هاوارێك بۆ گەندەڵیەكانى كولێژى پزیشكى ددان لەزانكۆى سلێمانى بەڕێز وەزیرى خوێندنى باڵا

Wednesday, 25/03/2009, 12:00

2348 بینراوە


نازانم جەنابت ئاگاداریت یان نـا یان تەنیا وەزیرى هەرێمەكەى ئەولایت چونكە شەرمەزاریە بۆ وەزارەتێك كەبەڕێزت وەزیرى بیت و خاوەن خیبرەى چەند سالەَ بەو شێوەیە بێت ،من لێرەدا چەند خاڵێك دەخەمە پێش بەڕێزت تۆش بەو پەڕی مەسئولیەتى خۆتەوە مامەڵەى لەگەڵدا بكە ئەگەر دەسەڵاتت هەیەو بەڕاستى وەزیرى ئەگەر نــا من بم لەباتى بەڕێزت واز ئەهێنم لەو پۆستە.
1- ڕاگرى كۆلیژ پزیشكێكى نەشتەرگەرى گشتى یە واتە هیچ پەیوەندى بەددان وە نیە ئەو بەس دەزانێت عەمەلیاتى (فتق و مایەسیرى و ڕیخۆڵە كوێرە) بكات .ئیتلر پێم ناڵێن چ پەیوەندیەك پێكیانەوە دەبەستێتەوە .
2- موشریفى خوێندكارێكى ماستەر بوو هیچ فڕى بەو بابەتەوە نەبوو(نەخۆشیەكانى پووك) ئەم نەشتەرگەرو ئەو بابەتە پووك .تەنها بۆ پارەكەى بوو كەمانگانە وەرى دەگرت .
3- 5 خۆێندكارى وەرگیراون لە خوێندنى (دكتۆرا) ،كەجارێ مامۆستاى تەواویان نیە خۆیان وە پێویستە تەفەروغى تەواو بكەن بۆ خوێندنەكەیان بەڵام بە پێچەوانەوە جارێ دانەیەكیان سەرۆكى سەندیكاو خێزانەكەیەتى مەشغوڵە بەكارى سەندیكاو سەفەركردنى بۆ دەرەوەى ووڵات و خێزانەكەشى بەمنداڵبوونەوە خۆش خوێندكارى دكتۆرا بۆیە ئاستى خوێندن زۆر بەرزە !!!!
وە3 خوێندكارەكەى تریش بەیانیان محازەرە دەڵێنەوە كە خۆیان خوێندكارن و دواى دەوامیش كلینیكى تایبەتیان هەیە ویەكێكیان لە ئیستیشارى دەوام دەكات وەلە هەمووى خۆشتر برادەرێكیان لەیەكەم ساڵەوە شەهادەكەى لەسەر تابلۆى كلینیكەكەى نووسیوە ؟ئەمەیە دكتۆرا وەڵا ئەوەندەئاسانە لەم شارە كلاواتە.
4-پزیشكێكە گەنج لەهەندەران هاتوەتەوە بوە بەسەرۆكى خوێندى باڵاى كۆلیژ كە 7 ساڵ خزمەتە هەیە ؟؟؟؟!!

خوێندكارى ماستەرەكانیان هەر بەفشە گرتویانە هەموى پاش دەوام كاردەكەن لە كلینیكى تلیبەت .
وەزیرى بەڕێز ئیتر نازانم وەڵامى بەڕێزت چیە ؟



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە