لە سلێمانى پۆلیسە بەدڕوشتەكان دەركران ، سەرەى ئاسایشەكانیش دێت

Wednesday, 10/02/2010, 12:00

1350 بینراوە


ئەمە مانشێتى سەرنج ڕاكێش نییە بۆ ئەوەى خوێنەران بابەتەكان بخوێننەوە بەڵكو ئەمە هەواڵێك بوو لە سایتى هاوڵاتى خوێندمەوە گوایە (4) پۆلیس لە سلێمانى بەتۆمەتى بەدڕووشتى دەركراون ، ئەگەر كارەكە ڕاستى تێدا هەبێت دەڵێم دەست خۆش ئەى خاوەن بڕیار بەڵام ئەى كێ؟ بڕیارى دەركردنى ئەم پۆلیسانەى دەكرد ئەبێت خۆى بەدڕوشت و قومارچى نەبێ ئەبێ خۆى ماڵو ڤێلاكەى بۆ كارى بەدڕوشتى و قوماركردن و دروستكردنى گەعدەى شەوانەى بەرپرسان نەبَى ، بۆ نازانرێت كە لەكوێ و كێ ئافرەتى بەدڕوشت دەهێنێت بۆ بەرپرسانى وەزارەتى ناوخۆ ، خۆزگەم ئەخوارد هەموو ئەو بەدڕەوشتانە كە لێپرسراوێتیان هەیە دەربكرانایە و ناویان بهێنرایە كە چەندین بەڵگەى ڕوون لەسەر كەسەكان هەیە ، ئەمە وەك پۆلیس ، هەر لە ناو هێزەكانى ئاسایشى ناوخۆدا چەند ئەفسەرێكى دیكە هەن كەهەمان پیشە كارى ڕۆژو شەویانە ئەویش چەند ئەفسەرێكى پلە بەرزى ئاسایشى سلێمانین كە ئامادەم لە ئایندەیەكى نزیكدا بە بەڵگەوە ناوەكانیان بخەمە سەر كاغەزو بۆ ئەم سایتە بەڕێزەى بنێرم بۆ ئەوەى كەسانى بەدڕوشت تەنها پلەكانى خوارەوە نەگرێتەوە بەهەمان شێوەش وەستا و حاكم بزانن كە چەند كارمەند و ئەفسەرى خاوەن مەكانەت لە ڕیزەكانیاندا خەریكى بەدڕوشتى و نێر بازى و ئافرەت ئاڵوگۆڕكردن لە ناویەكتریدا ، سەیرە خۆم لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردودا دوو ئەفسەرى ئاسایشى سلێمانى و ئاسایشى گشتى ژمارەى بەدڕوشتێكیان تاوتوێدەكرد .
ئەفسەرێكى ئاسایشى گشتى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە