چەند بابەتێکی زانستی

Sunday, 19/10/2014, 12:00

3767 بینراوە


" تەڵاق"
بۆ بەشی کۆمەڵایەتی وبەشی تەندروستی:
تەڵاق بە مانای کۆتایی یاسایی لە ئاست ژیانی هاوبەشی وجودا بونەوەی هاوسەرەکان لە یەکتر پێناسە دەکا. لەو رێیەدا (تەڵاق) پەیوەندی قاییم وخۆشەویستی لە نێوان دووهاوسەردا کە کاتی ژیانی هاوبەشی پێی پابەند بون لە ناو دەچێ. ناسازگاری وجیاوازی فکروڕامان جێگای ژیانی هاوبەشی دەگرێتەوە. تەڵاقی کۆمەڵگایی، ئاڵٶزی لە دۆستایەتیدا وپەیوەندیەکانی کۆمەڵگایی کە ژن یا پیاوی تەڵاق دراو سەروکاری لە گەڵ پەیدا دەکا، بارودۆخێکی کە لە رێگای ئەو بارودۆخە پەیوەندی عاتیفی بە هاوسەری دەبڕدرێ وخۆی داوێتە ژیانێکی تاکەکەسی . لە نێوان تەڵاق ولە ناو بردنی ،، هاوسەگیری،، جیاوازی هەیە.
لە ناو بردنی ئیزدواج بەو مانایە دێ کە ئەو، هاوسەرگیریەی، کە دروست بووە هەر لەسەرەتاوە بێ بنەماو جێی متمانە نەبووە. شێوەی ئەنجامی تەڵاق لە وڵاتەکاندا جودایە. بەڵام لە هێندێک وڵاتاندا دەبێ دادگای جێی متمانەی حقوقی بڕیار بدا.ئایینە جودا جودا کانیش باوەڕی جودایان لەسەر تەڵاق هەیە. تەڵاق لە ئیسلامدا بە بڕیاری / مێرد یا پیاو / ئەنجام دەدرێ.بەڵام ژنیش لە بارودۆخێکی تایبەتدا دەتوانێ داوای تەڵاق بکا. (و: ئەگەر پیاوموعتاد بێ یا لەبوری جینسیدا گرفتی هەبێ یا نەتوانێ منداڵی هەبێ......).دەستەواژەی تەڵاق لە زمانی عەڕەبیەوە هاتووە بە مانای ،، کردنەوەی گرێ یا رەهاکردن یا ئازادکردن،، بەکار هاتووە. لە شەرعی ئیسلامدا بە مانای،، لە ناوبردنی رێو شوێنی ژیانی هاوبەشی ،، مانا دەکرێ.

تەڵاق ومنداڵەکان:
ئەو منداڵانەی کە دایکو بابیان لە ژیانی هاوبەشی یەکتر رازی نین وبەڵام پێکەوە دەژین، لەوانەیە لە ژێر کاریگەری ناکۆکیەکان وئەو شێوە پەیوەندیە دووچاری / ئێسترێس یا خەمۆکێ،، ببنەوە. منداڵەکان پاش جودایی دایک وباوکیان تووشی ئێسترێس یادڵهورەی سۆزدار (عاتیفی) دەبنەوە.. منداڵە گەورەکان باشتر لەو کارە تێدەگەن. بەڵام منداڵی بچووک بە خاتری کاریگەری خراپی / تەڵاق / نیگەرانی داهاتووی خۆیان دەبن وهەست بە تەنیایی دەکەن. ئەو منداڵانەی کە دوای جودایی هەم لە گەڵ دایک، هەم لەگەڵ باب پەیوەندیان هەیە بارودۆخی دەروونیان باشترە لەو منداڵەی کە تەنیا لە گەڵ یەکێکیان هاموشۆی هەیە. (و: لە گۆمەڵگای کوردیشدا ئەگەر تەڵاق هاتەگۆڕێ باشترە منداڵ بتوانێ لەگەڵ دایکی بابی پەیوەندی نەپسێنێ).
تەڵاق هاوسەنگی لە نێوان دایک وباب، پرسی ئاگالێبون لە منداڵ ومافی چاوپێکەوتن لە خۆ دەگرێ. شاهیدان لەسەر ئەو باوەڕەن کە ئەو میرمنداڵانەی کە لە بنە ماڵەیەکی،،، یەک دایکوبابی،،،مەزن دەبن. باشترن لە منداڵانەی کە لە بنە ماڵەیەکی/ زڕ دایکی یا زڕ بابی/ مەزن دەبن. منداڵانەی کە دایکوبابی خۆیان هەیە، کەمتر بۆ لای، رەفتاری ناشیاو هەگاو دەنێن وەک: سیغار کێشان.خواردنەوەی ئەڵکۆڵ، شەڕوتوندوتیژی، پەیوەندی جینسی خراپ،وهەروەها حەولدان بۆ خۆ کوشتن.

" دڵ" یان، قەلب ،
دڵ ئەندامێکە دروست بووە لە / ماسولکە / کە کاری دڵ گەیاندنی ،، خوێنە،، بەتەواوی دەمارەکانی لەش لە رێگای/ لێدانی دڵ / بە شێوەیەکی خێرایی (پەیتا پەیتا)کە ئەو خوێنە بگاتە تەواوی لەشی ئینسان. دڵی مرۆڤ لە هەر خولەکێکدا ٧٠ جار لێدەدا. دڵی مرۆڤ لە لای چەپی لەش لە ناو / رکەی سنگ / هەڵکەوتووە. وبە شێوەیەکە کە گۆشەی/ سەرووی / لە لای چەپ وخواروو دانراوە. داییم بەشێکی دڵ لە حاڵی چالاکی دایە وبە شێکی لە حاڵی،، پشوو،، دایە، هەر جارێک لێدانی دڵ ماوەی ،،چوار لەدە،، چرکە لە حاڵی پشوودایە. تان وپۆی دڵ وەک تانوپۆی لەش حەوجێی بە خواردنە کە ئەو خواردنەش کەوتۆتە ئەستۆی،، دەمارەکانی،، سەرووی دڵ.

" توێکاری یا جەڕڕاحی دڵ".
توێکاری دڵ بەشێکە لە زانستی / توێکاری/ کە بە دەستی توێکاران یا جەڕڕاحانی شارەزا تایبەت بە دڵ ئەنجام دەدرێ. ئەو توێکارییە بۆ دەرمانی نە خۆشی دڵ یا ئەو کەسانەی کە لە دایک دەبن ودڵیان گرفتی هەیە یا ئەو کەسانەی کە/ دەرگای چکۆلەکانی دڵیان گرفتی/ هەیە ئەنجام دەدرێ. پێکەوەلکاندنی دڵ (پەیوەندی دڵ) کارێکی هەرە هەستیارە لە زانستی ،،توێکاریدا،،. واوێدەچێ کە لە هەر٣ کەس گەورەساڵ لە ئامریکا ،،یەک،، نەفەر نەخۆشی دڵی هەیە. لەسەراسەری دونیادا هەمووساڵێک،،١،، میلیون کەس زیاتر توێکاری دڵیان بۆ دەکرێ. توێکاری دڵ شێوەگەلی جۆراوجۆری هەیە: بڕینی پانایی دڵ، توێکاری ئاواڵا، توێکاری ژوورەوەی دڵ، کردنەوەی دەمارەکانی گیراوی دڵ،لەرێگای دەزگای،،، باڵۆن،، یا فووتێکردنی دڵ.

"دامودەزگای هەناسەکێشێن ":
بە داموو دەزگایەک دەڵێن کە کار دەکا بۆ دابین کردنی هەوا(ئۆکسیژێن) بۆ زیندوو راگرتنی سیللولەکانی لەش ودەرکردنی ،دی ئۆکسید کەربۆن، (هەوای پیس) لە لەش.سەرجەم گیانلەبەرەکانی فرە سیللولی بە جۆرێک دەزگای هەناسەکێشانیان هەیە.بەو گیانلەبەرانەی کە لە ئاودا دەژین(ئاوژی) شوێنی ئاڵگۆڕی هەوا یا گاز پێی دەگوترێ/ ئاو سییەکان/ ئەو گیانلەبەرانەی کە (مەمکدارن) هەروەها باڵدارەکان پێیان دەگوترێ (سی یاسییەدارەکان).
" ئاناتۆمی دەزگای هەناسەکێشان بریتین لە: لوت یا کەپۆ، قوڕق یا حەنجەرە، لوولەی هەناسە کێشان(گەروو)، سییەکان، پەردەی سییەکان (رووکەشێکی ناسکە بەسەر سییەکاندا کێشراوە).
" نەخۆشییەکانی دەزگای هەناسەکێشان ئەوانن بەکورتی:
یەک: نەخۆشی بەستنی سییەکان وەک: نەخۆشی دژواری گیرانی کونەکانی سی، بڕۆنشیب،ئاسم.
دوو: نەخۆشی راگرتن وکەمکردنەوەی کاری سی وەک:سارکۆئیدوز(بەو واتایە بە هۆی نەخۆشییەکی نە ناسراوە کە تەووتاوچڵک لە گرێوگۆڵی ناو سیەکاندایا لە ناو چاوەکانی سیدا یان پێستی سییەکاندا دروست دەبێ.دەستەواژەی/ سارکوئیدز بە مانای، ناهەنجاری وخراپی ناو سییەکانە کە دەبێتە هۆی تەووتا(گەرمی لەش) لە گەشت لەشدا وخەسار بە رکەی سنگ دەگەیەنێ. هەروەها دەتوانێ بەشەکانی دیکەی لەشی مرۆڤ وەک: چاو، پێست، دڵ،جگەر،گورچیلە،لووت،مێشک،وعەسەبەکانییش دابگرێ.

وەرگیراو لە: زانست نامەی ئازاد.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە