی هەمان ملوانکە کەی گوومیان کرد، دانەیەکیان بۆ دروست بکات.
حەمایل خان و هاوسەرەکەی، ملوانکەیەکی بەهەمان شێوەی ئەو ملوانکەی کەلە شەوی زەماوەنەدەکەدا وونیان کرد، کڕی و بەڕێ ڕێکەوتن و بۆ ماڵی خاوەن ملوانکەکەی کە ملوانکەکەیان بە قەرز لێوەرگرتبوو.
پێکەوە حەمەیل خان و هاو سەرەکەی گەیشتنە ماڵی دۆستەکەیان و لە دەرگایاندا، پاش یەک دوو چرکە دەرگا کرایەوە، خاوەن مال هەروەک نە حەمایل خان و هاسەرەکەی دیبێت، فەرمووی لێکردن و پرسی کێتان دەوێت؟
حەمایل خان گووتی: من حەمایلم ، چیتە بۆ نامناست؟
خاوەن ملوانکەکە پاش سەرنجدانێکی دوورو درێژ، هاوسەرەکەی حەمایل و حەمایل خانی ناسیوەو بەتەوسەوە گووتی: ئەیەڕۆ، ئەوە بۆ واتان لێهاتوە، ناوێرم سوێندبخۆم، بەڵام ٣٠ ساڵ پیتر دیارن، ئالەو کاتەدا، هاوسەری ئەو ئافرەتەکی کە ملوانکەکەیان بەقەرز دابوو بە هاوسەری حەمایل خان، ئەو ئاگاداری دیمەنەکە نەبوو، بۆیە ئەویش بەتەوسەوە پرسی فەرموون کارێکتان هەبوو، بەڕێزتان کێن و چ کارەن؟
خاوەن ملوانکەکە نەیهێڵا کە حەمایل خان و هاوسەرەکەی وەڵامبداتەوە، سەراپای ڕوداوەکەی بۆ هەموو لایەک گێڕایەوە، خێرا خاوەن ماڵ کێشای بەسەری خۆیداو گووتی: هەی ماڵی وێرانم ئەو بۆ خۆتان والێکردوە، ئەڵی ڕقتان لە گەنجێتی خۆتانبوەو لەلای دوکتۆر خۆتان پیرکردوە، بەداخەوە ملوانکەکە نە زێر بوو نە نوقرە، بەڵکوو زەردە و شووشەی ڕووت بوون.
چەند سەرنجێک
یەکشەمەی ڕابردوو، ٢ی ٩ی٢٠١٢ لە پڕ بە ڕێکەوەت هاوکارێکی خۆمم لە کۆبنهاگن دیتت، لە ڕاستیدا ئەو منی ناسیەوە، ڕەنگە سەد جاریتریش، ئەو بە ئاگا نەوایە و من بە ئاگا بوومانیە، هەرگیز ئەوەم نەدەناسیەوە، بەکورتی کاتی خۆی لە ئیلکترۆلۆکس لە یۆنشۆپینگ شارێکی لە ناوەڕاستی سویدە، پێکەوە کارمان دەکرد، بەڵام بەڕاستی هێندە پیربوو، هەرگیز باوەڕم بە ڕەوشە نەدەکرد، ئەو هاوکارەم نزیکەی ٢٥ ساڵ لەو کارخانە کاری کرد، کەچی دوایش دەریان کرد. هەروەها ئەو هاوکارەم دیت، دەستبەجێ ئەم کورتە چیرۆکەم هاتەوە یاد، ئەگەر هەڵەنەبم، ساڵێ ١٩٨٦ بوو، کە ئەو کورتە چیرۆکەم خوێندەوە، هەر ئەوکاتەش لەمامۆستای زمانی سویدیەکەی خۆمم پرسی کە بۆ ئەو جۆرە کورتە چیرۆکانەت ناوناوە کورتە چیرۆکی کلاسیکی؟ مامۆستا گووتی: لە دوای ڕاپەڕینە خوێناویەکەی ٣١ مای شاری شیگاگۆی ساڵی ١٨٨٦ وە کرێکار بە ئامانجی خۆی گەیوە.
چەپەکانی جیهان، بەو ڕاستیە گەیشتوون کە تەواوی جیهان بەشانی کرێکار دروستکراوە، لە دیدی ئەوانەوە، سەرمایەدار لە چەتە و مافیا شتێکی دیکە نیە، بۆیە لەهەر کوونوو کەلەبەرێکی ئەم جیهانە، هەوڵدەدەن کە گەلان ووشیار بکەنەوەو دەسەڵات لە سەرمایەراری خوێنخۆر بستنەوەو خۆیان ببن بە بەڕێوەبەر، چونکە هەر وەک باسمان کرد، سەراپای جیهان بە هێزی بازووی ئەوان دروست کراوە، هەرگیز هیچ کام لەسەرمایەدارەکان بەردێکیان بۆ مێژوو نەخستۆتە سەربەردێک. چەپەکان بە ڕاستیەش گەیشتوون، کە چینی کرێکار، هێشتا ئەو چینە کرێکارە نیە، کە توانای تێگەیشتنی ئەوەی هەبێت، کە دەسەڵات مافی ئەوە، بۆیە هەوڵدەدەن کە کرێکار تێبگەیەنن، کە ٨ کاتژمێر کار زۆر زۆرە و تووشی هەزران بەڵای کردوە. هەربۆ نموونە بە پێێ بەڵگەی زانستی سەلمێندراوە، کە ئەو جۆرەکارکردنە دەبێتە هۆی نەخۆشی دەروونی ماخۆلا(سترێس) ماخۆلانیش مرۆڤ بەرەو خۆکوشتن بەڕیدەکات، ئێسیا بەهۆی فەیسبوکەوە، ئەوە دەرکەوتوە، کە زۆرینەی خۆکوشتنەکان پەیوەندی هەیە بە ماخۆلانەوە، ماخۆلانیش لە ئەنجامی بیکاتی وەک ٨ کاتژمێر کارکردن، ڕوودەدات. ئەمە هەر هێندەی کە خۆیان ئاشکراکردوە، زۆرێک لەوانە، بیر لەوەش ناکەتەوە، چونکە ئەو کەسانەی کە خۆدەکوژن، ئیتر چاویان هێج نابێنێت، بەڵکوو هەموو جیهان و تەنانەت ئەو ڕٶژە وەک گڵۆپێکی کوژاوە دەبینن.
http://www.aftonbladet.se/nyheter/article11999808.ab
جگە لەوەی کە جەستەی بەرگەی ٨ کاتژمێر ناگرێت، بەڵکوو لە چێژی خۆشیەکانی ژیانیش بێبەریە، هەروەها جگەلەوەش ئاگاداری جگەر گۆشکەی خۆی نیە و تەنانەت ساواو منداڵێش تا گەورەبوون ، هیچ سۆزێکیان بۆ دایک باوکیان نیەو بەیەک نامۆن. چونکە چ ژن چ پیاو دەبێت کار بکەن، ئیتر وەرە ٨ کاتژمێر کارکردن، بەلای کەمیشەوە ٢ کاتژمێر ئەمسەرو ئەوسەری کارخانە، پاشانیش دروستکردنی خواردن، هەروەها ئەگەر ٨ کاتژمێر نەوێت، ئەوا سبەینێ ناتوانێت کە کارەکانی ئەنجامبدات. کەواتە کرێکار لە جیهانی سەرمایەداریدا یەکەم کاتی بۆ خۆی نیە، ئەی چۆن کاتی هەبێت کە مندالەکانی پەروەردە بکات، چۆن کاتی دەبێت، سەردانی باوک و دایک و کەسوووکاری بکات؟ بۆیە چەپەکان هەوڵدەدەن کە کرێکار، هەوڵبدات لە جیاتی ٨ کاتژمێر کارکردن،٦ کاتژمێر کار بکات، بەهەمان مووچەوە، بەشکوو کەمێک مرۆڤانە، ئاسوودەتر بژی. بەڵام ئەفوسوو، هێستا کرێکار نەگەیشتوە بەو ئاستە ووشیاریە کە هەوڵبدات بە مافەکانی خۆی بگات. نەک هەر ئەوەندەش بەڵكوو لەم قەیرانە ئابوەرییەی جیهانی کە بینەقاقای سیستێمی سەرمایەداری گرتوە، هێشتا چینی کرێکار ئارەزوو مەندانە، بارقورسەکە دەخاتە ئەسۆی خۆی و وا تێدەگات، کەئەگەر کاری زیادە نەکاو یان بەشێک لە مووچەکەی نەبەخشێت، تا باری لاری سیستێمی سەرمایەداری ڕاست بکاتەوە. بۆ نموونە ئەو چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە ئابووریەی تووشی گرێکلاند هاتووە، بە بڕینی بەشێک لە موچەی سەراپای کرێکار و کارمەند و خانە نیشین کراوەکان پڕ دەکەنەوە. ژمارەیەکی زۆرکەم لە گرێکیەکان لەو ڕاستیە تێدەگەن و پەلاماری دەسەڵات دەدەن. ئەوانیش چەپەکانن کە باوەڕیان بەوە هێناوە، کە گرێکلاند هێشتا پارەی زۆرە، بەڵام لای سەرمایەدارەکان کۆبۆتەوە.
ئەفسوس ئێستای جیهانی سەرمەیداری نوسەرانی پرۆلیتاریایی جێگەیان نابێتەوە تێیدا و لە جۆرە نوسەرانە بە دەگەمەنیش نەبیت نابیسترێن و نابیندرێن. چونکە خوێنەریشیان نەماوە، هەرچەند ئەو جۆرە چیرۆکە بۆ چینی کرێکار نوسراوە.
ناو نوسەری ئەو کورتە چیرۆکەم بیر نیە، بەڵام بە باوەڕی خۆم لە چیرۆکەکانی ئەنتۆنی چیخۆف دەچیت، ناوی پاڵەوانی کورتە چیرۆکەکەش ناوی ملوانکەکەی ماریایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە