کلیکی ئێرە بکە، تا ئەو وڵاتانەی کە کۆرۆنا گرتوویەتەوە لەگەڵ زنیاریی دیکە بزانیت


Tuesday, 11.09.2010, 12:00

583 بینراوە


24 کاتژمێر ئه‌و که‌سه‌ی ناوبژیوانی نێوان ده‌وڵه‌ت و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی کردوه‌ رایگه‌یاند که‌ ده‌وڵه‌ت به‌ ئاپۆی گوتوه‌ که‌ پێویستیمان پێته‌.

ناوبراو که‌ ناوی خۆی ئاشکرا نه‌کردوه‌ و هه‌روه‌ها ئاماده‌ش نه‌بوه‌ سیمای نیشان بدرێ، له‌ وتوێژێکدا له‌ گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ته‌ڕه‌ف ورده‌کارییه‌کانی چاوپێکه‌وتن له‌ گه‌ڵ ئۆجه‌لانی درکاند.

ئه‌و خۆی وه‌ک رۆشنبیرێکی کورد بۆ رۆژنامه‌که‌ پێناسه‌ کرد که‌ پێشتر له‌ ناو پارتی (HEP) دابووه‌.

ناوبژیوانکه‌ر بانگه‌شه‌ ده‌کا ده‌ستپێشخه‌ری ئاگربه‌ستی ساڵانی 1998 1996 و هه‌روه‌ها هی چه‌ند رۆژی رابردوو بیرۆکه‌ی ئه‌و بووه‌.

ناوبراو ده‌ڵێ: من هیچکات نه‌بووم به‌ په‌که‌که‌یی. لایه‌نگری پارتی کۆمۆنیستی تورکیا بووم و له‌ رێکخراوی لاواندا پێگه‌یه‌کی تایبه‌تم هه‌بوو. ئه‌و کات په‌که‌که‌ دوو جار هێرشیان کرده‌ سه‌رم و لێیان دام. یه‌که‌مجار مه‌عسون کۆرکماز له‌ منی دا که‌ دواتر بوو به‌ فه‌رمانده‌یه‌کی گه‌ریلا.

سه‌باره‌ت به‌ چاوپێکه‌وتن له‌ گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان گوتی له‌و 30 رۆژانه‌ی دواییدا هێنده‌ی سی ساڵی رابردوو قسه‌مان کردوه‌ و شتێک نه‌ماوه‌ باسمان له‌ سه‌ر نه‌کردبێ. گوتیشی: هه‌ندێک که‌س ده‌ڵێن ئۆجه‌لان ته‌نیا بیر له‌ خۆی ده‌کاته‌وه‌، به‌ڵام وانییه‌. ئۆجه‌لان سه‌ره‌تا بیری له‌ پاراستنی ژیانی که‌سانی شاخ ده‌کاته‌وه‌ و ده‌یه‌وێ به‌شێوه‌یه‌کی دروست به‌شداری پرۆسه‌ی ئاشتی بن.

ده‌وڵه‌ت به‌ ئۆجه‌لانی گوت:  . له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه‌ پێویستیمان به‌ تۆ هه‌یه‌. ده‌وڵه‌ت وه‌ک رێبه‌رێک و که‌سێکی ژیر دان به‌ ئۆجه‌لان داده‌نێ.



(دەنگدراوە: 0)