خه‌ونی سه‌وز

Tuesday, 10.20.2009, 12:00

981 بینراوە














هۆ چاوکاڵه‌ نێرگزییه‌که‌م
پێش ئه‌وه‌ی بارانی خه‌مت ،
جه‌سته‌ی ته‌ڕم ته‌ڕتر بکا،
خۆ من هه‌رزوو،
ژێرزمانی هه‌وره‌کانم، تام کردبوو
که‌به‌یه‌ک ڕه‌نگ هه‌ر به‌یه‌ک تام
تۆز له‌دڵم ،هه‌ڵده‌ستێنن!!
وه‌لێ گوڵم نه‌مده‌زانی
تاوێک نمه‌و ،تاوێک به‌ خوڕ
زامی دڵم
له‌شیرنه‌ی خه‌و هه‌ڵده‌ستێنن!!
چاو نێرگزی پێش پاییزت
مه‌رگی زه‌رد بۆ ئه‌شقم بێنێ
خه‌زانی خه‌م،
ته‌مه‌نمی ڕاسپاردبوو
هه‌رچی سه‌وزی
نێو پێده‌شتی خه‌ونه‌کانمه‌
به‌ده‌م جامه‌ شه‌ڕابێکا
هه‌ڵبێنمه‌وه‌و
به‌ناو قوڕگی بیر چوونه‌وه‌
بێنمه‌ خوارێ!!
چاو نێرگزی........
خۆ پێش ئه‌وه‌ی ته‌نیام بکه‌ی
مۆمی سوچی خه‌راباتم،
بۆ ته‌نيایی خۆم هه‌ڵگیرساند
هه‌ر له‌وساته‌ی باگۆچانی ده‌ستی ته‌مه‌نمی ڕاپێچی
به‌ر ده‌وام خه‌و به‌منداڵی خۆم ده‌بینم
چۆن به‌بێ ده‌نگ، هه‌ر به‌بێ ڕه‌نگ
په‌ڕه‌ی عومرم نه‌زانانه‌ هه‌ڵکڕووزاند
هۆ چاو گوڵه‌ نێرگزییه‌که‌م
تۆ ده‌زانی پێش ئه‌وه‌ی په‌تي سێداره‌ی
ماڵئاوایی
بخه‌یته‌ ملی خۆشه‌ویستی
چرای ژووری حاڵ گربوونم هه‌ڵکردبوو!!
خۆ پێش ئه‌وه‌ی دڵی شیتت
له‌شه‌قه‌ی باڵ بداو بفڕێ
چۆله‌که‌ی عه‌شقت له‌ هێلانه‌ی دڵمدا
تێر نه‌نیشتبوو
بگره‌ بۆ جارێکیش،ده‌نگی جريوه‌ی شادی
هه‌ڵنه‌بڕیوو
هه‌رچه‌نده‌ من پاییز به‌هار
هه‌موو وه‌رزێک گوێم بۆ ئاوازی ئه‌وینت هه‌ڵخسبوو!!
هۆ باڵنده‌ کۆچه‌رییه‌که‌
توو ئه‌و دوو چاوه‌ نێرگزیه‌ت
گه‌ر پێم نه‌ڵێ ی ،
ڕێگای کامه‌ ئه‌ستێره‌ت تۆ گرتۆته‌ به‌ر
هه‌ر هيچ نه‌بێ له‌ خه‌ونیشدا
له‌ بن گوێچکه‌م بچرپێنی
.به‌ر له‌سه‌حه‌ر دڵی منيش ده‌بی

له‌مه‌نزڵگای نووێت ده‌بی


19/10/2009