زانکۆی کوردستان-هەولێریش لە کەرتی گشتیەوە کرا بە کەرتی تایبەت!

Saturday, 05/10/2013, 12:00

2715 بینراوە


زانکۆی کوردستان-هەولێر وەک هەموو ئەو پرۆژانەی حکومەتی هەرێم لە سەرەتاوە تا دروستدەکرێت بە کەرت و بودجەی گشتی دەناسرێنرێن بەڵام دواتر دەیگۆرن بۆ کەرتی تایبەت. ئەم زانکۆیە وەک پێشتر بە خەلک ناسێنرا کە زانکۆیەکی حکومیەو خوێندن تێیدا بە زمانی ئینگلیزیە وە هەموو ئەو خوێندکارانەی کە وەردەگیرێن پێویستە نمرەکانیان لە سەرووی حەفتاوە بێت و وە هەروەها توانستی ئینگلیزیان لە هەرە باشەکان بێت. سالانێکی زۆر ئەم پەیرەو و پرۆگرامە پەسەندکرا وە ئاستی خوێندکارەکان زۆر باش بوو تەنانەت زۆربەی هەرەزۆری ئەو خوێندکارانەی کە دەردەچوون لە کۆمپانیا بیانیەکان کاریان دەکرد لە شوێنە بەرزەکانەوە. بەڵام دوا بەدوای ساڵانێکی زۆر لە سەرکەوتن و رێزلێنان لە لایەن زانکۆ جیهانیەکانەوە نێچیرڤان بارزانی کە خۆی سەرۆکی فەخری زانکۆیە خالید سالحی کرد بە جێگری سەرۆکی زانکۆ کە بە پلەی یەکەم دێت دوای نێچیرڤان لە زانکۆ. ئەو کەسە چونکە خۆی کەسێکی بازرگانە وە کۆمەلێکی زۆری گرێبەستە بازرگانیەکان و بەرهەمهێنەرەکانی کوردستانی کردووە بۆ بەرپرسەکان بیرۆکەی کردنی زانکۆکەی بۆ زانکۆیەکی ئەهلی دانا! دوای کەمتر لە یەک ساڵ لە ماوەی بەرێوەبردنی زانکۆ ئەم کەسە بیری لەوە کردەوە کە چۆن ئەم خوێندکارانە بەلاوە بنێت کە ساڵانێکە دەخوێنن و جێگۆرکێیان پێبکات بە مندالی دەولەمەند و بەرپرسەکان. بیرکردنەوەکانی ئەم کەسە تەنها لە چوارچێوەی پارەوە دەورە دراوە بەجۆرێک کە زۆر لای ئاساییە کە هەموو زانکۆ دەربکات بۆ تەنها برە پارەیەک کە تەنها تایەکانی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکەی پێنایەت. ئەم زاتە هەلسا بە ‌هێشتنەوەی ئەو مامۆستایانەی کە ماوەیەکی کەمبوو هاتبوون وە سەرکەوتوو نەبووبون لە وانە وتنەوە چونکە ئەو دەیزانی کە خێرەکەی لەوەدایە کە لایەکی زانکۆ چوڵبکات. وە لەم هەولەشدا سەرکەوتووبوو رێژەی دەرچوون لە بەشێکی ئەندازیاری قۆناغی یەکی بەکالۆریۆس لە سەدا سفرە بە هەردوو خولی یەکەم و دووەم وە لە بەشێکی تری ئەندازیاری هەمان قۆناغ لە سەدا بیستوپێنجە بە هەردوو خولەوە وە لە قۆناغی دووی بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری لە بەشێک تەنها دوو خوێندکار دەرچوونە بە هەردوو خولەوە. وە ئەو ڕێژە زۆرەی کە دەرنەچوون کردی بە دوو بەشەوە بەشێکی لە زانکۆ دەرکرد کە زۆربەیان دوو تا سێ ساڵە دەخوێنن وە پێشتریش لە هیچ قۆناغێک نەماونەتەوە وە بەشێکی تریشی رەوانەی مالەوە کردووە بە بیانۆی ئەوەی کە دەرسێک تا دوو دەرسیان ماوە وە دەتوانن دوای سالێک دووبارەی بکەنەوە. بەشێکی زۆری ئەو خوێندکارانەی کە دوو سالیان بۆ زمانی ئینگلیزی بۆ دانرابوو لەسەرەتادا دواتر بۆیان کردوون بە سێ سال وە دوای سێ سالەکەش سالێکی تریان بۆ زیادکردوون لە خوێندنی بەکالۆریۆس کە کۆی گشتی سالەکان دەکات بە حەوت ساڵ ئەمە تەنها بۆ ئەوەی کە خوێندکار بیر لەوە بکاتەوە کە زانکۆکە جێبهێلێت بروات بۆ شوێنێکی تر.

ئەم هەموو تاکتیک و فێلەی کرد بۆ دوو مەبەست یەکەمیان بۆ کردنی زانکۆکە بە زانکۆیەکی ئەهلی دوای ئەوەی لە لایەن کۆششی هەژارانی ولاتەوە ناسێنرا بەخەلک. زانکۆ بریاری داوە کە تەنها خوێندکارانی ئامادەیی شویفاتی نێودەولەتی وەربگرێت بە نرخی 6500 دۆلار بۆ هەرسالێک وە پێویستە بەرچاوی ئەم خوێندکارانەی کە پارە دەدەن چوڵبێت و هەست بە قەرەبالغی نەکەن!

مەبەستی دووەمیان ئەوەیە کە ئەو کۆمپانیا نەوتییەی کە ئەرکی پیدانی بودجەی لە ئەستۆبوو پارەکە لە دروستکردنی کامپی نوێی زانکۆ سەرفبکات. وە بەم شێوەیە دەتوانرێت بە گەراندنەوەی ئەو پارەیەی کە لەو 72 خوێندکارەی دەرکراون بەهەوەس و ئەو 300 خوێندکارەی رەوانەی مالەوە کراون بۆ سالێک و ئەو خوێندکارانەی کە لە داخی ئەم هەموو زولمە فۆرمی جێهێشتنیان پرکردۆتەوە بەم برە پارەیە کامپە نوێکە دروستبکەن. ئێستا زیاتر لە نیوەی خوێندکارانی زانکۆ بوونەتە قوربانی بیرکردنەوە برجوازیەکانی خالید سالح و هەموو رۆژێک گردبوونەوە ئەنجام دەدەن وە کەنالی رووداوی نزیک لە خالید سالح و دارو دەستەکەی هەمیشە وایان نیشانداوە کە خەتای خوێندکارەکانە. وە بە بەلگەوە ئەو کاتەی کە خوێندکارەکان وەرگیراون زانکۆ زۆر پێویستی پێیبوون وە هەمووشیان بەلێننامەیان پرکردۆتەوە کە ئەگەر زانکۆ بەجێبهێڵن دەبێت برێکی زۆر پارە بدەن و دەرکردن بەبێ هۆ بوونی نیە. باشە چ مەسەلەیە کا ئێستا خۆیان دەیانەوێت نیوەی زیاتری خوێندکاران دەربکەن ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە