خۆتان لەچەكوشەكەى كوردستانپۆست بپارێزن..

Friday, 04/09/2009, 12:00

1810 بینراوە


ماوەى چەند ڕۆژێكە لەچەند ڕاگەیاندنێكى گومانلێكراوى سەربەبنەماڵەكانى تاڵابانى و بارزانى چەند جاش قەڵەمێك و چەند كەسێكى قەڵەم كول و كاڵ و چەند سایت و بڵاوكراوەیەكى گومانلێكراو دەرگایان واڵاكردۆتەوە بۆ ئەوەى لەسەر سایتى كوردستان پۆست بنوسن و لەیەك كاتدا ناوى كوردستان پۆست و گردەكە بەیەكەوە دەهێنن نامەوێت هیچ ئاماژەیەك بەناوى كەسەكان و سایتەكان بكەم بۆ ئەوەى نەبێتە ریكلام بۆیان چونكە لەبێ خوێنەرى ناڵە و نركەیان داویەتى بەفەلەكدا.
زۆرن ئەوانەى دەیانەوێت بەهۆى ئەوەى لەسەر سایتى كوردستانپۆست دەنوسن لاى دەسەڵاتە بەدخوەكەى كوردستان شیرین ببن و ناوى نوسەر و ڕۆشنبیریان لێبنرێت لاى دەسەڵات لێ مخابن ئێمە دەمێكە دەزانین ناویان چیە و چ ناوێك بۆ ئەوان پێویستە جاش قەڵەمى جوانترین ناوە بۆ ئەم جۆرە كەسانە چونكە ئەوە پڕبەپێستى ئەوانەیە،
سایتى كوردستان پۆست پارە بەهیچ كەس و لایەنێك نادات بۆ ئەوەى ریكلامى بۆ بكات تاوەكو ژمارەى خوێنەرەكانى زیاد بكات یاخود لەڕۆژنامە جیهانیەكان ووتارى لەسەر بنوسرێت كوردستانپۆست زەوى و ملیۆنان دۆلار نادات بەهیچ بەناو ڕۆژنامەنوسى عەرەب بۆ ئەوەى مێژووى ڕابردووى بۆ بنوسێتەوە،
گەلۆ جیهانێكى سەیرە دز و خۆفرۆش و خیانەتكار ناوى خۆیان لەستافى سایتى كوردستانپۆست دەنێنن بەڵام كوردستانپۆست گوتەنى ڕەخنەى توند بەڵام بەچەكوش بۆیە پێویستە هەموو جاش قەڵەمەكان باش بزانن هیچ دەرفەتى ئەوەیان دەربازببن لەژێر ڕەحمەتى چەكوشە بەهێزەكەى كوردستانپۆست چونكە ئەم چەكوشە بدات لەهەركەسێك هەستانەوەى مومكین دەبێت بۆیە خۆپاراستن لێى كارێكى پێویستە ئێمە داوا لەهیچ كەس و لایەنێك ناكەین ماستاومان بۆ بگرێتەوە و بەندمان بەسەربڵێت وەلێ داواكارین كەقسەمان لەسەر دەكەن بەڵگەكانتان بخەنە ڕوو ئینجا بنوسن و قسەبكەن پێویستە باش بزانن ڕێڕەوى كارى ئێمە جیاوازە ئێمە كێشەى شەخسیمان لەگەڵ هیچ كەس و لایەنێك دانیە لەسەر هیچ كەسێكیش بەبێ بەڵگە و دیكۆمێنیت نانوسین بۆیە لێرەوە وەكو پەیامنێرى كوردستانپۆست لەهەرێمى كوردستان تەواوى جاش قەڵەم و قەڵەم كول و نەخوێندەوارەكان و تەواوى سایت و بڵاوكراوە گومانلێكراوەكان ئاگاداردەكەمەوە كەخۆتان بپارێزن لەچەكوشەكەى كوردستان پۆست چونكە دڵنیاتان دەكەم ئەم چەكوشە بدات لەهەركەسێك هەستانەوەى دەبێتە شتێكى مەحاڵ .
په‌یامنیری کوردستانپۆست2

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە