هیپۆپ، میوزیكی سەرهەڵدانە من یازدە ساڵە هیپۆپ دەڵێم و سەرەتا بە زمانی سوێدی دەمگوت، پاشان دەستم بە هیپۆپی كوردی كرد

Wednesday, 24/02/2010, 12:00

1623 بینراوە


سەرحەدۆ یەكێك لە هونەرمەندە تازە پێگەیشتووەكانی كوردستانە كە لە پێش خستنی میوزیكی هونەری كوردی "پۆپ" ڕۆڵێكی تایبەتی بەدی هێناوە. هەر لە سەردەمی منداڵی دا لە دەرەوەی وڵات لە سوێد لە دایك دەبێت و بە هەستی نیشتمانی خۆیەوە لە زمانی زگماكی و چاندو كەلتووری كوردی خاوەن دەركەوتووەو وەك گەنجێكی كارا و لێهاتوو بڕیاری ئەوەی داوە میوزیكی گەوهەری پۆپی كوردی بە گەلەكەی بداتە ناسین.
وەهبی: ئێوە چۆن دەستان بەكاری میوزیك كرد، بۆچی شێوازی میوزیكی هیپۆپتان هەڵبژارد؟
سەرحەدۆ: زۆر كەس پرسیار دەكەن بۆچی هیپۆپ، وەڵامی نییە. چۆن بۆ من زۆر ئاساییە. من لە سوێد لە دایك بووم. كاتێك تەمەنم 6 ساڵ بوو، یەكەمین سی دی سەرەتایی كەوتە دەستی من، خەڵات كردنی سی دی یەك بوو سەردانی دوكانی سی دی فرۆشێكمان كرد، بە منی گوت سی دی یەك بۆ خۆت هەڵبژێرە وەك خەڵات پێشكەشی تۆی دەكەم. من تماشای قەپاغی سی دی یەكانم كرد، كۆمێك هەبوو كە "پیكرۆسی" ناو بوو. ئەو كۆم دوو كوڕی 12 ساڵە بوون. ئەو كات منیش 6 ساڵە بووم، خۆم وەك ئەوان دیت. دوو كەسی ڕەش پێس بوون. جڵی خۆیان پێچەوانە لە بەر كردبوو. لای پێشیان خستبووە پاش و پاشیشیان خستبووە پێش. من سەر ئەساسی وێنەی قەپاغی ئەو سی دی یەم هەڵبژارد. تا ئەو كاتە من زانیارییەكم لە سەر هیپۆپ نەبوو. تەنیا بە بینینی وێنەكەیان خۆشیم لەو دوو كەسە هات. ئەو كات دی ڤی دی منیش نەبوو تماشای بكەم. نزیك ساڵێك تماشای وێنەی سەرقاغی سی دی یەكەم دەكرد. كاتێك دی ڤی دیم پەیدا كرد، چاوم لێ كرد هیپۆپ بوو. بە ئاهەنگەكەی سەمام دەكرد. ئەو میوزیكە بۆ من زۆر ئاسایی هات كە هۆیەكەی بڵێم بۆ فلان شت و فلان شت بوو بێت نەبووە. كاتێك گەیشتمە تەمەنی 11 ساڵە، جڵی بەو ڕەنگەم لە بەر دەكرد، لە بەر ئەوەش كوردانی ئێمە گاڵتەیان پێ دەكردم. ئەمڕۆش چاو لێ بكەین زۆربەی گەنجان ئەو جڵانە لەبەر دەكەن و زۆر ئاساییە. لەو كاتەدا هیچ كەسێك لەو تەمەنەدا نەی دەناسیم. زۆر كەس لە جلی كوردی شەرم دەكات و شەرت و مەرج گۆڕدراوە. ئێستا من ئەو جڵانە لە بەر ناكەم، پێویست ناكات. ئەو كاتە سەدان كەلتوور هەبوو، كەلتوورێكی ژێرخاكی دەڵێن, ئێستا بووەتە پۆپ كەلتوور. من ئێستاش كەلتووری ڕابردووی خۆم دەپارێزم و پەرەی پێ دەدەم.
وەهبی:كاریگەری هەڵبژاردنی شێوازی میوزیكی هیپۆپ لە لایەن بەریزت بۆچی دەگەرێنیەوە؟
سەرحەدۆ: من لە تەمەنی 6 ساڵیدا میوزیكم گوێ لێگرت، كاتێك گەیشتمە 13 ساڵە، كاستێكم بەدەست هێنا، سەرەتا بە سوێدی بوو، سەرەتا هەموو سی دی بە ئینگلیزی بڵاو دەكران و كلیپمان دەكرد و گوێمان لێ ڕادەگرت من و هەڤاڵێكم هێدی هێدی فێر بووین و تەقلیدی میوزیكەمان دەكرد و سبەی تا ئێوارە گۆرانی هیپۆپمان دەگوت، ئێمە جارێك بە خۆمان گوت ئیدی بۆچی تەقلیدی ئەوان بكەین، كاتێك گەیشتم 13 ساڵە كۆمێكی ئێمە هەبوو ناوی "هەیڤێ ڕۆژ" بوو، من و كوڕێكی لوبنانی بووین. ئێمە دەستمان بە گۆرانی ووتن كرد و گوتمان بە خۆمان میوزیك بنوسین و ساز بكەین.
وەهبی: شێوازی میوزیكی هیپۆپ چۆنەو لە ناو میوزیكی كوردیدا لە چ ئاستێكدایە؟
سەرحەدۆ: هیپۆپ زۆر قوولأ و بەرفراوانە كە بە ڕۆژان دەتوانین لە سەری باس بكەین. هیپۆپ بە خۆی چاند و كەلتوورە نە شێوازە. زۆر كەس بە هەڵە شی دەكەنەوە و تێدەگەن كە هیپۆپ چاند و كەلتوور نییە. شێوازی گوتنی میوزیكی من "وەپی" پێ دەڵێن، ئەویش بەشێك لە هیپۆپە. هیپۆپ لەچوار بەش پێك دێت: یەكەم؛ رێبازی منە كە پێی دەگوترێ وەپ. شێوازی دووەم؛ ڕەقسە. سێهەم؛ گرافیت (سەر دیوار بۆیاخ دەكەن و ناوی خۆ دەنووسن). چوارەم؛ بێجی (ئەو كەسانەی بە میوزیك دەڕەقسن). ئەو چوار بەشە پێكهاتەی گۆرانی هیپۆپە. جیا لەو چوار بەشە ئەم شتانەی وەكو؛ جل وبەرگ، هەڵسان و دانیشتان، قسەكردن و هەر شتێ بەو ڕەنگە بێت هیپۆپە. هیپۆپ بە خۆی چاندێكە، ئەو گۆرانی من دەبێژم ناوی وەپە (راپە). هیپۆپ، میوزیكی سەرهەڵدانە. ئێمە لە هەمووی قسەكانی خۆمان دەڵێن سەرەتای دروست بوونی هیپۆپ وەك میوزیكی سەرهەڵدان دەست پێ نەكردوە، بەڵكو كاتێك گەل شاییان دروست دەكرد یا كەسێك بەم میوزیك هەڵدەپەڕی، كەسێك لە ناو شایی دا بۆ ئەوەی شایی خۆش و گەرمتر بكات، میكرۆفۆنی دەخستە دەستی خۆ بەجێگەی گۆرانی گوتن، تەنیا قسەی دەكرد. لە گەل میوزیك و ریتمی شایی دا قسەی دەكرد و مورالی دەبەخشییە شایی. فلان كەس چ كردووە، دەستی خۆڕاكەن، هادەی دروشم بێژن وەك شایی، هێدی هێدی قافیەی بۆ چاك كرا و خۆشتر كرا و خرایە لای یەكدی. لە ئەنجامدا بینییان پێیان دەگوترێ م.سی. ئەویش بەو واتایەی كە هەندێك مایكرۆفۆنیان دروست كرد، دیسان هەندێكی دیكە دەڵێن مایكرۆفۆن كۆنترۆلأ، كە هەر دوو بە یەك واتایە ئەویش مایكرۆفۆن دەستی تۆدایە، تۆ دەتوانی گەل كۆنترۆل بكەی، بەو واتایەی ئەوەی گەل گوێداری تۆ دەكەن، مایكرۆفۆن دەستی تۆ دایە، ئێمە دەفكرین ئەوە لە بەرانبەر سیستم دا بەكار بهێنین هەندێك "م.سی" هەیە پێش تر هەبوو و ئێستاش وەك خۆماوە. هەندێك هەیە تەنیا باسی لۆمپەنیزم دەكەن، بەڵام هەندێك باسی شتی مەعنەوی دەكەن و بە زانستی شتێك دەدەنە خەڵك. هیپۆپ لە ساڵەكانی 1980 لە ناو ڕەش پێستەكانی ئەمریكای لاتین سەری هەڵدا. پێش ئەو ماوەیەش هەبووە، بەڵام لەو سەردەمەدا پێشكەوتنی بە دەست خستووە. چۆن بووە میوزیكی سەرهەڵدان. من لە ناو شایی و ئاهەنگ و فستیڤال دا تەنیا گۆرانی سیاسیم نەگوتوە و ئیستاش گۆرانی من هەموویان سیاسی نییە، بەڵام گۆرانیەكانم جۆش و مۆرال لە ناو گەنجان دروست دەكات. لە هەر هیپۆپێكدا، تایبەت هیپۆپی گەوهەری كە من دەڵێم، لە هەموو گۆرانیەكانم دا شتێك هەیە تێپەڕ دەبێت، ئەویش هییوایە. لە هەموو گۆرانی هیپۆپیش دا دیسان هیوای تێدا هەیە. هەندێك رەخنە نێگاتیڤە، خراپە و ڕەشە، ئێمە ئەسیر و ژێر دەستین، هیپۆپ وەها نییە، سەرەتا دەڵێت ئێمە سەری خۆ ڕاكەین. سەرهەڵدان بكەین، هەمیشە هیوای دەدات و دەخوڵقێنێت، بۆ ئەوەیە دەڵێن میوزیكی سەرهەڵدانە. میوزیك نیگاتیڤ نییە. گۆرانی ئێمەی كوردان غەمگینی یە. زۆر بە ئێش وئازارن. هیپۆپیش گۆرانی وەها هەیەو هەمیشە هیوای تێدا هەیە. كێشە چییە؟ سیستەم نەیانتوانیوە بەتەواوی دژی هیپۆپ ڕابوەستێت. هەموو هەوڵدانیان لە پێناو كۆسپ و تەگەرە دروست كردن و پێش گرتنی هیپۆپ بووە، بەڵام دیسان نەیانتوانیوە سەركەوتن بەدەست بخەن و مومكین نەبووە لە بەر ئەوەی هیپۆپ میوزیكی گەلی ژێردەستە. سیستەمەكان نەیانتوانی پێشی هیپۆپ بگرن لە ئەنجامدا چییان كرد؟ هەوڵیان دا ئەم میوزیك بخەنە ژێر ڕكێفی خۆیان. ئێستا میوزیكی هیپۆپ لە ژێر ڕكێفی دەوڵەت دایە كە لە ناوەڕۆكی گەوهەری ڕاستەقینەی خۆی زۆر دوور كەوتوەتەوە. ئێستاش هەندێك كەس هەیە كە هیپۆپی ڕاستەقینە سەرقاڵن و سیستەم ناخوازێت ئەوانە لە پێش ڕای گشتی جیهان دەربخەن و نیشان بدەن. زۆر لەوانە خۆڕاگری دەكەن و ڕێگای ئینترنێت بۆ ئەوانەیش كراوەیە. لایەنێكی باشە و لایەنێكی دیكەی خراوە. بەڵام ئەمەش بۆ هیپۆپ زۆر باشە. ئەوانەی كە هیپۆپی راستیانە دەڵێن و لە هەمبەر سیستەمن و بە زانابوون و بە واتا شتێك دەڵێن لە سەر ئینترنێت دەتوانن بگەیەنە ئارمانجەكانی خۆیان.
وەهبی: لە ناو میوزیكی كوردیدا"هیپۆپ"چۆن لێی دەروانرێت بەتایبەت لەلایەن هوونەرمەندانەوە؟
سەرحەدۆ: هیپۆپ بۆ من زۆر نزیكی میوزیكی كوردی یە. لە بەر ئەوەی میوزیكی كوردیش میوزیكی سەرهەڵدانە. لە لایەن دەنگ بێژی و هێنانە لای یەكدی شتەكان زۆر نزیكی یەكترن. من یازدە ساڵە هیپۆپ دەڵێم و لە سەرەتا بە زمانی سوێدی دەمگوت و پاشان دەستم بە هیپۆپی كوردی كرد. بۆ ئەوەی من دەمویست شتێك بدەمە گەلەكەم، لە ناو ئەم میوزیكدا گۆڕانكاری یە دروست بكەم و باوەڕیم هەبوو گۆڕانكاری لە دەرون دا پێویستە بكرێ لە بەر ئەوەی بەزمانی كوردی دەبێژم. كاتێك دەستم بە گوتنی میوزیكی هیپۆپی كوردی كرد، هەوڵم داوە زۆركەس هانبدەم كە دەست بە گوتنی ئەم میوزیك بكەن. من دەبینم كە پێشكەوتن هەیە و زۆر گەنجی وڵاتی ئێمە دەستیان بە میوزیكی پۆپ كردووە. زۆربەی ئەوانە بێ زانستی هیپۆپ دەڵێن. بێ ئارمانجن و نازانن بۆچی هیپۆپ دەڵێن. لەمەدا هەڵەیەكی زۆر گەورە هەیە. پێویستە هیپۆپ بێژی ئێمە تێ بگەن چی دەخوازن و بۆچی هیپۆپ دەبێژن. نابێت بۆ بەرژەوەندییەكی دیكە ئەم میوزیك بەكار بهێنرێت. زۆر كەسی دیكە هیپۆپ دەڵێن و دێن بە من دەبێژن تۆ عاقلی و تۆ دروشم دەڵێت بۆ ئەوەی گەل تۆیان خۆش بوێت. ئەمە بۆ خۆم دەبینم و شتێكی وەها لە ئارادا نییە. دیارە ئەوانە لە گەل خۆ دەڵێن ئێمە با پارە قازانج بكەین و نازانم چ بكەین و چ خەیالأ و پڵاوێك لە لای خۆی دروست دەكەن. ئەگەر لە سەرەتاوە بەم ڕەنگە بیر بكەنەوە دەبێت بە ڕوونی بزانن سەرناكەون. پێویستە بە ئارمانج و زانستیانە كاری خۆ بكەن، وەگەر نا بە ڕەنگێكی دیكە سەر ناكەون.
وەهبی: وەك هونەرمەندێكی كورد تا ئێستا سەردانی باشووری كوردستان تان كردووە، بۆ جاری یەكەم چ هەستێكتان لە لا دروست بوو؟
سەرحەدۆ: ساڵی 2008 بۆ یەكەمین جار هاتمە باشووری كوردستان (فرۆكەخانەی هەولێر)، بەڵام بەداخەوە بە هۆی هەندێك سەبەبی نابەجێ و سیاسی منیان گەڕاندەوە ئەوروپا. كاتێك هەستم دەكرد، باشووری كوردستان وڵات و خاكی منە، نەدەبوایە كۆسپ و تەگەرەو ڕێگری لەبەرامبەرم دەربكەوتایە. لەبەر ئەوەی بە پاسپۆرت دەتوانم سەردانی هەموو وڵاتانی جیهان، دەرەوەی كوردستان بكەم. كاتێك دەمبینی ناتوانم بچمە ناو وڵات و خاكی خۆم و بە جێگای پێشوازی و بەخێرهاتن، بڕیاری گەڕانەوە لەسەرم درا، بەم كردەوەی ئاسایشی هەولێر لەو كاتەدا لە بەرانبەر من زۆر تووڕەو وەڕەز بووم. بۆ جاری دووەم كە چەند ڕۆژ پێش 1ی گۆلانی 2009، بۆ پیرۆز كردنی جەژنی جیهانی كرێكاران ئاهەنگێك لە لایەن گەنجانی وڵاتپارێزی باشووری كوردستانەوە رێكخرابوو دەعوەتی ئەم ئاهەنگەیان كردبووم، بە دلأ و گیانەوە قبوولم كرد و بۆ جاری دووەم هاتمەوە باشووری كوردستان، ئەم جارە زۆر كەیف خۆش بووم. بە گەیشتنم هەر لە فرۆكەخانەی هەولێر رووبەرووی قسەی گەنجێك بوومەوە ئەویش بۆ سەردانی وڵاتی خۆی هاتبوو، ماوەیەك هەبوو لە دوورەوە دەمناسی و تا ڕادەیەك پەیوەندیم لە گەلیا هەبوو، ئەویش لە نزیكەو منی نەدەناسی. لە گەل من دەیگوت ئاخ و ئۆخ گەیشتمە وڵاتی خۆم، كاتێك ئەو قسەیەی كرد، لە سەر ئەو قسە فكرم كردەوە، خواستم بڵێم بەڵێ (ئەرێ) بەڵام لە سەر زاری من دەرنەكەوت. خاك خاكی ئێمەیە، بەڵام من بەو ڕەنگە وە هەستم پێ نەدەكرد، ویستم ئەوە بڵێم، لە گەڵ خۆم گوتم ڕاوستم با بازگە تێپەڕ بكەین، لە پاشان بڵێم؛ كەلتوورێ لە باشووری كوردستان سەقامگیر بووە، كە باوەڕی و هیوای بە ئازادی كوردستان نەماوە، بە باوەڕی من ئەمەش شتێكی زۆر مەترسیدارە كە گەلی كوردی لە هەر چوارپارچەی كوردستان دەخاتە مەترسییەوە. بە باوەڕی من ئەگەر ئەمە هەبوایە هەست و ڕاست دەبوون. گەورەترین هەستی خۆش لەو كاتەدا لە لای من دروست بوو كاتێك سەردانی كامپی پەنابەرانی مەخموورم كرد، ڕێكخستەبوونی گەل و جەسارەت و یەكێتی و هەستی نیشتمان پەرەوەری گەلی ئەم كامپەم بینی. ئەو كات گووتم كوردستانی ئازاد ئێرەیە. لە بەر ئەوەی زۆر جار سەردانی باكووری كوردستانم كردووە، لە باكووری كوردستان هەستێكی عەینی بەو ڕەنگەش هەیە. خاك و وڵات یەكە. هەستی خەڵك زۆر خاوێن و دروست و شۆڕشگێڕانەیە. لە وێ زۆرئاسای بووم، لە گەل هەر كەسێك دەتوانی بە زمانی دایكی خۆت قسە بكەی و لە گەل هاونیشتمانەكەت ژیان بكەی. من لە وڵاتی ئەوروپا لە دایك بوومە. لە ماڵەوە هەست بە هەبوونی خۆمان ناكەین. ژیان كردن بۆ من لە وێ زۆر زەحمەتە. كاتێك دەڕۆمە باكووری كوردستان بە من دەڵێن تۆ ئەوروپاییت، هەروەهاش لە ئەوروپا بە من دەڵێن ئێوە كوردن. جێگایەك كە وەك ماڵی خۆ هەستی پێ بكەم، نییە.
وەهبی: ئێوە وەك هۆنەرمەندێكی گەنج بانگەوازیتان بۆ گەنجانی باشووری كوردستان چییە؟
سەرحەدۆ: پرسیاری هەری زەحمەت ئەمەیە، كاتێك پرسیار دەكرێت، دەخوازیت زۆر شت باس بكەیت، بەڵام ئیدی كات و جێگە نامێنێت. بانگی ئەساسیم بۆ گەنجانی كورد ئەوەیە خاوەن لە دۆزی گەلەكەیان دەربكەون. وڵاتانی ئەوروپایی ژیانی ئێمەیان زۆر ئاسایی كردووە، بەڵام ئەم ئاسایی بوونە، ئێمە لە گەوهەری ڕاستەقینەی نەتەوەكەمان دوور ناخات. ئێستاش دەبینم لە باشووری كوردستانیش بەم ڕەنگەیە. ژیانمان ڕووكەشیانە ئاسان دەكەن، ئێمە دەكەوینە ناو غفلەتەوە و گەنجان زۆر بە ئاسانی دەخڵەتێنن. ئێمە نابێت تەنیا لە بەرژەوەندی خۆ بیر بكەینەوە ئەگەر من تەنیا لە بەرژەوەندی خۆ بیر بكەمەوە بۆچی بێمەوە كوردستان و بەم هونەرەوە سەرقالأ بم. من وەها بیر دەكەمەوە كە ئەم مرۆڤانە هاوخوێن و هاونیشتمانی منن. جیاوازی من و ئەوان نییە.بۆیە لێرە دا پێویستە گەنجان چاند و كەلتووری وڵاتەكەیان خاوەن دەربكەون و بە جێگای ئەوەی بە میوزیكی ڕووكەشیانە سەرقالأ دەبن لە ناو میوزیكی كوردی قووڵتر بنەوە و میوزیكی ڕاستەقینەی گەلەكەیان بڵاو بكەنەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە