كێن ئەوانەى كە بەنیازبوون فەرهاد سەنگاوى تیرۆر بكەن

Tuesday, 15/09/2009, 12:00

3789 بینراوە


كاتێك ئەو دڵسۆزەم بینى لە ناو بەناو دەزگاى پاراستنى بارزانى كارى دەكرد و نەیدەویست بەشدارى بكات لە شەهیدكردنى رۆڵەکانی كورددا، منیش عارەقەى شەرمه‌زاری گرتمی: چۆن منیش لەناو دەزگاى زانیاریدام و بێدەنگ بم؟ ئێمەش ئەو هەواڵەمان پێگە یشت كە دەزگاى پاراستنى پارتى بەنیازن كاك (فرهاد سەنگاوى) شەهید بكەن و ئێمەش لە جیاتى پاراستنى گیانى بێدەنگیمان هەڵبژارد؟ بۆیە من وەك كەسێكى دەزگاى زانیارى ویژدانم ئاسودە دەكەم و ناوى ئەو كەسانە بەكورتى ئاشكرا دەكەم و هەرچەندە دڵنیام كاك فەرهاد وبرادەرانى لیستى گۆرانیش هەواڵەیان بە زانیارى تەواوەوه‌ له‌ لایە.
كەسەكانى ناو پاراستن ئەمانەن:
یه‌که‌م: مقدم سه‌لاح
دووه‌م: نقیب فەرهاد
سێیه‌م: ملازم جەزا
بۆ یە داوا لەبرادەرانى دەزگاى زانیارى دەكەم ئەوانیش ویژدانیان ئاسودە بكەن وچی دەزانن دەربارەى تیرۆركردن و شەهید كردنى رۆڵەكانى گەلەكەمان بە دەستى پاراستنى پارتى بێدەنگى لێنەكەن، چونكە پارتى دەمێكە رۆڵەى ئەم وڵاتە ده‌کوژێت، یان بەكوشت دەدات، ئێستاش بەنیازە، که‌ یەكێتى و لیستى گۆران بەشەر بدات و لەو لاوە شاباشى جاشایەتى وەرگرێت.
کەسێک لە ناو دەزگاى زانیاریی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە