ناچارین وەڵام بدەینەوە وەڵامێك بۆ قادر عەزیز

Wednesday, 20/10/2010, 12:00

1566 بینراوە


ئێمە لەحزبى زەحمەتكێشانى كوردستان، كاتێك كێشەى ناوەخۆى حزبمان بردە دادگا، مەبەستمان بوو، كێشەكە لەلایەن دەزگایەكى یاسایىو بێلایەن یەكلایى بكرێتەوە، لەگەلأ ئەوەى هەموو شەرعیەتى حزب لەلاى ئێمە بوو، دیسانەوە پێمان باشبوو دادگا ئەو شەرعیەتەمان بداتێو كەس نەتوانێ بە جۆرێك ئەو شەرعیەتە لەكەدار بكات، بۆ ئەو مەبەستەش زیاتر لەساڵێك كێشەكەمان لەدادگابوو، سەرەنجام وەك هەموو لایەك دەزانێ، بەپشت بەستن بەدەیان بەڵگەى سەلمێنراو دادگا كێشەكەى لەبەرژەوەندى حزب یەكلایكردەوە. كاتێ بڕیارەكەش لەدادگاى باڵاى تەمیزى هەرێمى كوردستان پشت راست كراوە لەو باوەڕەدا بووین لایەنى بەرامبەر ملكەچى بڕیارى دادگا بدەبێت، چونكە خودى بەڕێز (قادر عەزیز) لەسەرەتاداو لەنووسراوێكدا بۆ ئەو دادوەرەى لە دۆسێیەكەى دەڕوانى باسى لەنەزیهىو یاساناسىو جوامێرى ئەو دادوەر بەڕێزە كردبوو. كەچى كاتێ بڕیارەكەى بەدلأ نەبوو، ئینجا باس لەناعەدالەتى دادگا دەكاتو ددوەركە دەخاتە ژێر پرسیارەوەو دادگاى تەمیزیش كە (15) دادوەرى تێدایە بەبەلایەن تاوانبار دەكاتو بڕیارەكە بەبڕیارێكى سیاسى لەقەڵەم دەدات. ئێمە هەر لەیەكەم رۆژەوە دەزانین پەلەقاژەى ناوبراو بۆ چییەو بۆچى دەیەوێ خۆى وەك قوربانى نیشان بدات. هەر ئەوەش وایكرد زۆرجار قسەكانى بەهەند وەرنەگرین. بەڵام ناچارین هەندێ راستى بۆ هەموو لایەك ئاشكرا بكەین، بەتایبەتیش هەندێك ناڕاستىو درۆ راست بكەینەوە، كە ئەو بەڕێزە لەم چەند رۆژەى رابردوو لەهەندێك رۆژنامەو بەتایبەتیش لەژمارە (604)ى رۆژى 19/10/2010 رۆژنامەى "رۆژنامە" كردوویەتى، هەر چەندە ئەو قسانەى ناوبڕاو تازە نین، بەڵام دووبارەكردنەوەیان لەدواى بڕیارەكەى داداگاناچارماندەكا بەم شێوەیەى خوارەوە بێینە گۆ:
-ئەو بەڕێزە دەڵێ "ئێمە لەدواى جیابوونەوەى ئەو باڵەش هەر زۆرینەین" ئەمە قسەیەكى پێكەنیناویە، چونكە نازانین مەبەستى لەزۆرینە چییە، ئێمە لەكۆى (11) سەركردایەتىو مەكتەبى سیاسى (10) هاوڕێ لەیەكەم رۆژەوە خاوەنى برَیارەكەى حزبین، هەروەها لەكۆى ئەندامانى دەستەى دامەزرێنەرى حزب جگە لەدوان سیانێك بەخودى بەڕێز قادرەوە تێكڕامان لەگەلأ حزبین، بێگومان ئەو بەڕێزە لەزۆرینە مەبەستى خزمو كەسوكارەكەى خۆیەتى نەك هاوڕێیانى حزب، ئەگەر پێویست بكات بەناو دەریدەخەین كێ زۆرینەیە.
- بەڕێز قادر عەزیز باسى لێژنە دەكات بۆ سەلملاندنى زۆرینەو كەمینە، لەوەڵامدا بۆ هەموو لایەكى رادەگەیەنین، لەكاتى رووداوەكانى نێوخۆى حزب لەسنوورى پارێزگاكانى (هەولێر، كەركوك، سلێمانى، دهۆك) هەموو بارەگاكانى حزب لەلایەن ئاسایش بەزۆرینەوو كەمینە ساغكرایەوە بەوەش هەردوو بارەگاى كەركوك، هەموو بارەگاكانى هەولێر، بارەگاى دهۆك، راپەڕین، سۆران بەزۆرینەو بەشاهێدى هەموو لایەك داراوە بەئێمە، لەسلێمانیش ئەگەر بەزۆرینەو كەمینە بوایە ئەو بەڕێزە تەنها بارەگاى تایبەتى خۆى دەمایەوە، چونكە بارەگاى مەكتەبى سیاسىو مەكتەبى رێكخستن دەبوایە بدرابوایە بەئێمە، جا نازانم ئەو زۆرینەى ئەو باسى دەكات لە كۆێیە، یەكەمین جاریشە ببیستین ئەو داواى لێژنەى بۆ ساغكردنەوەى زۆرینەو كەمینە كردبێت.
-خۆ ئەگەر باسى لێژنەش دەكات، دیارە هەموو لایەك دەزانێ دادگا لەهەموو لێژنەیەك باشتر راستیەكان رووندەكاتەوە، چونكە دۆسێى كەیسى زەحمەتكێشان هێندەى بەڵگەى زۆرینەى ئێمەى تێدابوو، كە كەس نەیدەتوانى چاوى لێ بنوقێنێ.
لەكۆتایدا، داوا لەهەموو لایەك دەكەین، بەتایبەتیش لەڕاگەیاندنەكان كە ئاگادارى راستیەكان بنو نەهێڵن هەر كەسێك بێتو بەكەیفى خۆى راستى بشێوێنێوتەشهیر بەمو ئەو بكات، چونكە ئازادى هەموو كەسێك لەگەلأ دەسپێكردنى ئازادى بەرامبەر تەواو دەبێت.
وتەبێژیك لەمەكتەبى راگەیاندنى
حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە