ئەگەر خدر مەعسوم ئەخلاقى هەبووایە دەستى لەكار دەكێشایەوە !!

Friday, 29/05/2009, 12:00

4010 بینراوە


كەس نیە ناوى خدرمەعسومسەرۆكى زانكۆى كۆیەیى حزبى نەبیست بێت ئەم زاتە براى خدر مەعسوم و ئەڵقە لەگوێیى پارتى و یەكێتى و هەردوو بنەماڵەى بارزانى و تاڵەبانیە هەڵسوكەوت و بڕیارە حزبى و ناشەریفەكانى ئەوەندە نزم و حزبى و بەعسیانەیە بەس لەدكتۆر و مامۆستاى زانكۆ ناچێت هەربەجارێك ئابڕوى حەرەمى پیرۆزى زانكۆ و خوێندنى باڵاى شكاندووە و بردووە .. لێرەوە حەز دەكەم موژدەى ئەوە بدەم بەخدر مەعێسوم ئێمە سێ خوێندكاری زیانگۆى كۆیەین هەموو ناعەدالەتى و دزى و گەندەڵى و بڕیارە تاك لایەنە حزبیەكانت و ڕەفتارە ناشیرینە بەعسیەكانت لەبابەتێكدا كورت دەكەینەوە بەهەرسێ زمانى كوردى و عەرەبى و ئینگلیزى بۆ ئیمێڵ و ئەدرەسى سەدان زانكۆى عەرەبى و ئەوروپى وجیهانیان دەنێرین .. خدر مەعسوم خۆشت باش باش دەزانیت ئێمە ئێستا وەك خوێندكارانى زانكۆى كۆیە خەریكى تاقى كردنەوەكانى كۆتایى ساڵین بۆیە تا دوایى ئیمتیحانەكان لێیى دەگەڕێین و بێ دەنگى لێ دەكەین ئەوسا پێت دەڵێیین دكتۆرگیان ئەگەر ئەخلاقت هەبووایە كاتێ حزب ئەمرى پێ دەكردى مامۆستاكانى زانكۆكەت لەسەر ڕیفۆرم و گۆڕان و لێپسراوى كۆمیتەى زانكۆكەت پێیى دەگووتى و ناوى ئەو خوێنكار و قووتابیانەى ناو زانكۆى كۆیەیى حزبى كەئیش بۆ لیستى گۆڕان و ڕەگ دەكەن بخرێنە ژێرچاودێرى و غیاب بدرێن و لەتاقى كردنەوەكان دەرنەچووێن درێن دەبوو ایە هەر ئەوكات دەستت لەكار كێشابایەوە .. ئەو كاتەى كۆمیتەى زانكۆ دەست دەبات بۆ قورگ و گەدە و سورێنچك و هەناوى هەموو كۆلیژ و بەش و دۆسیەیى مامۆستاكانى زانكۆكەت ئەگەر ئەخلاقت هەبووایە كەئەمەت دەبیست و چەندجار پێیان ڕاگەیاندووى دەسستت لەكار دەكێشایەوە .. ئەگەر ئەخلاقت هەبوایە كاتێ دەیان ملیۆن دینارى زانكۆ بەناوى پاكردنەوەى زانكۆ بەهەدەر دراوە و هەموو پاك كردنەوەى زانكۆش لەملى چەند ئافرەتێكە كەئەمەت دەبیست و ئاگادارى لێیى دەبووایە دەستت لەكار كێشابایەوە .. كاتێ هەموو ڕۆژنامە و ڕاگەیاندنەكان و سایتەكانى ئەنتەرنێت ڕایان گەیاندن كەوا كورى بەرپرسان و پیاوەكانى جەلال بەشەهادە و بڕوانامەى تەزویر لەیاساى ئێورانن و هەر ئەوكاتەى بەرهەم ساڵح تەلەفۆنى بۆ دەكردى و پێیى دەووتى لێیان گەرێ باشەهادەشیان تەزویربێَ دەریان مەكەن چونكە گاتى خۆى دەرفەتیان نەبووە بخوێنن بائێستا بخوێنن دەبوو دەستت لەكار كێشابایەوە .. ئەگەر ئەخلاقت هەبووایە كاتى دەتزانى ئەو برادەرە حزبیەیى تۆمارگات لەشوێنى یەكەمەكەى مێژوو خراوەتە خوێندنى دكتۆرا لەزانكۆى سلێمانى (كەڕۆژنامەى هاوڵاتى ئەمەى ئاشكرا كردوو ڕیسواى كردن) دەبوو هەر ئەوكات دەستت لەكار كێشابایەوە .. ئەگەر ئەخلاقت هەبوایە كاتێ حزب دەیان كادیرى فاشیلى وەك حەمەبابۆڵى بۆ دەناردى تالاى تۆ وەك بن دیوار لەزانكۆ مووچە وەربگرن و دەوام نەكەن دەبوو هەر ئەوكات دەستت لەكار كێشابایەوە ... ئەگەر ئەخلاقت هەبووایە كاتێ زەمالەى ڕاگەیاندنەكەى زانكۆى سلێمانى هات و داتان بە خێزانى جێگرى لێپسراوى كۆمیتەى زانكۆ (كەئەمەش ڕۆژنامەى هاوڵاتى ئاشكراى كردوو ڕیسواى كردن) دەبوو تۆ دەستت لەكار كێشابایەوە ... ئەگەر ئەخلاقت هەبووایە كاتێ هاوینى پارساڵ كەجەنابتان دوو مانگ لەبەریتانیا لەكەیف و سەفا بوون و زانكۆكەت تەسلیمى حزب و كۆمیتەى زانكۆ كردبوو كاتێ هاتیەوە چ فەوزاو پاشاگەردانیەك بوو و چۆن دەستكارى نمرەى خوێندكاران كرابوو كەئەمەت دەزانى دەبووایە دەستت لەكار كێشابایەوە .. ئەگەر ئەخلاقت هەبووایە كاتێ كۆمپانیا توركیە شەریكە دزەكە گەندەڵەكە كەبەهاوكارى بەرپرسەكان بیناكانى زیانكۆى كۆیەیى كرد بۆ ئەوەى تۆش بێ دەنگ بى لەدزیەكان و سەقەتى بیناكان ڤێلایەكیان بەدیارى بۆ درووست كردى دەبوو تۆ ئەوكات دەستت لەكار بكێشایەوە .. كاتێ خانووى بەرپرسێك بەسەدان دەفتەر دۆلار دەكرن بۆ میوانخانەى زانكۆ و كەریش دەزانێ ئى ئەو پارە خەیاڵیە نیە تۆ دەبوو دەستت لەكار كێشابایەوە ... ئەگەر ئەخلاقت هەبووایە كاتێ بڕیاردرا ڕێگایەكى گشتى بۆ خەڵكى شارى كۆیە بێتەوە لاى نەخۆشخانەى شەهید دكتۆر خالید لەكۆیە فى سەبیلى موڵك و كۆشك و زەویە كانى جەنابت نەگرێ ئەو ڕێگایە ڕەفزكرا دەبوو خۆت بكوشتایە و دەستت لەكار بكێشایەوە ............ تەواو نابێ ..... زۆرە ........ تەواو نابێ ........ هتد .
نازانین باسى چیترتان بۆ بكەین ئەوەندە دەڵێین ئەگەر ئەخلاقت هەیە ئەوەندەش خۆت بگرە و دەست لەكار مەكێشەوە تاتاقیكردنەوەكانمان تەواو دەبێ ئەوسا دێینەوە خزمەت و پێت دەڵێین تۆ سەرۆكى زانكۆى یان سەرۆكى دامەزراوەیەكى حزبى بنەماڵەیى هاوشێوەى لق و مەڵبەندى ...
.. داواى لێ بوردن لەكوردستانپۆست دەكەین ئەگەر تووندبێ بڕوا بكەن ئەمە واقیعى حاڵە ...
خوقو .. پێشنیارى شاعیرى گەورەى كورد مامۆستا عەبدوڵا پەشێوە كورتكراوەى خوێندكارى یەكێتى و قوتابى پارتیە ..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە