لەبڕى پرۆژەى خزمەت گوزارى وهاوكارى بۆ گوندنشینەكانى مەنتكایەتى كۆسرەت رەسوڵ عەلى

Friday, 24/07/2009, 12:00

2526 بینراوە


(20000) $ بیسست هەزار دۆلارى دابە برایم اغاى مەنتك مستەشارى فوجى (32)ى رژێمى پێشوو..
هەفتەى رابردوو لەسایتى كوردستانپۆستى ئازیزو ژمارە(543) ى رۆژنامەى هاولاتى بەرێزو پشت وپەناى هەژاران ، دانیشتوانانى دەڤەرى مەنتكایەتى لە بەرامبەر كەم تەرخەمى دەسەلات و گوێ نەگرتنیان بۆ داواكارى پرۆژەى خزمەت گوزارى لەیاداشتێكدا هاتبوو (28) گوندى مەنتكایەتى بایكۆتى هەلبژدردن دەكەن . ئێوارەى 21/22ى /7/2009 كۆسرەت رەسوڵ عەلى جێگرى سكرتێرى گشتى (ى.ن.ك) بەو عەقلە كۆنە پەرستیەى سالانى هەشتاكان ، كەئاغاو دەربەگ میر كورى دەڤەرە كانى خۆیان بون كۆسرەت رەسوڵ پێوایە لەم سەردەمەى تەكنەلۆژیاو جیهانگیرى ودونیاى ئەنتەرنێتە دووبارە ئاغاكان وشێخەكان دەتوانن تەئسیر لەراى گەنج وخوێندكاران وتەنانەت راى بەسالاچوەكانیش بكەن ..لەجیاتى سەردان و بەسەركردنەوەى گوندەكانى مەنتكایەتى و بەستى شەرغە وبنارى
دێدەوان لە نزیكەوە گوێ لە داواكارى وداخوازیەكانیان بگرێ رۆژگارێك گوندنشینەكان لە خزمەتى ئەو دابون لە بەرامبەر ئەو رێزدا كۆسرەت رەسول هەلسا وەك پاداشتێك بڕى (20000) $ بیست هەزار دۆلارى بۆ برایم اغا وبڕى (10000) $ دە هەزار دۆلارى بۆ محسین اغا ئامر سریەى هەمان فوج بە یەكێك لە خزمە پلە یەكەكانى خۆى رەوانە كردوە چونكە كاتى خۆى لە جاشایەتى زۆر دلسۆزبون و دەیانى وەك پۆشۆ زوبێرتان شەهید كرد،مام برایم بیخۆ نۆشى گیانت بێ پارتى كراویان ناسیوى بۆت نانێرن ،دونیایەكى سەیرە گولم فەنتەلۆس ئاسا ئەوێ رۆژێ جاش راوە پێشمەرگە وفیرارى دەكرد حكومەتى بەعس پاداشتى جاشانى دەكرد..خەلكى گوندنشینەكان خزمەتى پێشمەرگەیان دەكرد وتابەرەبەیان مندالەكانیان بەسكى برسیەوە دەنواند چیە پێشمەرگە برسى نەبێت ونیشتمان چاوى لە دەستى سەركردایەتى كوردە ، ئێستاش گوندنشینەكان بێ رێزن وخزمەت ناكرێن و رێگاو بان +كارەبا + خانوبەرە شمولیان ناكات كەچى بەداخەوە كۆسرەت رەسول لەبڕى ئەوان خەلاتى برایم اغا ومحسین اغا دەكات ..
كاكى هە ولێریان نازانێ و لەخەوى ئەفسوناوى و راپەرین وچاخى بەردین دایە نازانێ (برایم اغاو سەرجەم اغاكانى ترى مەنتكایەتى تەئسیرى براو برازاكانى خۆشیان نیە نەك ئەو گەنج وكەسایەتیانەى دلسۆزى گەل ونیشتیمان بون ..
دیارە كاكە كۆسرەت لەگەڵ سكرتێرى حزبەكەت لەبیر تان چوو برایم اغا پارەو ئەو (100) چەكەى لەسالى 1995بۆتان رەوانە كرد بۆى ناردنەوە ووتى من چەك وپارە ى جەلالیان وەرناگرم .. بەلام ئێستا وەردەگرێ چونكە لەخانوى كرێ دایەو ئەو معاملاتەى لەبەر دەست دایە نەبادا یەكێتى سەرۆكایەتى حكومەت وەربگرێ ئەو (20) خانوەى كاتى خۆى وەك رێزلێنانێك (سەدام حسێن) خوا بەبەهەشتى بەرینى شاد بكات خەلاتى كردبون ئێستا مارێ مندالان واتە مالى بارزانى ئەم 20 خانوە قەرە بویان دەكاتەوە معاملاتەكە دەكەوێتە كابینەى یەكێتى بۆیە ئەم جارە پارەكە دەخوات ، گوند نشینەكانیش هەواریان بەرەو هەولێر تێك دەنێن گوند چۆڵ دەكەن .
* كادێرێكى ناومالى كۆسرەت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە