باوەڕ بە درۆکانى خۆشــیان دەکەن

Sunday, 07/06/2009, 12:00

2521 بینراوە


ڕۆژێکیان کەژاوەى زنجیرەیەک ئۆتۆمۆبێلى یەک جۆرى بە پڕتاوم بینى ڕوویان کردە ناوچەیەک لە شــارەکەم و لە پێچ و خەمى کۆڵانە تۆزاویە پڕ لە خاشــاکەکانیدا بایان دایەوە و لە چاو گوم بوون، کەســانى دەور و بەرم هەر وەک خۆم پاش واق وڕمانێک هەریەکە و ســەیرێکى یەکدیمان کرد و یەکێک بزەیەک گرتى و چەند خورتە و بۆڵەیەکى لێوەهات کە تێ ى نەگەیشــتم منیش فزولى هەڵى گرتم و لێم پرســى ئەرێ کاکە ئەوە چى بوو ، ووتى هیچ نیە پێش هەڵبژاردنە جەناب عالیەکانمان کۆڵان و جادەکانمانیان بیر کەوتۆتەوە و بەســەرى دەکەنەوە بزانن چاک کراونەتەوە، ووتم : جا کوا لەم ناوەدا هیچ چالاکیەکى چاک کردنەوەت بەدى کردووە؟ ووتى: نەخێر، ووتم ئەى بۆ ســەیرى چى هاتوون؟ ووتى : چوزانم وەک مەلاى مەزبوورەیان لێهاتووە ئەیانەوێ باوەڕ بە درۆکەى خۆیان بکەن، لەو کاتەدا پاسێکى ئەســحابە ســپى هات و خۆى خســتە نا وى و ڕۆیشــت . منیش بەســەرهاتەکەى مەلاى مەزبوورە و گرێ دانەوەى بە هەڵس و کەوتى جەناب عالیەکانى ووڵاتەکەم لا بوو بە گرێ کە ئەو برادەرە لە بەر هاتنى پاســەکە بۆى تەواو نەکردم، ئەوەبوو ئێوارە کە هاتمەوە لە کتێبخانەکەمدا بە شــوێن نوکتە و ســەرگوزەشــتەکانى مەلاى مەزبوورەدا گەڕام کە ئەم نوکتەیەى خوارەوەم پەیدا کرد کە پڕ بە پێســتى خۆ خەریک کردنى درۆزنانەى جەناب عالیەکانى ووڵاتەکەمە کە گوایە ســەرقاڵى ئاوەدان کردنەوە و پاک کردنەوى شــارەکەمانن: ڕۆژێک کۆمەڵێکى زۆر منداڵ و مەزن لە بەر دەرگاى ماڵى مەلا دەســت ئەکەن بە یارى و مەرزاق و تەراتێن و هات و هاوار ، مەلاش کە ئەیەوێت ســەرخەوێک بشــکێنێ بەڵام هات و هاوارى منداڵ لە کۆڵان خەوى لێ ئەزڕێنێ و ناچار دەرگا ئەکاتەوە و ئەیەوێ درۆیەکیان بۆ بکات بەڵکو لە بەردەرگاکەیان دوورکەونەوە و ســەرى ســووک بێ، بۆیە هاواریان لێ ئەکا وئەڵێ ئەرێ منداڵینە بۆ ناچنە بەردەمى ماڵى فڵانەکەس کەمێکى دیکە حەڵوا ئەبەخشــنەوە، منداڵیش لە تا و نەوس هەریەکەى ڕائەکەن لە ماڵى خۆیان ســەر و قابلەمەیک ئەخەنە بن هەنگڵیان و ڕا ئەکەن لەبەردەمى ئەو ماڵەدا کە مەلا بۆى دەســت نیشــان کردبوون ڕیز ئەبەســتن و چاوەڕوانى حەڵوا وەرگرتن ئەبن، ئیتر مەلا ســەرى ڕەحەت ئەبێ و ئەچێتەوە ژوورەوە و ســەرخەوێکى باش ئەشــکێنێ ، کە خەبەرى ئەبێتەوە و ئەچێتە بەر دەرگا تەماشــا ئەکا منداڵەکان هەر لە بەر دەرگاى ماڵەکەدا وەســتاون و چاوەڕوانى حەڵوا بەخشــینەوە ئەکەن، بۆیە مەلاش بێ ســێ و دوو کردن قابلەمەیەک ئەخاتە بن هەنگڵى و ئەڕواتە دەرەوە لە ڕیزى منداڵەکاندا ئەوەســتێ بۆ حەڵوا وەرگرتن.




ســەرفراز
ســلێمانى
7/6/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە