پرسەی بەناز جەواد لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوە چوو

Sunday, 18/09/2011, 12:00

1672 بینراوە





ڕۆژی یەک شەمە 18/9/2011 پرسەی بەناز جەواد لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوە چوو.لە پرسەکەدا چەند بەژداربوویەکی پرسەکە ووتەی خۆیان پێشەکەشکرد ،کە تیایدا ئاماژەیان بە هۆکارەکانی خۆسوتاندنی بەناز کرد.پرسەکە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە تراڤاڵگار سکوێر بەردەوام بوو .شایەنی باسە ئەم پرسەیە لەلایەن کۆمەڵێک چالاکوانی سیاسی و مەدەنییەوە ئامادەکرابوو.
بەناز جەواد کچێکی 22 ساڵ بوو، دوای تەواو کردنی قۆناغەکانی خوێندن چەندین جار هەوڵی دامەزراندنی دابوو بەڵام سەرکەوتو نەبوو لە هەوڵەکانی بۆیە ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا.لە 6 سێپتەمبەر گیانی لە دەستدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە