خزمەتگوزاری بەپەلەبەڕێوەیە!!!

Sunday, 14/06/2009, 12:00

2170 بینراوە


واحكومەتی هەرێم هەستی بە كەمتەرخەمی خۆی دەكات ودەیەوێت بەم چەند ڕۆژەی بەر لە ئەنجامدانی هەلبژاردن خزمەتێكی باشی وڵات بكات،بەڵام دەیانەوێت چی بكەن بۆگەراندنەوەی متمانەی خەلك ؟دەیانەوێت چی بەم جەماوەرە بلێن؟باشترین شت ئەوەیە بلێن ئێمە كەمتەرخەم بووین ودان بنێن بە هەڵەی خۆیاندا وچیتر خۆیان شپرزەوتەنگەتاو نەكەن ولەمسەری وڵات بۆئەمسەررادەكەن ودەیانەوێت بەخەلك بلێن ئێمە دلسۆزترین كەسین بۆئێوە،ئێمە باشترین حكومەتین

ونایانەوێت دان بەوەدا بنێت كەئەوانن بۆماوەی حەڤدە ساڵ حوكم دەكەن ولەم ماوە دوورو درێژەدا نەیانتوانی هیچ كارێكی وا بكەن شایەنی سوپاسی خەلك بێـت وداوای ئەوەش دەكەن لەسەر كردنەوەی شەقامێك وبۆیاغ كردنی دیوارێك ودروستكردنی پردێك بەپارەیەكی خەیالی ودروستكردنی شاری خەونەكان چەند شووقەیە كی گران بەها سوپاسیان بەكەین ودەستیان ماچ بكەین،گەر دەتانەوێت خەلكی كوردستان بەئێوە باوەر بكات پێویستە ئەم كارە گرنگانە بكەن كە دلی خەلك خۆش دەكات بەگشتی نەك ئەوانەی لێتان دەخۆن وپێتان هەلدەدەن وناوێرن هەلەكانتان پێ بلێن بەلكو ئێوەی بە فریشتەیەكی بێ پەلە وهەلە نیشان دەدەن وئێوەش وا دەزانن ئەوانە نوێنەر گشت خەلكن،ئەگەر وایە ئەی بۆ ئەوندە مەترسیتان هەیە وخەریكە شەورۆژخەوتان لەچاو ناكەوێت ونازانن چی بكەن بۆ ئەوەی لەم هەلبژاردنە نەدۆرێن .

بۆیە بۆئەوی دڵنیاتان بكەینەوە كەوا ئێوە ناتوانن ببەنەوە وزۆرینە نابن چیتر وهەرگیز ئەم خەونە نابینن ومافی ئەوەتان نەماوەو ئێكسپایەر بوون ئیتر ومێژوو ناوتان لەریزی ئەوانەدا دەهێنێت كەوا گەندەڵن ودزوخۆفرۆشن ،ئەگەر تۆزێك شەرمتان هەبێـت باشتر وایە سەرۆك وەزیرانی پێشووی كۆریای باشوور بكەن بە سەرمەشقی خۆتان وبۆئەوەی خەلك هەر هیچ نەبێت لە ناشتنی تەرمتان بەشدار بێت وبۆتان بگرێیت وبلێن وئای هەوار ئەم هەموو پارەی میللەتی خۆی دزی وتالان كرد بەلان نەیخوارد!

من دلنیتان دەكەمەوە ئێوە دۆراون بەلام بەمەرجێك نەبێت ،ئەمیش ئەوەیە لەم چەند رۆژەی ماوە بۆ هەلبژاردن زوو بەپەلە هەرچی كرێچی هەیە خانووی بۆدابین بكەن لەهەموو كوردستان،هەروەها هەرچی گەندەلچی هەیە بیدەن بەدادگاو مال ومولكی لێ زەوت بكەن كاتی ئاشكرا بوو كە مولكی گشتی دزیوە،هەروەها وەرن بەزووترین كات دەزگا نەزهە دامەزرێنن ومال ومولكی خۆتان بۆی ئاشكرابكەن وپێمان بلێن لەكوێتان هێناوە،هەروەها هەموو فایلدارەكان وكۆنە بەعسیەكان بدەنە دادگای ئەنفالەكان ،هەروەها تاوانبارانی شەری ناوخۆ ئاشكرابكرێن وبدرێنەوە دادگا وداوای لێووردن لە میللەتی كورد بكەن ودان بەوەدا بنێن كە ئێوە سەدان كەس لەرۆلەی ئەم گەلەتان بەكوشت دا وبەبێ هۆ بوو بەلكولە پێناو رازیكردنی ئەملاوئەولابووكەكەس نازانێ جگە لەخۆتان،خالێكی تریش وەرن سوێند بخۆن وبریار بدەن كە ئێوە ئەگەر دۆران هیچ كێشە نانێنەوەوكورسی بەجێ دە هێلن .

ئێوە دەتانەوێت جارێكی تریش دەربچن ولەم هەلبژاردنە خەلك دەنگ بە ئێوە بدات ؟بۆچی؟چیتان كردووە؟كوا پرۆژەی نەتەوەییتان كوا پرۆژە ئابووریەكانتان بۆ بنیاتنانی ژێر خانی كوردستان ،كوا خزمەتگوزاریەكان وا دەزانن بەدروستكردنی چەند بالەخانەو بازاری نوێ بە پارەی ئەم خەلكەوبە كۆمپانیاكانی خۆتان وبەدەرهێنانی نەوت فرۆشتنی بێ ئەوەی نەپەرلەمان ئاگاداری بێت وكەس نازانێ چەند ساڵە داهاتەكەی بۆ كوێ دەروات ،نازانم ئێوە خۆتان گێل دەكەن یان خەلك!سەرم سوورماوە پیاو ئەوندە بێ شەرمانە وبێ متمانە بێت ،ئەوە چەندین جارە درۆ مان لەگەل دەكەن جاری یەكەم نەزان بووین جاری دووەم خەلەتاین جاری سێیەم خوا لە تەوقی سەرمان بدات ئەگەر باوەرتان پێ بكەین مەگەر ئێمە گەمژەو گێل بین!ئەوكات مافی خۆتانە بۆ چوار سالی تر سواری ملمان بن وەكو گوێ درێژ لێمان بخورن،ئەوكات مافی خۆتانە ئێوە ببن بە ئاغاو ئێمە نۆكەر ئێوە شوان وئێمەش مێگەل!ئەگەر ئەم میللەتە بای تۆسقالێك عەقلی مابێـت ئەوا لێناگەرێت ئێوە لە ئاوی ئەم وڵاتە بخۆنەوە.بەڵام چی بكەین تاوەكو دونیاماوە پیاوی پیس وچلێس وچلكاو خۆر هەردەمێنن وگەواد وناموس فرۆش ومیللەت فرۆش هەردەمێنن ئەوانەی كە ئیشی ئێوە بەوان نەبێت ناروات!دە پێمان بلێن ئاخر كێ لە ئێوە رازیە خۆ هەموو دونیا دەتان ناسێت وگەندەلی ودیكتاتۆریەتی ئێوە لەهوو جیهان دەنگی داوەتەوە،ئەوانەی كە ئێوە پشتتان پێ دەبەست وبە هاوپەیمانتان دادەنان وەكو ئەمەریكا ئەوا ئەویش پشتی لە ئێوە كردووە هەرئەوەندەیە بدۆرێن ئیتر ئەوان یەكەم كەس دەبن كە كەلەپچە بكەنە دەستتان ،خۆئەوانیش سەریان لە ئێوە دەرناچێت،ئەوانیشتان فێری دزین وفێری ئەوتان كردن سواری كچی كورد ببن بۆ چەند گەلایەك .

ئەی ئەوانەی دەستی هەموو دونیاتان راكیشا بۆناو كوردستان ،خوێنی كوردتان بۆرازیكردنی ئەوان دەرشت وەكو ئاو ئێستا لێمان بوون بە دلسۆزوخەمخۆر ،كوا كەركوك كوا مادەی 140كوا شوێنە دابراوەكان دلنیا بن تاوەكو ئێوە لەسەر دەسەڵات بن هیچ ناگەرێتەوە چونكە كات بەسەر چوو ئەوكاتەی ئێوە خەریكی هێنانی سەیارەی علوج وشیش ودزی وتاڵان بوون ودەگەران بۆ دەستخستنی كورسیەك لەغدا بۆئەوەی جارێكی تر دەستەی دزینتان گەورەتربكەن بەگواستنەوەی ئەزموونی شەری ناوخۆ وداوێن پیسی وتالانكردن وبراكوژی بۆناو عیراق ئەوكات دەكرا ئێوە خەریكی گەراندنەوەی كەركوك بن نەك ئێستا.

ئێستا بەپەلە دەتانەوێت غەسل دەماغی ئەم میللەتە بكەن وبەترس وتۆقاندن جارێكی تر ئیمپراتۆریەتی گەندەلی خۆتان دەوام پێ بدەن ؟دەتانەوێت بەم چەند رۆژە بمان خەلە تێنن ؟دەتانەوێت جارێكی تر سەرۆكایەتیەكان لەناوخۆتان دابەش بكەن ،وەكو ئەوەی ئێوە مەری خوابن وهیچ تاوانتان نەبێت وخەلك لەخۆیەوە تاوانتان بۆ هەلبەستێ،ئەی بۆنایەن ئەوانە بدەنە دادگا كە ئێوە تۆمەتبار دەكەن،ئەم كچەی كە لەپەرلەمان داوای كاری سێكسیتان لێكردبوو،بۆ نەتان هێنا بۆ دادگا،مایكل رۆبنتان بۆ دادگایی نەكرد؟!ئێستا دەتانەوێت خۆتان وەكو پەرێكی سپی نیشان بدەن گوایە ئەم خەلكە مێشكی سپیەو هیچی تیادا نیە!؟



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە