زۆر بە پەلە ....-کۆمیتەی ڕێکخستنی دەربەندیخان بومەلەرزەیەکیان خولقاند بورکانێکیش وابەڕێوە..

Friday, 29/05/2009, 12:00

5944 بینراوە


هەر دوێنێ پێمان ڕاگەیاندن کە لەدەربەندیخان بومەلەرزەیەک وابەڕێوە ، هەواڵەکەمان وا دەرچوو .

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=445d3122

ئەمڕۆ لێپرسراوی کومیتەی ڕێکخستنی دەربەندیخان و تەواوی ئەندام کۆمیتە بە هەڵوێستەکانی ،دەستیان لەکار کێشایەوەو ڕیزی گەندەڵکارانیان بەجێهێشت و هاتنەوە ناو یەکێتییە ڕاستەقینەکەی نیشتیمانی کوردستانی و پەیوەندی یان کرد بە گردی پیرۆزەوە!

چاوەڕوانی کۆمیتەی باوەخۆشێن و تەواوی کارگێڕ مەلبەند و ئەندام مەڵبەندە شەریفەکانیش بن ،جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە :- لە دەربەندیخان بورکانێک وا بە ڕێوە . ... لەپاش بورکانیش چاوەڕوانی سۆنامی بکەن بۆ گەندەڵکاران لە دەربەندیخانی هەمیشە پێشڕەودا ...

چاوەڕوان بن هەواڵی زۆر گەرم و دڵخۆشکەرتان پێڕادەگەیەنین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە