پێکهاتەی دەزگای دژە تیرۆر

Saturday, 11/01/2014, 12:00

6183 بینراوە




 

ئەم دەزگایە دوای ساڵی ٢٠٠٣ بەپێشنیاری جەلال تاڵەبانی بۆ ئەمریکیەکان پەسەند کراو بودجەی تایبەتی بۆ تەرخان کرا. بەو پێیەی ڕێژەیەك لەئیسلامی توند ڕەو لەسنووری زۆنی سەوزدا بوونی هەبوو بەتایبەتی، لەناوچەکانی هەورامان و تەوێڵەدا ، بۆیە تاڵەبانی توانی کاریگەری ئەو پرۆژەیە بۆ ئەو کات دەستەبەر بکاو هەر زوو کەوتە کار.
دیارە لەسەرەتاوە ئەم دەزگایە هەر دەزگای زانیاری بوو بەڵام بەچەند گۆڕانکاریەکی گچکەوە. لەوانە زۆربەی ئەوانەی لەدەزگای زانیاری کاریان ئەکرد، لەم دەزگایەشدا درێژەیان بەکارەکانی پێشوویان کرد و لەوێش پۆستیان وەرگرت. هەروەك عومەر فەتاح، خەسرەو گوڵ موحەمەدی،مەحمود سەنگاوی و چەندینی تر. ئەم دەزگایە هاوشێوەی دەزگای پاراستنی پارتی هەر زوو خرایە ژێر دەستی بنەماڵەی تاڵەبانی خۆیەوەو هەریەك لە پاڤێڵی کوڕی و چەند کوڕێکی شیخ جەنگی برای ئەرکی سەرەکیان پێسپێردراو بەڵام لەنزیکەوە هەر خودی تاڵەبانی کەسی یەکەم بوو لەبڕیارەکانیدا.
دوای ئەوەی تاڵەبانی پێیەکی لە سلێمانی و پێکەی تری لەبەغدای پایتەخت جێگیر بوو، کارەکانی ئەم دەزگایە تەنها لەلایەن بنەماڵەکەی و خانەوادەکەیەوە بەڕێوە چوو. بەشیوەیەك، ستراتیژی ئەم دەزگایە هەر وەك چۆن بۆ دژایەتی ئیسلامیە توندڕەوەکان دامەزرا، دواتر بەناوی ئەوانەوە هێرش کرایە سەر تەواوی ئەوانەی دژی بەرژەوەندیەکانی ماڵی تاڵەبانی بوون. تا کار گەیشتە ئەوەی دژی نەیارانی سیاسی بنەماڵەی تاڵەبانی خرانە گەڕو هەتا ئەوڕۆش ئەم کارەیان بەردەوامە.

گەر بگەڕێنەوە بۆ شەستەکانی سەدەی ڕابردوو، ئەو کاتەی دەزگای پاراستنی بنەماڵەی بارزانی دروست بوو، زۆربەی ئەوانەی لەو دەزگایە کاریان ئەکرد ئەبوو کەسانی شەقاوە، چەقۆ کێش، سووك و سەلیمی ناو کۆمەڵگای کوردی ئەو کات لەلایەن بنەماڵەی بارزانیەوە و بەیارمەتی ساواکی ئێران و مەشق پێکردنیان لەلایەن دەزگای مۆسادی ئیسراییلەوە ڕاهێنانیان پێ ئەکراو ئەوکات بەرئەدرانە گیانی خەڵکی. هاوکات دەزگای زانیاریش هەر بەهەمان ڕیتمی پاراستنی بنەماڵەی بارزانی فرچکی گرتوەو جگە لە کورد کوشتن تا ئێستا نەیویستوەو نەی توانیوە کارێکی وا بکا لەگیانی خەڵکی پاراستبێ. ئەوانەی لەم دەزگایە کار ئەکەن، کەسانی پیاو کوژ و نامەرد و ترسنۆکن و ئامانجیان تەنها کورد کوشتنەوەو هیچی تر.

ئەوەی ئەم دەزگایەی لەوانی تر جیاکردۆتەوە ئەوەیە کەئەمان بەدەمامکی ڕەشەوە دەرئەکەون و نازانرێ ناسنامەیان چیەو کێن.. لەڕاستیدا ئەمە تەنها لەبەر یەك هۆی سەرەکیە کەوا نهێنی ئەو جۆرە لەکارکردن دەرئەخا .ئەویش، تاڵەبانی هەر لەسەرەتای دروست کردنی ئەم دەزگایە لەڕێگای(کەسی یەکەمی بەرپرسی سوپای قودس(ئاغای سلێمانی) وەك داواکاریەکی ئێران چەند کەسێکی ئەو لیوایەی خزاندە نێو ئەم دەزگایەوە کە لێپرسراوەکەیان بە ئاغای ڕەحیمی ناسراوە. ئەم کەسە نزیکەی ١٥ بۆ ٢٠ کەسی ئێرانی لەگەڵدایە و بەشداری هەموو کارەکان و بڕیارەکانی دەزگای دژە تیرۆر ئەکەن. هاوکات ئەم قەوارە سەربەخۆیەی دەزگای ئیتلاعات لەناو دەزگای دژە تیرۆر سەرپەرشتی زۆربەی کارەکانی ئەم دەزگایە ئەکەن بەشێوەیەك ئەمریکیەکان ئەم ڕاستیەیان نەزانی تا ئەو کاتەی پەلاماری کۆنسڵگەی ئێرانیان لەهەولێر دا. هەنووکە ئەم قەورە ئێرانیە گەلێ بەنهێنێ کار ئەکەن و زۆر تێکەڵی بەشەکانی تر نابن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە