دکتۆر که‌مال مسته‌فا راگری کۆلیژی جه‌هاله‌ت یا زانست

Saturday, 07.24.2010, 12:00

308 بینراوە


نەم ئەویست لەو بەرنامەیەم لادەم كە بۆ روو بەرووبوونەوەى پیاوى گەندەڵ و ماستاوچیەكان دامرشتوە ئەویش ئەوەیە كە نەچمە ناو وەلامدانەوە و موهاتەرات و خۆ سەرقاڵ كردن بە وەلامدانەوەى درۆیەكانى كەمال مستەفا ، چونكە خوێنەرى ئازیزى كوردستان پۆست هێندەى پێویستە پرزانیارى بكرێن هێندە پێویست نیە سەرقال بكرێن بە وەلامدانەوى دۆركان .

(بەناو دكتۆر) كەمال مستەفا راگری كۆلێژى زانست لە وەلامدانەوەكەى من دەلێ ئەم زانیاریانەى لە سایتى كۆلێژى زانست دەرهێناوە ، بەبێ ئەوەى بزانێ كە جەنابیان لەوە موعەرەف ترن كە بۆ ناسینیان پەنا بۆ سایتى كۆلێژی زانست بەرم چونكە من بەحسى ماجستێرەكەتم هەیە لە پێشەكى دا پێشكەشى (ام المعارك و سید الرئیس) ت كردووە.

كەمال بەپەری بێشەرمیەوە دەلێ نوسەر بێرێزى كردووە(ناوى من و كاك پشتیوان سادقی) بەبێ بەرێز بەكار هێناوە (ئەوەیە ماستاوچێتى و مەسینە هەڵگرى) ، ئەمە ئەو راستیە دەردەخا كە جەنابی (تێكدەرى كۆلێژى زانست) تاسەر ئێسقان حەز بە مەنسەب و لەقەب و پۆست دەكات و هەر لەناو هێنانیش پێی خۆشە پێشگر وپاشگرى بۆ زیاد بكرێت ئەمەش لەرووى دەروونزانیەوە بەكەسی نەخۆش دائەنرێت.

لە لایەكى دیكەشەوە (رفیق محمودى دوێنێ) پرۆفیسۆر كەمال ى ئەمرۆ دێت دەڵێ لە ساڵى 1992 كاتى هەلبَژاردنەكە داوایان لێكردم چارسەرێك لەو بۆیاغە بكەم كە بۆ هەڵبژاردن بەكاریان دەهێنا منیش چارەى ئەوەم دۆزیەوە كە بۆیاغەكە بەمادەى جل شوشتن لائەچێ، بەخوێنەرى كوردستان پۆست دەلێم سەیری ئەم بەزمە بكە راگری كۆلێژێكى زانستى بێت هەموو ئیبداعەكەى هەر ئەوەندە بێت كە سوبغى هەڵبژاردنى 1992ى داهێناوە ئیتر چاوەرێی چی لێدەكەى ، جارێ بەر لە هەموو شتێك هەڵبژاردنى سالى 1992 هەموو شتێك بوو تەنها هەڵبژاردن نەبوو ، دواتریش وەكو ئەمرۆ لەبیرمە كە ئەم مرەكەبەی جەنابی بەناو پ.ی كەمال ئیبداعى كردبوو هەموو شتێك بوو بەس مەرەكەب نەبوو چونكە بەئاوى گەرم لەدەست ئەرۆیشت بۆیە دەكرا كەمال بیگوتبا پارتیم فێركد چۆن حوبرەكەى لابەن باشتربوو نەك چۆن لاناچێ و بینیشمان كە ئەم هەڵبژاردنە چ تەزویرێكى تێدا كراو و ئەنجامى ئەم هەڵبژاردنەش بوو میللەتى توشی شەرى ناوخۆ و مالوێرانى كرد، لەهەمان بەشدا رفیق كەمال زۆر بێشەرمانە دەڵێ لەبەر ئەوەى من ماستەرەكەم لەسەر بۆیاغ بوو بەدوای منیان نارد و تكایان لێكردین چارەیەكە بدۆزینەوە ، بەبێ ئەوەى ئاماژەى بەناوى چەند شارەزا و پرۆفیسۆرێكى بەتوانا لە (analysis) لە بەشی كیمیا كە ئێستا هەندێكیان لەبەشی كیمیا ماون ئەمانەش بەشێكن لە شارەزایانى ئەم بوارەى كە كەمال پێی وایە تەنها خۆی لەم بوارە سوار چاكبێت، ئەمەش ناوەكان (هەندێكیان دواى 1992 دكتۆراكەیان هێناوە و هەندێكیشیان ئەوكات ماجستێریان هەبووە) :





په‌رى مهدى عارف قادر

نرمین سعد اللە عبداللە

گزنك كامل مجید سلیم

بشرى حنا مربین شابۆ

شیلان حنا بویا بگرس

روناك میرزا شریف رچا

ریبوار عمر حسن احمد

میدیا امین حسن امین

هجران ێنعان جبار ێالح



لە لایەكى دیكەشەوە كەمال باس لەوە دەكات دواى رووخانى (رژێمەكەى) رژێمى بەعس رێنمایی خەڵكى كردووە بۆ خۆپارێزی لە كیمیاوى سەدام بەلام نایەت باس لەوە بكات كە دواى رووخانى رژێمى بەعس بۆچی سوپاى ئەمریكا كۆلێژی زانستى گەمارۆدا و تورەگەى لەسەرى هەندێك مامۆستا كردوو دواتر بەدەست ماچ كردن وازیان هێنا و بۆچی باسى ئەوە ناكەى كە ئەمریكیەكان داواى چیان لە جەنابت كرد كە دزیبووتان لە بەغدا ؟؟؟؟؟؟؟



نامەوێ زیاتر لەكاتى خۆم بگرم بە وەلامدانەوى كەسێك كە وەرەقەی سوتاوە و لەناو خودى كۆلێژەكەى هیچ دكتۆر و مامۆستایەك حەز بەچارەى ناكات ، ماوەى 5 سالیشە جگە لە دواخستنى قوتابیانى كۆلێژى زانست بەپێى ئەودەسەلاتە سەقەتانەى پێتدراوە هیچی ترت نەكردووە .

هەمیشەش ویژدانتان ئازارتان ئەدات چونكە ئێوەن كە هەست بكەن مامۆستاو دەكتۆرێكى جیا لە بیركردنەوەى حیزبی لەگەڵ جەنابتان لە كۆلێژى زانست هەیە یەكسەر پەلامارى دەدەن و بینیشمان ئەو مامۆستیانەى بەم دواییە كە ئاواتەخواز و لایەنگرى گۆران بوون چۆن لە لایەن جەنابتانەوە هەرەشەیان لێدەكرا چاوتان لێیان سور ئەكردەوە .



بۆیە تاكە پێناسە بۆ كۆلێژەكەى كەمال (رفیق محمود) ئەوەیە كە كۆلێژى زانست نیە بەڵكو كۆلێژى پێگەیاندنى جەهالەتە لەژێر سایەى كەمالەوە ....



بەم زوانە چاوەرێ بن فەزیحەتەكانى كۆلێژى زانست بلاو دەكەینەوە كە لە لێژنەى ئیمتیحانەى چۆن دەفتەرەكان گۆراوەو چۆن بە ئیعازى پاراستن خەڵك دەرچوێنراوە و هەندێك خەڵكیش فەسڵ كراون و بەبەڵگەوە باس لەوەش دەكەین كە دەستكارى نمرەى قوتابیان كراوە لسەر بۆردى ئیمتیحانى و لەگەڵ كۆەمەلێك شتى دیكە ... چاوەرێ بن.





دكتۆر لەبەشی كیمیا

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)