جنێوێكى خۆماڵى بۆ حكومەتێكى خۆماڵى ! " دەك داڕزێ ى دەسەڵات و حكومەت " .

Friday, 19/06/2009, 12:00

2031 بینراوە


لە هەموو دنیادا حزب و حكومەت خزمەت و كارى باش و خزمەتگوزارى زۆرتر پێشكەش بە ئەندام و هاوڵاتیان ئەكەن ، حزب لە رێگەى حكومەتەكەیەوە ئەیەوێت لە ماوەى دەسەڵاتیدا زۆرترین كار و رێژەیەكى بەرز لە خزمەتگوزارى و رەفاهیەت بۆ خەڵك ئەنجام بدات بۆئەوەى لە هەڵبژاردنەكانى داهاتوویدا جەماوەر متمانەى پێ بداتەوە .
ئەم حزب و حكومەتە پیسكە و رەزیل و پارە پەرستەى لەمەڕ خۆمان سەرەڕاى ئەو هەموو داهاتە مفتەى كەلە بودجەى عێراق وەرى ئەگرێ ، لەگەڵ ئەو هەموو داهاتەى كە لە گومرگ و زەریبە وموڵكایەتى و خانووبەرەو مۆڵەتدان و بەقاچاخ فرۆشتنى نەوت وغاز و سامانى نیشتمانى تر دەستى ئەكەوێ و لەگەڵ بوونى دەیان كۆمپانیاى زەبەلاح كە هەموو كارى بازرگانى و بازاریان بۆ دوو حزبە دەسەڵاتدارە گەندەڵە قۆرخ كردوە و سەدان ملێون دۆلاریان مانگانە بۆ ئەمێنێتەوە كەچى چاویان تێرنابێ و چاویان بڕیوەتە ئەو مووچە و یارمەتیەى كەلە میزانەى عێراق بۆ ئەندام و فەرمانبەر و پێكهاتەكانى تر كە بەگوێرەى یاسا بۆیان بڕاوەتەوە .
دواى روخانى بەعس و ئەو تەعدیلانەى كە بۆ مووچەى فەرمانبەران كرا راستەوخۆ لە عێراق جێ بەجێ كرا، بەڵام لە هەرێمى كوردستان ئەو زیادەیەى مووچە و یارمەتى كادرەكانى خۆیان بۆخۆیانیان ئەگێڕایەوەو نەیان ئەدا بەكادرەكان ؟ بەڵام كە كارەكە ئاشكراكراو زۆربەى رۆژنامە ئەهلیەكان ئەم بابەتەیان ورژاند و دەنگى ناڕوزایی لەخەڵك بەرزبۆوە بەناچارى دەسەڵات بەشێكى زیادەكەى بۆ فەرمانبەران خستە سەر مووچەكانیان و ئەوى تریان هەر خوارد .
زۆربەى كادرانى ناو یەكێتیی ئێستاشى لەگەڵبێ بەشێكى مووچەكانیان لەلایەن ئیدارەى گشتى و دارایی یەكێتیی هەر لێ زەوت كراوە و نایان دەنێ .
ئەمڕۆش مووچەى فەرمى زیندانیە سیاسیەكانى كوردستان و عێراق وەك یەكەو یەك بڕە مووچە لەلایەن حكومەتى مەركەزییەوە سەرف ئەكرێ كەچى ئەم حكومەتە خۆماڵییەى خۆمان بەشێكى ئەدزێ و نیوە مووچەیەك ئەدا بە زیندانیە سیاسیەكان .
ئاخر حزب و حكومەتێك دزى لە مووچەى ئەندام و كادرانى خۆى و زیندانیانى سیاسی و هێزى پێشمەرگەو هێزەكانى پۆلیس و ئاسایشى ناوخۆ و پارەوقوتى پرۆژە و كارە خزمەتگوزارى و لە مووچەى كەسوكارى شەهید و ئەنفالكراوەكان بخوات و بدزێ ئەبێ خەڵك چاوەڕوانى چ كارێكى باش و چ ئایندەیەك لەم دەسەڵاتە دزەى پارتى و یەكێتیی بكات ، ئاخر قەت بوە حزب و دەسەڵاتێك دزى لە نێوماڵى خۆى بكا ؟ دەك داڕزێن وخەجاڵەت بن بۆ خۆتان و مۆدیل و داهێنانتان ، یاخوا هەمیشە سەرشۆر و ڕیسوا و رەزیل بن .
- دەك خەجاڵەت بی سەرۆكى عێراقى فودراو .
- دەك خەجاڵەت بى سەرۆكى هەرێمى 31ی ئاب
- دەك خەجاڵەت بی سەرۆكى پەرلەمانى بەسەرچووى داڕماو .
- دەك خەجاڵەت بی سەرۆك وەزیرى هەرزە و زمان نەپژاو .

خەجاڵەت بن دەستەومافیاى دزو چەتەو تێهەڵدرا و و قوندڕاو
پیرۆزتان بێ لەئێستاوە ئەو دوارۆژەى لەڕێتانە گەنى زەلگاو .
: 18 -6 - 2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە