دوو ملیۆن دۆلار مانگانە لە بودجەی پڕۆژەكانی بەشی یەكێتی دەدرێت بەسەرۆك هۆزەكان وەك خەرجی دیوەخانەكانیان !!!

Monday, 08/06/2009, 12:00

2781 بینراوە


كارمەندێكی دارایی ( وازهێنراو) هاوڵاتی بەڕێز حەزم كرد لە نزیكەوە ئاگاداری ئەم زانیاریە ببن تایبەت بە دوو ملێۆن دۆلاری مانگانە دەدرێت بەم سەرۆك هۆزانە كە زۆربەیان كاتی خۆی خزمەتكاری ڕژێمی بەعس بوون كە ژمارەیان 100 سەرۆك هۆزە هەر یەكەیان (بیست هەزار دۆلار وەردەگرێت واتە دوو دەفتەر دۆلار مانگانە)كە دارایی یەكێتی (دلێری سەید مەجید) خەرجی دەكات لە پارەی مناڵی هەتیوو و شەهید و كەم ئەندام و پڕۆژەكانی خزمەت گوزاری بۆ ئەنفالەكان , بۆ خەرجی دیوەخانی سەرۆك هۆزەكان وەك دەعوات و زیافەت و موچەی حیمایەكانیان و خەرجی سەیارەكانیان و كڕینی دەنگی دەست و پێوەندەكانیان ئەمانەش بەشێكن لەو 100 سەرۆك هۆزانە كە ناوەكانیان زانراوە :
1.كوێخا سمایلی تەلان دوكان
2.شێخ مەئمون بریڤكانی دهۆك
3.شێخ سەعید زێباری عەقرە
4.محمود بەگی گۆڵێ سلێمانی
5.كەریم ئاغای هەمەوەند-چەمچەماڵ
6.حاتم حمید جبوری حویجە
7.عمر دەمركانی-عەربەت
8.شێخ دلێر شێخ مستەفا قەرەداغ
9.عومەری حەمە عەلی چەرمەگا-سورداش
10.حاجی حەمەلاوی ڕوغزایی-كەلار
11.سەرحەدی خەلیفە یونس-شارەزور
12.سالاری مامە نەسە شارەزور
13.حەمەعلی هەورامی-تەوێڵە
14.سەردار جاف-كفری
15.شێخ قادری كوێسە-سلێمانی
16.حەمەی شێخ عەول كەریمی كەسنەزان- سلێمانی
17...................
......................
100............................
جەلال تالەبانی هەروەك بازرگانێك تەماشای ڕێكخراوی یەكێتی نیشتمانی دەكات وە بەكۆمپانیایەكی بازرگانی دەزانێت بۆ هەموو زەمەنێك خەڵكانێكی تایبەت بۆ ئەو زەمەنە بەكار دەهێنێت كە كاری ئەو زەمەنەی پێ بڕوات وە تەماشای ڕابوردوی كەس ناكات بۆ نمونە ئێستا :
1. بۆ واجیهەی نێو دەوڵەتی و حكومەت پێویستی بەخەڵكانی تەكنۆكرات و ئەكادمیە و زمان زان و لەبلەبانە بابەتی(د.بەرهەم ......) (ڕابوردو مەسەلەیەك نیە)
2.بۆ هێزو كۆكردنەوەی خەڵكانی زۆرو گەلە كۆمەكی پێویستی بە سەرۆك هۆزەكانە وەك لەسەرەوە باسمان كرد . (ڕابوردو مەسەلەیەك نیە)
3.بۆ بەڕێ كردنی ئیشەكانی ناو یەكێتی پێویستی بەخەڵكانێ هەیە نە زمان ونە گوێ و نە چاوی هەبێت وە نەشارەزا لەو بوارەی كاری تیا دەكات (ڕابوردو مەسەلەیەك نیە) , بابەتی (حامدی حاجی غالی بەرزانی ئەحە سمێڵ-ئازاد جوندیانی-سەعدی پیرە ......سەدەهای تر .......)
جا ئێستا چ پێویستی بە خەڵكانی جەربەزەو قارەمان هەیە كە جەلال تالەبانیان هینایە سەر دەسەڵات وەك (كاك ئاواتی شێخ جەناب وكاك سەلاح چاوشین ومام ڕۆستەم .......).............


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە