یەكیك لە كوڕەكانی حسین كامل بەڕێوەبەری كاڕكێڕی بەڕێوەبەرێتی تەندروستی دەربەندیخانە

Friday, 04/02/2011, 12:00

1511 بینراوە



لەوانیە ئەم ناونیشانە سەیر بێت بە لای هەندێكەوە,بەڵام تكایە ئاسایی وەری گرن و با سەیر نەبێت بەلای كەستانەوە چونكە ئەوەی سەیر و سەمەرە بێت لە ژێر دەسەڵاتی داسەپاوی هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار روودەدات,بەڕێوەبەرێتی تەندروستی دەربەندیخان یەكێكە لەو دایرانەی كە تیایدا زۆرترین غەدر لە خەڵكی دەربەندیخان و خودی كارمەند و فەرمانبەرەكانی خۆشیان دەكات,ئەو دایرەیە كە دەبو دایرەیەكی خزمەتگوزاری بێت , كەچی ڕێك لە دایرەكی جاسوسی دەچێت,بەرێوەبەری كارگێری كە بروانامەكەی هی (تێنیع العسكری) سەر بە حسین كاملی كۆنە زاوای سەدام حسینە كە سەدام لەناوی برد وە سەرجەم ئەو بروانامانە هی حسین كاملە زۆربەیان تەزویرن .
لەو سەردەمانەدا وەكو دەگێڕنەوە هەر قوتابیەك كوری جاش یان كوری جاشی شەعبی نەبوبێ لەو موئەسەسە عەسكەریە وەرنەگیراوە,محمد احمد رەزا كوری جاش شەعبی احمد رەزا كە باوكی كەسێكی دوژمن بە كورد شۆرشی كورد بوە ئێستا دیارە خزمەتی جاشایەتیەكەی باوكی هێناوەتەوە و كردویانە بە بەڕێوەبەری كارگیری تەندروستی دەربەندیخان,سەرەرای ئەوەی كە ناو ئەو دایرەیە چەندین بروانامەی بەرزی تیایە بەڵام بە پێی پیلانێكی توند و تۆكمە هەموویان تەفرو تونا كردەوە و ناردوویانن بۆ شوێنەكانی تر, چونكە محمد احمد ر ەەزای كوڕی كۆنە جاش شەعبی ئێستا ئەندامی كۆمیتەی دەربەندیخانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە.
دەسەڵاتی یەكێتی لە دەربەندیخان هەر بۆ ئیهانەی كەس و كاری شەهیدان و كورد دۆستان ناوبراوی لەو پۆستە هەستیارەدا داناوە وە زۆریش عاجباتی نەبیت لاتان كە جار جار دەسەلاتدارانی حكومەتە شەق و شڕەكەی بەرهەم ێالح باسی كەسی شیا و شتی لەو جۆرە ئەكەن,ئەگەر بەرهەم ێالح و وەزیری تەندروستی و مەڵبەندە خزمایەتیەكەی یەكێتی لە دەربەندیخان زەڕەیەك ئاگایان لە كاروباری حكومەت هەیە با كەرەم كەن و سەیری وەزعی شلۆق و شێواوی ناو تەندروستی دەربەندیخان بكەن.ئایا لە چ شوێنێكی ئەم دنیایەدا بروانامەی دبلۆم و بەكالۆریوس و هی تریش لە بەر دەستی یان لە ژێر دەستی كەسێكی خاوەن بروانامەیەكی تەزویری تێنیع عسكری حسین كامل بێت؟ تاكەی حكومەتی پارتی و یەكێتی ئیهانەی خەڵكی كوردستان دەكەن؟تاكەی ئیهانەی هەستی كورد دەكەن ؟ تاكەی ئینسانی كورد بە بچوك سەیر دەكەن؟
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە