هەواڵێكى پەلە.. لیستی که‌ره‌سپی له‌ نێو خۆیاندا ئاژاوه‌ ده‌نێته‌وه‌..

Monday, 29/06/2009, 12:00

2908 بینراوە


سەرلەبەیانى ئەمڕۆ 29/6 بۆجارى دووەم هەردوولیستى هاوپەیمان لەكوتلەى كوردستانى لەسەر مەسەلەى لۆگۆ لێ یان بوەوە بە هەراو ناڕەزایى یەكانى جەماوەریان بەو ئەسپە تاوو توێ كرد وووتیان زۆربەى لایەنگرانمان پێشنیارو گلەیى یان نووسیوە سەبارەت بەو بارگیرە كەزۆر ناشرینەو لەڕوویان نایەت هەڵى بواسن یان بیكەن بەسەیارەكانیانەوە چونكە پێ یان ئەوترێ لیستى كەرە سپى یەكە.هەر لەم بارەیەوە شایەتحاڵێك لەمەڵبەندى 1ى سلێمانى ووتى شەڕەجوێن وگفتووگۆى توند درووست بوە لەنێوانیاندا وسەرقاڵى گۆڕینى لۆگۆكەن و شكست و تەكینەوەى جەماوەریان گەڕاندەوە بۆ ئەم ئەسپە شوومە وووتیان ئەمەدەستێك بووە لەناوماندا ویستوویەتى كەس دەنگمان پێ نەدات ئەگینا هیچ نەمابوو بارگیرو ئەسپ نەبێ بیكەن بەلۆگۆ و ووتیان ئەمە دێڵە كەرەو بۆ دۆشین باشە. وەووتیان ئەمە پرو پاگەندەیە بۆ سەیارەى گالووپەر نەك بۆ دووحیزبى ڕەگ داكوتاو.

دۆستانى كورد ..دڵسۆزان .....

ئەو لۆگۆیەى لیستى كوردستانى فێڵێك بوو لە وخەڵكەیان كرد وبەسەر كۆمیسیۆنیشدا تێ پەڕى كە نەدەبوو ئەو ڕەنگانەى ئاڵاى كوردستانى تیا كۆ ببوایەتەوە كە رەمزێكى نیشتیمانى ى هەموو كوردە نەك كووتلەیەك یان حیزبێك.بەڕاستى زۆر لەئاڵاى كوردستان ئەچێت و زۆر كەس بەوە چەواشە بووە بەڵام ئەمەش یەكێكى تر بوو لەخروقات ولادان لەیاسا.

هەر ئەمڕۆش كۆمیسیۆن سزاى لیستى كوردستانى ى دا بەغەرامەكردن بەبڕى سێ ملیۆن دینار .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە