KURDISTANPOST
کوردستانپۆست
مەسعود بارزانی لە كۆبوونەوەی لقەكانی پارتەكەی وتوێتی بە خۆیان یەكێتی 38 كورسیەك دەهێنن
Thursday, 25/06/2009, 12:00
2251
بینراوە
سهرچاوهیهکی باوەڕپێكراو لە یەكێك لە لقەكانی پارتی بە كوردستانپۆستی وت لە كۆبوونەوەی مەسعود بارزانی لەگەڵ لقەكانی پارتیدا وتووێتی ئێمەو یەكێتی 38 كورسیەك دەهێنین ئەم جارەبۆیە دەبێت ئەو دەستورە بچەسپێنین دەستوپێ ئۆپۆسوێن ببستنەوە، سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكرد كە دەبێت لیستی گۆڕان دووشت بكات
1 دەبێت پشتگیری دكتۆر كەماڵ میراودەلی بكات و چەند چاوپێكەوتنێكی تەلەفزوێنی بۆ بكات بۆ ئەوەی خەڵك ئەو پیاوە ڕۆشنبیرە بناسن و دەنگی بەنێ
2دەبێت لیستی گۆڕان خەڵكیش هان بدات دەنگ بەو دەستورە حیزبیە نەدەن كە لە دستورەكەی ڕژێمی بەعس دەچێت.
سەرچاوەكە داوا لە سەرجەم گەنجان و ڕۆژنامەنووسە ئازاد و بوێرەكان دەكات بە ئاشكرا پشتگیری خۆیان بۆ دكتۆر كەماڵ میراودەلێ ڕابگەینن بۆ ئەوەی دەسەڵاتی بنەماڵەی بنبڕ بكرێت لە كوردستاندا.
کوردستانپۆست
© 2019- Kurdistanpost